دەستەی کارگێڕی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-برۆکسل لەسەر تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆبوونەوە، هاوکات وەزرشوانێکی خاوەن مەدالیای کوردیان وەک بەرپرسی بەشی وەرزشی ناوەند دەستنیشان کرد.
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٥/٠٢/٢٠٢٤، ناوەندی رەوەندی کوردستانی-برۆکسل، لەسەر چەند پرسێکی گرینگ و تاوتوێ کردنی پیشهاتەکان، هاوکات نیزیک بوونەوەی بۆنەی نەتەوەیی جەژنی نەورۆزی کوردان و کۆنفرانسی مانگی داهاتووی ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە بەلجیکا کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی جهانگیر عالی دۆڵەمەڕی بەرپرسی ناوەند بوو و تێیدا، هەریەکە لە اترانیک شاهین جێگری بەرپرسی ناوەند، مستەفا شاکر بەرپرسی پەیوەندییەکان، سەفەر عەبدولڕەزاق بەرپرسی رێکخستن، شوان مستەفا بەرپرسی بەشی گەنجان، بۆغۆس نیشان بەرپرسی دارایی، شڤان ئەحمەد بەرپرسی راگەیاندن، فەرشاد گردکانە کرمانشانی بەرپرسی وەرزشی ناوەند تێیدا بەشدار بوون. هاوکات هەر لەو کۆبوونەوەشدا فەرشاد پاڵەوانی نیشتمانپەروەر و خاوەنی خەڵاتی زێڕ لە بواری جوجیتسو لە بەلجیکا و ئەوروپا، وەکوو بەرپرسی وەرزشی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-برۆکسل دەستنیشان کرا.
جێی باسە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، باسکردنی ئەرک و ستراتیژی ناوەندەکە و پاڵپشتی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بوو.