سویسرا: شاندی هاوبەشی کۆنفدراسیۆن و ناوەندەکانی سویسرا بەشداری لە زنجیرە سیمیناری ژن پێشڕەوی ئازادییە دەکەن

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات، بەشدارییان لە زنجیرە سیمیناری (ژن پێشڕەوی ئازادیە) کرد، کە زنجیرە سیمینارێک بوو بۆ نزیک بوونەوەی هێزە سیاسیی و مەدەنییەکانی ئێران و بەرز ڕاگرتنی بزوتنەوەی ژن ژیان ئازادی، هاوکات یادی کارەساتی هەڵەبجەشی تێدا کرایەوە.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦ی٣ی٢٠٠٢٤، لە شاری جنێف سەیران کەریم نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا و بەرپرسی ناوەندی سویسرا، بە یاوەری سۆران حەسەن بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بازل، بەشدارییان لە زنجیرە سیمیناری ژن پێشڕەوی ئازادییە کرد، هاوکات سەرەتای سیمینارەکە بە ڕێوڕەسمێکی یادی ٣٦ساڵەی کارەساتی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەی شەهید دەستی پێ کرد.

جێی باسە، ئەم زنجیرە سمینارە، کە پێکهاتەکانی گەلانی ئێرانی لەخۆ گرتبوو و هەموویان لەسەر ئەوە کۆک بوون، کە بزووتنەوەی ژنان و ئازادی ئافرەتان لە کوردستان لەگەڵ ڕێڕەوی ژیانی کورداواریدا ڕێزی لێگیراوە و، فەرهەنگێکی کۆمەڵایەتی نێو ماڵباتی کوردان بووە، ئەوەش هاندان و گەشەسەندنی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی بووە.

ڕەنگە بە دڵت بن