کۆنفدراسیۆن وێبینارێک ساز دەکات

کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی وێبینارێک ساز دەکات ئێوارەی شەممە ١٣-٧- ٧-٢٠٢٤ لە پلاتفۆرمی دیجیتاڵی کۆنفدراسیۆن ( زووم پرۆگرام ) بۆ هەر یەک لە بەڕێزان :
وێبینارێک ساز دەکات بۆ بەڕێزان :
بەڕێز دکتۆر بابان ئەلیاسی ( دکتۆرا لە کۆمەڵناسی و زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی جنێف ).

بابەت: – لەساڵانی پێشوودا دروستبوونی ڕێکخراوە نیشتیمانی و کۆمەڵایەتییەکان لە دیاسپۆڕادا بۆچی کارو چالاکی یەکانیان کورت مەودا بووە لە فەزای گشتی وڵاتانی تازە نیشتەجێ بوونیاندا .

  • دروستبوونی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی وەک ڕێکخراوێکی ترانسناسیۆنال بۆ کوردانی دیاسپۆڕا بۆتە ڕۆژەڤی دیار لە وڵاتانی ڕۆژاوا ؟ بەڕێز کاک فەرەیدوون ڕەزا ( ماستەر لە یاسای گشتی و پارێزەری ڕاوێژکار )

بابەت : – لە ڕوانگی بێ دەوڵەتییەوە چ هەڵمەتێکی هۆشیاری و ئاگامەندبوون ئەرکە لەسەر تاکی کوردی تاراوگەنشین ؟

  • ڕۆشنبیر و نوخبەی پرۆفیشیۆناڵی کوردانی دیاسپۆڕا ، کاتی ئەوەنییە ناوەندی لیکۆڵینەوەی ستراتیژیی ( تینگ تانگ ) دامەزرێنن بۆ بەرهەم هێنانی هزری نەتەوەیی و پێگەیاندنی نەوەیەک لە ڕۆژەڤی تاراوگەدا بۆ بە لۆبی کردنی پرسی سەربەخۆیی ؟؟ شەممە: ١٣-٧-٢٠٢٤
    کاتژمێر :
    20:39 بەکاتی لەندەن
    21:30 بەکاتی ئەوروپا
    22:30 بەکاتی هەولێر
ڕەنگە بە دڵت بن