ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٤، لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید، بە ئامادەبوونی بەڕێز کاک شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لەگەڵ کوردستانییانی دانیشتووی ئەو شارە و دەوروبەری بەڕێوە چوو.
لە گوتارێکدا بەڕێز سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی باسی لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد و ئامانجەکانی بۆ ئامادەبووان شیکردنەوە. هەروەها باسی لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان کرد و داوای لە بەشداربووان کرد پشتگیری لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان بکەن و پارێزگاری لە کلتوور و زمانی کوردی بکەن و پاڵپشتی لە کۆنفدراسیۆن بکەن و لەگەڵیدا هاوکار بن.
کوردستانییانی هەر چوار پارچە، نووسەران، ئەکادیمیستییان و مامۆستایان و کەسایەتییە کوردستانییەکانی هەر چوار پارچە بەشداری کۆبوونەوەکە بوون و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و سوپاسی سەرۆک بارزانییان کرد بۆ گرنگیدان بە ڕەوەندی کوردستانی و بەڵێنی پاڵپشتی و هاوکاری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیاندا.
دوای ئاڵوگۆڕی بیر و ڕا کۆبوونەوەکە لە کەشێکی ئارامدا ماوەی ٢ دوو کاتژمێری خایاند و بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.