ناوەندی هانۆڤەر بەشداری چالاکییەکیان کرد


 
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-هانۆڤەر، بەشدارییان لە ناونانی گۆڕەپانێکی شارەکە بە ناوی ژینا ئەمینی کرد، کە شارەوانی ئەو شارەی ئەڵمانیا پێی هەستابوون.
رۆژی شەممە، رێکەوتی 27ی1ی2024، شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-هانۆڤەر بە سەرپەرشتی ئاریزدابپوور بەرپرسی ناوەندەکە، بەشدارییان لە ناونانی گۆڕەپانێکی شارەکە کرد، کە شارەوانی هانۆڤەری ئەڵمانیا لە چالاکییەکدا ناویان نا گۆڕەپانی ژینا ئەمینی.
جێی باسە، لەو چالاکییەکەدا وێڕای ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی هانۆڤەر، بەشێکیش لە گەلانی ئێران و کوردانی رۆژهەڵاتیش تێیدا بەشداربوون.

ڕەنگە بە دڵت بن