هەشت گۆڕانکاری گرنگ لە وەرگرتنی ڕەگەزنامەی ئەڵمانی

یاسایەکی نوێ سەبارەت بە وەرگرتنی ڕەگەزنامە لە ئەڵمانیا جێبەجێ دەکرێت، ئێستا پەنابەرەکان دەتوانن خێراتر ببنە خاوەن رەگەزنامەی ئەڵمانی و پاسپۆرتی وڵاتی ڕەسەنیان بهێڵنەوە.

ڕێکارەکانی وەرگرتنی رەگەزنامە لە ئیستادا ئاسان و خێرا دەکرێت، یاسای نوێی ڕەگەزنامە لە ئەڵمانیا لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ەوە جێبەجێ دەکرێت. زۆرێک لەو نزیکەی دوانزە ملیۆن پەنابەرەی لە ئەڵمانیان ئێستا دەتوانن داوای پاسپۆرتی ئەڵمانی بکەن.

ئەو هەشت گۆڕانکایە ئەمانەی خوارەوەن :

1- رێکارە خێراکانی وەرگرتنی رەگەزنامە

دوای مانەوەی یاسایی لە ئەڵمانیا بۆ ماوەی پێنج ساڵ، پەنابەران دەتوانن داوای ڕەگەزنامەی ئەڵمانی بکەن. بە “خزمەتگوزارییە تایبەتەکانی یەکگرتن”، تەنانەت دوای سێ ساڵ ئەگەری هەیە رەگەزنامە وەربگیرێت، هەر کەسێک توانای زمانی ئەڵمانی لە ئاستێکی بەرزدا بێت و (C1ی هەبێت، کاری خۆبەخشی یان بە تایبەتی ئەدای باش لە قوتابخانە یان کاردا هەبێت، خێراتر پاسپۆرتی ئەڵمانی وەردەگرێت. پێشتر بیانییەکان تەنها دوای هەشت ساڵ دەیانتوانی داوای ڕەگەزنامە پێشکەش بکەن.

حکوومەتی فیدراڵی، کە لە سۆسیال دیموکراتەکان و سەوزەکان و لیبراڵەکان پێکهاتووە، دەخوازێ ژمارەی ناسنامەدانان زیاد بکات و بەم شێوەیە هانی ئەوە بدات، کە پرۆسەکە خێراتر بکرێت. ڕێژەی ناسنامەی ئەڵمانیا تا ئێستا بەراورد بە یەکێتیی ئەورووپا نزم بووە، بەڵام لەم دواییانەدا زیادی کردووە.

  1. داهاتی پێویست

مەرجەکانی ئێستا بۆ بە دەستهێنانی ڕەگەزنامە لە شوێنی خۆیان ماونەتەوە. هەر کەسێک بیەوێت ببێت بە ئەڵمانی، دەبێت بتوانێت خۆی بژێنێت، لێرەدا یاساکان توندتر دەکرێنەوە، وەک ئەوەی پێشتر هەبووە دەمێنێتەوە، بەم شێوازە لە داهاتوو لەم خاڵەدا ئەوانەی داخوازی رەگەزنامە دەکەن ئەرکەکانیان قورستر دەبێت.

  1. پاسپۆرت بۆ ڕەگەزپەرستان و ئەنتیمیستەکان نییە

پابەندبوون بە نەزمی بنەڕەتی دیموکراسی ئازادی یاسای بنەڕەتی بۆ هەموو کەسێک، کە داوای پاسپۆرتی ئەڵمانی دەکات، پێویستە.

ئەمەش بە تایبەتی بەو مانایەیە، کە ئەمە کردەوەی ئەنتیمیستی و ڕەگەزپەرستی یان کردەوەی نامرۆڤانەی دیکە، تەنانەت ئەوانەی مافی یەکسانی نێوان ژن و پیاو ڕەتدەکەنەوە یان لە هاوسەرگیری فرەییدا دەژین، ناتوانن پاسپۆرتی ئەڵمانی وەربگرن.

4- بەرپرسیارێتی ئەڵمانیا لە مێژووەوە

جگە لەوەش لە داهاتوودا ئەڵمانیا پابەندبوونی بە بەرپرسیارێتی مێژوویی دەبێت. لە سەردەمی نازییەکاندا، ئەڵمانیا لە جەنگی جیهانی دووەم هێرشی کردە سەر پۆڵەندا و نزیکەی شەش ملیۆن جووی ئەورووپی لە کۆمەڵکوژی، کە دەوڵەت رێکی خستبوو کوشت.

