بە سەرپەرشتی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید،
کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەڕێوە چوو.
لە درێژەی سەردانی ڕێزدار شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی بۆ وڵاتی سوید، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ی٤ی٢٠٢٤ لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان کۆبوویەوە.
پارتە سیاسییەکانی کوردستان لە سوید، کە بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد پێکهاتبون لە:-
- عەلی جومعە، سەرۆکی هاوکاری (لە پ.د.ک-س)
- نیشتمان عەزیزی لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
- ڕۆزا کورد لە پارتی وڵات پارێزی کوردستان WPK
- زاگرۆس لە کۆمەڵەی س ز ک- ئێران
- ئێسرێف ئۆرنێک لە پارتی سۆشیالستی کوردستان PSK
- عوسمان قەرەکوس لە پارتی دیموکراتی کوردستان -باکوور
- عومەر سندی لە پارتی دیموکراتی کوردستان – باشوور
- ئازاد سێگەرکسوین لە PDPK-s
- سەمیر ئەمین لە YNK
10- ئالان ئۆسۆ لە یەکێتی -س - هالوک ئۆزتورک لە هاک-پار
جێی باسە، کۆبوونەوەکە جەختی لەسەر یەکڕیزی و یەکدەنگی لایەنەکان بۆ پرسە نیشتمانییەکان کردەوە و چەند پرسێکی گشتیی نێو لایەنەکانیش گفتوگۆیان لە بارەوە کرا.