نووسینی: د. چنار سەعد عەبدوڵا
پێشەکی:
ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە لانکەی لەدایکبوونی ھەر سێ ئایینی (جوو، کرستیان،ئیسلام) دەھێتە ژماردن. لە پاڵ ئەم سێ ئایینە، چەندین ئایین و ئایینزای تر هەن، کەمێژووی سەرھەڵدانیان بۆ سەدەکانی بەر لە زایین دەگەڕێتەوە، وێڕای شەڕ وھێرشکاری زۆر بۆ سەریان، توانیویانە تاکوو ئێستا پارێزگاری لە مانەوەیان بکەن. نموونەی ئایینەکانی زەردەشتی، ئێزدی، سابیئە و بەھایی….ھتد. ئەم ناوچەیە، لەڕووی فرەیی ئایینی و ئایینزایی ئەوەندە دەوڵمەندە ھەر لە مۆزەخانە دەچێت .
ڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی جیھان و ناوچەکە بە درێژایی مێژووکاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوەی ڕێژەی پەیڕەوانی ئەو ئایینانە ھەبووە، بە تایبەتیشەڕ و ھێرش و داگیرکاری دەسەڵاتداران، جا لە ژێر ھەر بیانووییەکی ئایینی وسیاسیی بووبێ. لە پاش جەنگی یەکەم و دووەمی جیھانی و دروستبوونی چەندیندەوڵەتی تازە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ھەڕەشە لەسەر لەناوچوونی ئایینەکان تاڕادەیەک کەمتر بووەوە، بە تایبەتی کاتێک ڕەوتی ناسیۆنالیستی شوێنی ململانێیئایینی و مەزھەبی گرتەوە .
بەڵام دوای ئەو وەرچەرخانەش، گەشە و مانەوەی ئایین و ئایینزاکان لە ھەر وڵاتێکدازێتر پەیوەست بوو بە ڕادەی دیموکراتی یا نادیموکراسی بوونی سستمی سیاسییحوکمڕان لەم وڵاتانەدا.
دەوڵەتی عێراق، یەکێکە لەو وڵاتانەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە لە ڕووی فرەیی ئایینیو مەزھەبی و ئایینزایی، پێکھاتەیەکی دەوڵەمەندی ھەیە، کەچی ئەو فرەییە نە پێشڕووخانی ڕژێمی بەعس و نە دوای ڕووخانی ئەو ڕژێمە و دامەزراندنی سستمێکیسیاسیی دیموکراسی فیدڕاڵی لە عێڕاق، ھۆکاری ئارامی و سەقامگیری بۆ ئەووڵاتە و بۆ خودی پێکھاتەکان نەبووە.
ئێمە؛ لەم شیکارییەدا ھەوڵدەدەین بەراوردێک بکەین لەنێوان گۆڕانکاری دۆخیپێکھاتە ئایینی و ئایینزاکانی عێراق لە ڕووی ڕێژە و شوێنی دانیشتنیان بەر لەساڵی ٢٠٠٣ و دوای ئەو قۆناغە.
بەڵام دەبێ ئەو ڕاستیەش لە یاد نەکەین، کە دەوڵەتی عێراق یەکێکە لەو کەمە وڵاتانەیجیھان، کە لە ساڵی (١٩٩٧)ـەوە سەرژمێری تێدا ئەنجام نەدراوە. ئەمە وێڕایھەستیاری دۆخی سیاسی و ناکۆکییەکان، کە دۆخێکی بێ متمانەیی وایدروستکردووە، کە دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و ئاماری ڕاست و دروست،پێویستییەکەی سەخت کردووە. بەڵام ھەر چۆنێک بێ بە ڕێگای چاوپێکەوتن وسەرچاوەی جیاواز ھەوڵمان داوە زانیاری پێویست بە دەست بھێنین.