هەر بۆیە ئەڵمانیا داوا لەوانە دەکات، کە دەخوازن ببنە ئەڵمان پابەند بن بە پاراستنی ژیانی جووەکان و دوور کەوتنەوە لە هێرش و شەڕی ناڕەوا لە دژیان. هەر کەسێک هاوبەشی ئەم هەڵوێستە نەبێت نابێت ببێتە ئەڵمانی.

  1. پاسپۆرتی ئەڵمانی بە مەرجی هەڵوەشاندنەوە

هەر کەسێک لە کاتی وەرگرتنی رەگەزنامەدا درۆی کردبێت، دەکرێت لە ماوەی دە ساڵدا ڕەگەزنامەی ئەڵمانی لێ وەربگیرێتەوە، تا ئێستا رێکارەکان بەم شێوەیە بوون.

ئێستا هەرکەسێک پابەند نەبێت بەو یاسا و ڕێسایانە و بە تایبەت لە پابەندبوونیان بە بەرپرسیارێتی مێژوویی ئەڵمانیا، پاسپۆرتی ئەڵمانی لە دەست دەدات – بۆ نموونە لەبەر ئەوەی پەیامی ڕق و کینە دژی جووەکان بڵاو بکاتەوە.

  1. دوو ڕەگەزنامە بۆ هەمووان

هەر کەسێک ببێتە ئەڵمانی چیتر ناچار نییە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی پێشووی بێت. ئەمەش بەو مانایەیە، کە فرە نەتەوەیی بۆ هەموو کۆچبەران رێگە پێ دراوە، پێشتر ئەمە تەنها بۆ خەڵکی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بوو.

بەم شێوەیە حکوومەتی فیدراڵی دەیەوێت ئەو کەسانە لە خۆ بگرێت، کە هەست بە پەیوەندییەکی نزیک لەگەڵ وڵاتی ڕەچەڵەکی خۆیان دەکەن. ئەوان دەڵێن هۆکارەکانی وەک شارەزایی زمان، پەروەردە و پابەندبوون بە دیموکراسی گرنگترن بۆ یەکگرتن لە پاسپۆرتی دووەم.

  1. فریاگوزاری بۆ کرێکارانی میوان و کرێکارانی گرێبەست لە کۆماری ئەڵمانیای دیموکرات

یاسا و رێساکان کەمتر توندن بۆ ئەو کەسانەی، کە لە نەوەی بەناو کرێکاری میوان، کە لە نێوان ساڵانی ١٩٥٥ بۆ ١٩٧٢ هاتوونەتە ئەڵمانیای ڕۆژئاوا، هەروەها بۆ “کرێکارە گرێبەستییەکان”ی DDR لە ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات. ئەمەش بە مەبەستی ڕێزلێنان لە بەشدارییە بەرچاوەکانیان لە گەشەپێدانی ئەڵمانیا.

وەک بەڵگەیەک بۆ شارەزایی زمان بەس بێت، کە لە ژیانی ڕۆژانەدا بە ئاسانی بە زمانی ئەڵمانی پەیوەندی بکەیت. جگە لەوەش پێویست ناکات تاقی کردنەوەی وەرگرتنی رەگەزنامە ئەنجام بدەن.

8- منداڵان دەتوانن زووتر ببنە ئەڵمانی

منداڵی دایک و باوکی بیانی ڕەگەزنامەی ئەڵمانی وەردەگرن ئەگەر دایک و باوکێک بە شێوەیەکی یاسایی زیاتر لە پێنج ساڵ لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بووبن. پێشتر ئەمە تەنها دوای هەشت ساڵ دەکرا. بە پێی توێژینەوەکان ئەو منداڵانەی، کە ڕەگ و ڕیشەی بیانییان هەیە، تا زووتر ڕەگەزنامەی ئەڵمانییان وەرگرتبێت، لە قوتابخانە و لە شوێنی کاردا سەرکەوتووتر دەبن.

بەڵام ڕێسا نوێیەکە بە شێوەیەکی پاشەکشەیی کارپێناکرێت. ئەمەش واتە تەنها ئەو منداڵانەی لە دوای ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە دایک دەبن سوودمەند دەبن.

ڕەنگە بە دڵت بن