بەلجیکا: کۆمەڵەیەکی کورد کارەکانی لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆن ئەنجام دەدات

ناوەندی رەوەندی کوردستانی-برۆکسل و کۆمەڵەی رۆژهەڵات، لەسەر کاری ئەو کۆمەڵەیە لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە.

بە ئامادەبوونی بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-برۆکسل جیهانگیر دۆڵەمەری و، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ناوەند مستەفا شاکر و، بەرپرسی راگەیاندن شڤان ئەحمەد و، بەرپرسی بەشی گەنجان دڵشاد رۆژهەڵاتی، لەگەڵ فەرامەرز کوردی بەرپرسی کۆمەڵەی رۆژهەڵات کۆبوونەوەیەکی سەرکەوتوویان بۆ یەکگرتنەوەی دەنگ و رەنگی کورد لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی ئەنجام دا.

جێی باسە، بە خۆشحاڵییەوە لەو کۆبوونەوەیەدا، نووسەر و روناکبیر و وەرگێڕی رۆژهەڵاتی زرعەلی نیک رەوش، ئامادەیی و پشتیوانی خۆی بۆ ناوەندی رەوەندی کوردستانی-برۆکسل راگەیاند.

ڕەنگە بە دڵت بن