سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و شاندێکی بحزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کۆبوونەوە، کەتێیدا جەخت لەسەر هەماهەنگی نێوانیان لە تاراوگە کرایەوە.
ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و، دکتۆر نورەدین خۆشناو کوردیناتۆری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، سەردانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە هەولێر کرد و، لە لایەن محەمەد ساڵح قادری نوێنەری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە هەولێر و، ئامانج زیبایی جێگری نوێنەری حیزب پێشوازییان لێکرا.
لەو دانیشتنەدا وێڕای باس کردنی بارودۆخی هەنوکەیی کوردستان و ناوچەکە، تیشک خرایە سەر کار و پڕۆژەکانی کۆنفدراسیۆن و فدراسیۆن و ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە دیاسپۆرا، هەروەها جەختیش لە هەماهەنگی حیزبی دیموکرات بۆ چالاکی و پڕۆژە نەتەوەییەکانی داهاتووی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرایەوە.