شاندێکی هاوبەشی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا و بازل، لەگەڵ شاندێکی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد (سوریا) لە سویسرا، بەمەبەستی هەماهەنگی نێوانیان و ئامادەکارییان بۆ جەژنی نەورۆز کۆبوونەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی٢ی ٢٠٢٤، شاندێکی هاوبەشی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا، کە پێکهاتبوون لە سەیران کەریم بەرپرسی ناوەندی سویسرا، سۆران حەسەن بەرپرسی ناوەندی بازل، شۆڕش ئۆردگان، عەمار داود ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، لەگەڵ شاندی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد (سوریا )لە سویسرا، کە پێکهاتبوون لە عەبدول عەزیز بەرپرسی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سویسرا، ڕامان، مستەفا ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە کۆبوونەوە.
جێی باسە، لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لەسەر کاری هاوبەش و پێکەوەیی، هاوکات چەند بڕیارێک لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ جەژنی سەری ساڵی کوردی (نەورۆز ) لە سویسرا دران.