دیداری شفا بارزانی لەگەڵ نووسەری پەرتووکی «موعجزەی کوردەکان »

رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی ٣١ی ژانویەی ٢٠٢٤، شفا بارزانی چاوی کەوت بە ستیفەن مانیسفێڵد نووسەری بەناوبانگی ئەمریکایی. لەو دیدارەدا شفا بارزانی سوپاسی دڵسۆزی و پشتیوانییەکانی ئەو نووسەرە ئەمریکاییەی کرد، کە بەردەوام لە رێگای وتار، وتووێژ و سیمینارەوە هەوڵی داوە بابەت و رووداوەکانی گرێدراو بە کوردستانەوە بهێنێتە رۆژەڤ و، لەم رێگایەوە بیروڕای گشتیی ئەمریکا لە ویست و خواسەکانی کوردستان ئاگادار بکاتەوە.

هاوکات سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچە و پرسی تیرۆر، کۆمەڵێک بابەتی روونکردەوە و داوای لێکرد هەوڵبدرێ سیاسەتی دوژمنکارانەی ناسەقامگیرکردنی کوردستان باشتر لە قاوبدرێ و، گوشار بکرێ بۆ ئەوەی ئەمریکا رۆڵێکی کاریگەرتر لە ناوچەکە بەگشتیی و لە عێراق بە تایبەتی بگێڕێت.

لای خۆی ئەو نووسەرە ئەمریکایە سوپاسی رەخساندنی ئەو دیدارەی کرد و، وێڕای بەرزنرخاندنی رۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی داعش و کولتووری پێکەوە ژیان لە کوردستان، هاوکات بەڵێنی دا کە لەسەر ڕێبازی رۆشەنگەری خۆی لەهەمبەر کوردستان بەردەوام بێت.

لە لایەکی دیکەوە، مەنسفێڵد رەخنەی توندی لە لاوازی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست گرت و داوای کرد، کە پێویستە ئەمریکا لە ئاست میلیشکان و پشتیوانەکانیان کاردانەوەی خێراتر و جیددتری هەبێ و، باسی لەوە کرد کە هەوڵ دەدەن لە رێگای بیروڕای گشتییەوە دەستەڵاتدران ناچار بە گۆڕینی ئەو سیاسەتە لاوزە بکەن.

لەو دیدارەدا، مستەر کورد نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکا و کەنەدا، نزار شەرانشی بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە ناشڤیل و، ڤەهێل عەلی ئەندامی رەوەندی کوردستانی هاوڕێیەتی شفا بارزانیان دەکرد

ڕەنگە بە دڵت بن