مافی پێکھاتە ئایینیەکان لە عێراقدا :
بە پێی دەستووری تازەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٠٥، لە بڕگەی بنەما سەرەکییەکان،ماددەی (٢) لقی یەکەم، ئایینی ئیسلام بە ئایینی فەرمیی دەوڵەت دانراوە وسەرچاوەی سەرەکی یاسادانانە. لە ھەمان ماددە، لقی دووەم، وێڕای ئاماژەدان بەپارێزگاریکردن لە ناسنامەی موسڵمان بوونی زۆرینەی گەلی عێراق، زەمانەتی مافیئایینی و ئازادی باوەڕداری بۆ ھەموان دەکات، نموونەی پێکھاتەکانی وەک کرستیان،ئێزدی و سابیئەی مەندائی. ھەر لە ماددەی (٣)ـدا ئاماژە بەوە دراوە، کە عێراق وڵاتیئایین و مەزھەبە جیاوازەکانە. لە ماددەی (١٠)ـی دەستوور ئاماژە بەمەزارگەی پیرۆزو پێگە ئایینیەکان کراوە لە عێراق، کە بەشێکن لە پێکهاتەی ئایینی و شارستانییەتیو دەوڵەت پابەند دەکات بە جەختکردنەوە لەسەر چاککردنەوە و ڕێزگرتن لێی ومسۆگەرکردنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکان بە ئازادی تێیدا.
لە بەشی دووەم (ئازادییەکان) و ماددەی (٣٧) دووەم، کە دەڵێت: دەوڵەت کەفیلە بەپارێزگاریکردنی تاک لە ھەر ئیکراھێکی فکری، سیاسی و ئایینی. ھەروەھا لە ھەمانماددە، ئاماژە بەوە دەدات، کە سوغرەکێشی و کاری بە زۆر و کۆیلەداری و بازرگانیکردن بە بەردە و ئافرەت و منداڵ و جنس قەدەغەیە. لە ماددەی (٤٢) دیسان جەختلەسەر ئازادی تاک دەکاتەوە لە ڕووی فکر و ویژدان و بیر و باوەڕ. لە ماددەی (٤٣) یەکەم، بە دوو بڕگە ڕوون کراوەتەوە کە پەیڕەوانی ھەموو ئایین و ئایینزایەک ئازادنلە :
ا) پەیڕەوکردنی ڕێوڕەسمی ئایینی، بە ڕێوڕەسمی حوسەینییەکانەوە.
ب) بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و کاروباری دامەزراوە ئایینیەکان، بە یاسا ڕێکدەخرێن.
دووەم، دەوڵەت ئەرکی ئازادی عیبادەت کردن و پاراستنی شوێنەکان لە ئەستۆدەگرێت.
لە عێراقدا بە ڕێگای دامەزراوەکانی دیوانی وەقفی سوننی و دیوانی وەقفی شیعیو دیوانی وەقفی مەسیحی و ئێزدی توائیفەکانی تر، کە ئایینی سابیئەی مەندائیش لەخۆ دەگرێت، کاروبارەکانیان بەڕێوە دەبرێن .
ئایین و ئایینزاکانی وەک (زەردەشتی، جوو، بەھائی و کاکەیی)، تا ئێستا بە ھیچیاسایەک و تەشریعێک دان پێدراو نین و نوێنەرایەتیان نییە .
پڕۆژە یاسایەکی تایبەت بە ناوی (حریە التنوع و منع التمیز) لە پەرلەمانی عێراقە و ھێشتا ھەر بە پڕۆژە ماوەتەوە.
لە بەرامبەردا، لە ھەرێمی کوردستان بەپێی یاسای وەزارەتی ئەوقاف و کاروباریئایینی، ھەموو ئایینەکانی (ئیسلام، مەسیحی، ئێزدی، جوو، بەھائی، سابیئەیمەندائی، زەردەشتی و کاکەیی) دان پێدانراون و لەم وەزارەتە نوێنەرایەتیان ھەیە .
ھەروەھا لە ھەرێمی کوردستان یاسایەکی تایبەتی بۆ پاراستنی پێکھاتەکان دەرچووەبەناوی یاسی ژمارە (٥) بۆ ساڵی ٢٠١٥ دەرچووە .
پێکھاتە ئایینی و ئایینزاکان لە عێراق و گۆڕانکاری دیمۆگرافی لەوڕووەوە :
لەم تەوەرەدا ھەوڵدەدەین بە پشتبەستن بە زانیارییە بە دەستھاتووەکان تیشکبخەینەسەر ڕێژە و شوێنگەی سەرەکی پێکھاتە ئایینی و ئایینزاکان لە عێراق. ھەروەھا ئەو گۆڕانکارییە دیمۆگرافیاییەی، کە لەو ڕووەوە ڕوویداوە. لێرەداھەوڵدەدەین گۆڕانکارییەکان لە دوو ماوەی جیاواز بەر لە ساڵی ٢٠٠٣ و دوایھەڵگیرسانی شەڕی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ شەنوکەو بکەین.
