کۆنفدراسیۆن بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامی پیرۆزباییان ئاڕاستەی سەرجەم موسڵمانان و کورد بەتایبەت دەکەن.
دەقی پەیامەکە:
جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕۆژو شکان جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان وەک کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئاڕاستەی هەموو موسڵمانانی جیهان و بە تایبەت گەلی کوردی موسڵمان دەکەین، بەو هیوایەی ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و بەرقەراری ئارامی و ئاوەدانی و یەکڕیزی گەلی کورد و ژیانێکی شایستە بۆ کوردستانیان لە هەر شوێنێکی دونیا بن.
دووبارە جەژنی رەمەزانتان پیرۆزبێت..
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی