نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا بە هاوکاری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەناو دوو لە هەرە دێرینترین و بە ناوبانگترین ناوەندە میوزیکییە هونەرەییەکانی ڕووسیا و دنیا (کۆنسێرڤاتۆریای چایکۆڤسکی و فیڵاڕمۆنیای یارۆسڵاڤڵ) دوو چالاکی هونەری و کولتووری نەتەوەیی کوردییان ئەنجام دا.
بەم چالاکییە نوێنەرایەتی و گرووپی هونەری میوزیکی (با) بە گشتیی کورد و کوردستان مێژوویەکی پرشنگداریان تۆمار کرد، چونکە یەکەمین جارە گرووپێکی هونەری میوزیکی کوردی لەناو ئەو ناوەندە بە ناوبانگەی جیهان کۆنسێرت ئەنجام بدەن.
هەر لەو چالاکییەدا ڕەوەندی کوردیش تێیدا هاوکار و هەماهەنگ بوون لەگەڵ نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا، وە کاربەدەستانی ئەو ناوەندە زانستییە میوزیکیانەی دنیا ئومێدی بە یەکەوە کارکردنی زیاتریان لەگەڵ کورد و کوردستان دووپات کردەوە و سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا کرد.
لە هەمان کاتدا گرووپی میوزیکی (با) دیارییەکی بە نرخی کوردییان، کە لە لایەن لالشی پیرۆز و بابە شێخ فەرهاد بابە شێخ کوڕێ بابەشێخێ بەرێ یێ ئێزدیان بابە چاویش خزمەتکار و شکەستیێ لالشا نورانی نوزاد حەسەن نرمۆ کەسەکێ دیارێ ئێزدیان هادی عەلی عومەر کەسەکێ دیارێ ئێزدیان تەرخان کرابوو، بریتی بوو لە تەنبوورێکی کوردی و کرایە دیاری بۆ نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا، ئەوەش لە پای ئەو خزمەتە کولتوورییە نەتەوەییەی پێشکەشی لەو وڵاتەدا پێشکەشی دەکات.
شایانی باسە، نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم، سوپاسی پارێزگاری دهۆک و بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری دهۆکی وەزارەتی ڕۆشنبیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەر لایەن و بەڕێزێکی تر دەکات، کە هاوکاری ئەنجام دانی ئەو چالاکییە گرنگانە بوون