بەڕێز کاک شفا بارزانی لەگەڵ بەڕێز Christian Kremer


بەرپرسی پەیوەنییەکانی دەرەوەی پارتی CDU ی ئەلمانی کۆبووەوە.

لە میانەی دیدارەکانیدا بۆ ناساندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و گەیاندنی داواکاری پاڵپشتی بۆ خزمەتکردنی کوردستانییانی دیاسپۆرا بە ڕایەدار و دەسەڵاتدارانی ڕۆژئاوا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤، بەڕێز شفا بارزانی سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ بەڕێز Christian Kremer بەرپرسی پەیوەنییەکانی دەرەوەی پارتی CDU ی ئەلمانی کۆبووەوە.

هەبوونی هەماهەنگی و هاوکاری لە بابەتی ئینتگراسیۆن و پاراستنی کلتور و زمان و فەرهەنگی نەتەوەیی بەشێکی دیدارەکەی پێک هێنا.

بەڕێز سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی ئەوەی ڕوونکردەوە کە یەکێک لە ئامانجەکانییان تێکەڵبوونی کوردستانییانە بە کلتور و ژیاری دیاسپۆرا و هاندانیانە بۆ پابەندبوونیان بە یاسا و ڕێسا بەرکارەکانی ئەو وڵاتانەی کە کوردستانییان تێیاندا گیرساونەتەوە، هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا کار دەکەن بۆ پاراستنی ڕەسەنایەتی و زمانی کوردی و پاشخانی کلتوری و نەتەوەیی کوردستانییان بۆ ئەوەی لە دەرەوە هێزێکی کاریگەربن بۆ پارێزگاری لە مافە یاساییەکانییان و لۆبییەکی نەتەوەیی خورتیش بن بۆ دۆزی هەرچوارپارچەی کوردستان.

ڕەنگە بە دڵت بن