بەلجیکا: ناوەندی بڕۆکسل ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی سازکرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزی سەری ساڵی کوردییەوە ئاهەنگێکی خێزانییان ساز کرد، کە تێیدا هاووڵاتی بەلجیکیش بەشداری بوون.

رۆژی شەممە رێکەوتی ٢١ی ئازار، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزی سەری ساڵی کوردییەوە ئاهەنگێکیان ساز کرد، کە تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردستانیان و تەنانەت هاووڵاتی بەلجیکیش بەشداری بوون.

جێی باسە، ئاهەنگەکە بە گۆرانی و میوزیکی کوردی و هەڵپەڕکێی کوردەوارییەوە ڕازێنرایەوە و تا درەنگانێ بەردەوامی هەبوو، هەروەها بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردستانیان جۆش و خرۆشێکی تایبەتی بە ئاهەنگەکە بەخشی بوو.

ڕەنگە بە دڵت بن