ئاشتی گەرمیانی.. هۆڵەندا
ڕۆژی ٤ی ئازاری ٢٠٢٤ تیمێك لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و چالاکوانانی مافی مرۆڤی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بریتی بوون لە بەڕێزان ( نەوشیروان شەریف سەعید بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەت و ئەدیب لەتیف محمد سەعید بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی شاری سلێمانی و زێرەڤان مەجید پیرۆ بۆ کاروباری یاسایی لە وەزارەت و خاتوو زایدە قادر سولەیمان ) سەردانی ئەکادیمیایی بنەما نێودەوڵەتییەکانی نورنبێرگ و بینای ڕۆژهەڵاتی کۆشکی دادی نورنبێرگیان کرد بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە ئەرکی ئەکادیمیاکە و پەیوەندیکردن لەگەڵ بەڕێوەبەر پرۆفیسۆر دکتۆر کریستۆف سافرلینگ . ئەفسەری پڕۆژەکە ئەلێکساندەر فێرناندس-کۆهلەر کورتەیەک پێشکەش کرد سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی ئێستای ئەکادیمیای جینوساید لە نورنبیرگ ، وە
گفتوگۆکان بریتی بوون لە دانپێدانانی نیشتمانی و نێودەوڵەتی بە جینۆسایدەکانی کورد و پرسی قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی دڕندەیی و دۆسیەی تاوانکاری نێودەوڵەتی لەبەردەم دادگاکانی ئەڵمانیا بۆ ئێزیدی و قوربانیانی دیکە. هەروەها تیمەکە پەرتوکێکیان لەسەر جینۆسایدی کورد هێنا بۆ بەشداریکردن لە کتێبخانەی ئەکادیمیایی نورنبرگ ، دامەزراوەی کەی جی لۆبی سەنتەر بە سەرۆکایەتی ئاورنگ شاوەیس ئەو دیدارو داوەتەی سەردانی وەفدی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی لەگەڵ ئەکادیمیای نورنبیرگ بۆ ناسینی جینوساید و سەردانی بینالەی ڕۆژهەڵاتی دادی نورنبیرگیان ڕێکخست بوو وە خاتوو ئاورنگ پرۆپۆزڵێکی پێشکەش کرد لەو دیدارەدا سەبارەت بە بابەتی جینوسایدی میللەتی کوردو قەرەبوکردنەوەی لە پرۆسەی بە جینوسایدی کردنی لە کوردستاندا .
ئەکادیمیای نێودەوڵەتی بنەماکانی نورنبێرگ (ئەکادیمیای نورنبێرگ) دامەزراوەیەکی تایبەتە بە پێشخستنی یاسای تاوانکاری نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤی پەیوەندیدار .
دەکەوێتە شاری نورنبێرگ کە شوێنی لەدایکبوونی یاسای تاوانە نێودەوڵەتییە مۆدێرنەکانە. بە ئاگاداری ئەم میراتە مێژووییە، بوارە سەرەکییەکانی چالاکییەکانی بریتین لە دابینکردنی مەکۆیەک بۆ گفتوگۆ لە ڕێگەی بانگهێشتکردنی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی و کۆبوونەوەی پسپۆڕان، ئەنجامدانی توێژینەوەی نێوان زانستی و کارپێکراو، بەشداریکردن لە بنیاتنانی توانای تایبەتمەند بۆ پراکتیزەکارانی یاسای تاوانە نێودەوڵەتییەکان و پەروەردەی مافەکانی مرۆڤ .
ئەکادیمیای نورنبێرگ بنەماکانی نورنبێرگ و سەروەری یاسا بە دیدگای ئاشتی بەردەوام لە ڕێگەی دادپەروەری و پێشخستنی زانیاری و بنیاتنانی تواناکانی ئەو کەسانەی کە بەشدارن لە پرۆسەی دادوەریدا لە پەیوەندی لەگەڵ تاوانە نێودەوڵەتییە سەرەکییەکان، پشتگیری لە بنەماکانی نورنبێرگ و سەروەری یاسا دەکات. ئەکادیمیای نورنبێرگ لەلایەن کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا و ویلایەتی ئازادی باڤاریا و شاری نورنبێرگ دامەزراوە .
پێگەی فەرمیی ئەکادیمیای نێودەوڵەتی پرەنسیپەکانی نۆرمبێرگ: لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دانپێدانانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بە جینۆسایدی کورد و قەرەبووکردنەوەی قوربانییەکان گفتوگۆمان کرد .
ڕەنگە بە دڵت بن