سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ بۆردی دەستە خوشکی ناشفیل کۆبووەوە

لە بەردەوامی دیدارەکانیدا لە شاری ناشڤیل، شفا بارزانی سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی و شاندی هاوڕێی، چاویان کەوت بە بۆردی دەستەخوشکی ناشڤیل.

لە دیدارەکەدا سەرپەرشتکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی باسی لە پڕۆژەی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ یەکخستنی کوردستانیانی دیاسپۆرا لەژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد و، ئامانجی کۆنفدرادسیۆن کە دروستکردنی پردی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییە لە نێوان کوردستانیانی دیاسپۆرا و هاووڵاتییانی کوردستان بۆ ئامادەبووان باس کرد.

ئاڵوگۆڕی کلتوری و ڕۆشنبیری و ئەنجامدانی ڤیستیڤاڵی کلتوری هاوبەش و گۆڕینەوەی شارەزایی و چالاکی هونەری، بەشێکی گرینگی دیدارەکەی پێکهێنا.

لە کۆتاییدا بڕیاردرا بە هاوبەشی کار بۆ ئەنجامدانی ڤیستیڤاڵێکی کوردستانی لە بەهاری ئەمساڵ بکرێت و، تێیدا کلتور و ڕەسەنایەتی کوردستانیان بە دانیشتوانی ناشڤیل بناسێندرێت.
شیاوی گوتنە، سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی و شاندی هاوڕێی، لە لایەن سەرۆکی بۆردی دەستەخوشکی ناشڤیل و بۆردی ناوبراو پێشوازییان لێکرا.

ڕەنگە بە دڵت بن