ئەڵمانیا: ناوەندی هانۆڤەر و ڤۆڵفسبۆرگ ئاهەنگی جەژنی نەورۆزیان سازکرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-هانۆڤەر و ڤۆڵفسبۆرگ، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی کوردان، ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی سەری ساڵی کوردییان لە شاری فۆڵڤسبۆرگی ئەڵمانیا ساز کرد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 23ی3ی2024، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-هانۆڤەر و ڤۆڵفسبۆرگ، بە ئامادەبوونی بەرپرسی لقی ئەوروپای پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێژەیەکی بەرچاوی کوردان، ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی سەری ساڵی کوردییان ساز کرد.

جێی باسە، ئاهەنگەکە بە گۆرانی و میوزیک و هەڵپەڕکێی کوردی ڕازێنرایەوە و جێی دڵخۆشی ئامادەبووان بوو.

ڕەنگە بە دڵت بن