سیمینارێک بۆ سەرۆکی فیدراسیۆنی لاوانی رەوەندی کوردستانی بەڕێوەچوو

سەرۆکی فدراسیۆنی لاوانی رەوەندی کوردستانی، لەمیانەی کار و چالاکی لاوانی ڕەوەندی کوردستانی و، لەسەر بنەمای سۆز بۆ نیشتمان، سیمینارێکی لەسەر «شوناسی نیشتمانی» پێشکەش کرد.

رێکەوتی ١٣/٢/٢٠٢٤، لە ژێر ناونیشانی پڕۆژەیەکی نیشتمانی «ئەم خاکە نیشتمانی ئێمەیە»، لەسەر بانگهێشت و میوانداری مەیسەر لێکاتی سکرتێری گشتی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، سیمینارێکی بەرفراوانی جەماوەری بۆ یاد ئەمین سەرۆکی فدراسیۆنی لاوانی رەوەندی کوردستانی ساز کرا.

سیمینارەکە لەسەر بنەمایەکی ئەکادیمیانە خوێندنەوەیەکی بنەڕەتی لەسەر شوناسی نیشتمانی هاتەبەرهەم، هاوکات لەسەر پشتبەستن بە پرسە هەنووکەییەکان و ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەی کە لە ناوچەکەدا ڕوو دەدەن، یاد ئەمین جەختی لەو ئاڵنگاری و پێشهاتانە کردەوە، کە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر شوناسی نیشتمانی هەیە، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت نەوە و لاوانی داهاتوو لەسەر ئەو بنەمایە پەروەردە بکەین، کە نیشتمانی خۆیان بە بەشێکی گرینگی کەسایەت و شوناسی خۆیان بزانن.

شایانی ئاماژەیە، ڕێژەیەکی زۆری کەسایەت و لاوان لەو سیمینارەدا ئامادەبوون، ئەو خوێندنەوە ئەکادیمیانەی سەرۆکی فدراسۆنی لاوانی رەوەندی کوردستانیان بە پرسێکی هەنوکەیی و گرینگ وێنا کرد، بەتایبەت بۆ لاوان و نەوەی داهاتوو کە زۆر ئاشنای دیرۆکی کوردستان و نیشتمان نین.

ڕەنگە بە دڵت بن