کچە کەمانچەژەنێکی کورد لە ئیتالیا خەڵات دەکرێت.

دلڤین ئیبراهیم فليت، کچە کەمانچەژەنێکی کوردی نیشتەجێی ئەڵماتی کازاخسانە، لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی میوزیک لە ڤێنیسیای ئیتالیا، بەشداریکردووە و پلەی دووەم و خەڵاتی گران پری پێشبڕکێکەی بە دەستهێناوە.

رۆژی 4 تا 11ی تەمموزی 2024 پێشبڕکێی نێودەوڵەتی میوزیک لە ڤێنیسیای ئیتالیا کە بە شوێنی سەرهەڵدانی کەمانچە ناودەبرێت و بەهێزترین فێرتۆسۆ لە جیهانەوە بەشداری تێدا دەکەن، بەڕێوەچوو. لە پێشبڕکێکەدا ئەندامانی لیژنەی داوەری لە ئیتالیا و ئەڵمانیا و چەندین وڵاتی دیکەی ئەورووپا و دەیان میوزیکژەن لە وڵاتی جیاجیاوە هاوشانی دلڤین بەشداریانکردبوو، بەڵام دلڤین بە ژەنینی کەمانچە پلەی دووەمی پێشبڕکێکەی بەدەستهێناو لە لایەن رێکخەرانی پێشبڕکێ وە خەڵاتی گران پری لە ئامێری کەمانچە پێبەخشرا.

دلڤین ئیبراهیم لە 8-7-2010 لە خێزانێکی رۆشنبیری کوردی کازاخستان لەدایک بووە، تائێستا بەشداری لە چەندین فێستیڤاڵ و و پێشبڕکێی نێودەوڵەتیدا کردووە و خەڵاتی بەدەست هێناوە، لەوانە:
١- خەڵاتی یەکەمی هونەری دەنگی و ئامێر لە فێستیڤاڵی میوزیکی گەورە(2020) لە رێکەوتی کازاخستان.
٢-براوەی خەڵاتی گران پری پێشبڕکێی نێودەوڵەتی لە ئامێری کەمانچە.
٣- نوێترین دەستکەوتیشی پلەی دووەم و خەڵاتی گران پری فێستیڤاڵی میوزیکی ڤێنیسیای ئیتالیا.

ڕەنگە بە دڵت بن