• ئایینی ئیسلام :
بە پێی ئاماری ساڵی ١٩٧٧ بێت، ڕێژەی موسڵمانەکانی عێراق ٩٧% بووە. ئەوڕێژەیە دابەشبووە بەسەر دوو مەزھەبی سەرەکی، ئەوانیش شیعە و سوننە. بەڵام لەبەرئەوەی لە ھیچ یەک لەو ئامارانەی کە ئەنجامدراوە زانیاری مەزھەبی دیار نەکراوە، بۆیەئەو ڕێژانەی کە سەبارەت بە ھەردوو مەزھەب دەخرێنەڕوو، ڕێژەیین و جێگایگومانن.
پاش گەڕان لە زۆر سەرچاوە و وەرگرتنی زانیاری، کۆ دەنگییەک ھەیە لەسەر ئەوەیکە ھەر لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق لە ١٩٢١، ڕێژەی دانیشتوانیعەرەبی شیعە بەرزتر بووە لە عەرەبی سوننە. بەڵام بێگومان ڕووداوە سیاسییەکان ودۆخی جەنگ و توندوتیژی لەو وڵاتە گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەر ئەو ڕێژانە ھێناوە .
بۆ نموونە؛ سەبارەت بە ڕێژەی شیعە و سوننەی عەرەب، (ڕیاد عاید والی البدیری) لێکۆڵەر لە کۆلێژی ئاداب زانکۆی قادسیە، لە لێکۆڵینەوەیەکدا بە ناونیشانی (الـتـرکیبالڕپـنوغـرافـی لـسکان العراق وتحلیل ڕپرە فی بـنـاء الــدولــە و استـقـرارھا) ئاماژەبەوە دەدات، کە بە پێی ئاماری بەریتانییەکان لە ساڵی ١٩١٩ ڕێژەی موسڵمانیشیعە مەزھەب بە ھەموو پێکھاتە قەومییەکانەوە نزیکەی ٥٢.٦٪ بووە، لە ساڵی ١٩٣٢ ئەو ڕێژەیە دەبێتە ٥٦.٤٪، پاشان لە ١٩٤٧ دەبێتەوە بە ٥٣٪.
لە پاش ئەو ڕێکەوتە وەک ناوبراو ئاماژەی پێدەدات، لە سەرژمێرییەکان لایەنیمەزھەبی باسی لێوە نەکراوە، بۆیە ڕێژەکان نەزانراون. کەچی ھەر خودی توێژەر بەبێئەوەی ھیچ سەرژمێرییەکی تازە لە پاش ساڵی ٢٠٠٣ لە عێراق ئەنجام درابێت، لەباسەکەیدا ڕێژەی شیعە لە عێراق بە ھەموو نەتەوەکانی کوردی فەیلی و تورکمانەوە بۆساڵی ٢٠٠٧ بەپێی ئاماری وەزارەتی ئامار و ھاوکاری ئینمائی (الاحێاء و التعاونالانمائی) بە ٦٣.٨٪ دەخەمڵێنێت و مەزھەبی سوننەش بە گشت پێکھاتەنەتەوەییەکانەوە بە ٣٦.١٩٪. ژمارەکانی ناو ئەو لێکۆڵینەوە پێمان دەڵێت؛ لە پاشساڵی ٢٠٠٣ ئاستی پێکھاتەی سوننە مەزھەب دادەبەزێت. بۆ بە دەستھێنانیزانیاری زیاتر لەسەر دۆخی دیمۆگرافیای پێکھاتەی سوننە، ھەوڵماندا چاوپێکەوتنلەگەڵ لێکۆڵەر و چالاکوانی ئەو بوارە ئەنجامبدەین. لە خشتەی ژمارە (١) زانیاریتایبەت سەبارەت بە ڕێژە و شوێنی سەرەکی نیشتەجێبوونی پێکھاتەی سوننەی عەرەبنیشاندەدات لە دوو ماوەی زەمەنی جیاوازدا.
زانیارییەکانی ناو ئەو خشتەیە ھەرچەندە ڕەنگە گفتوگۆی زۆر ھەڵبگرێت، بەڵامنزیکە لە ڕاستی، چونکە لە ڕووداوەکانی پاش ساڵی ٢٠٠٣ بەشێکی زۆر لە پارێزگاسوننەکان، بە ھۆی ململانێی مەزھەبی و قبوڵ نەکردنی واقیعی سیاسیی پاشڕووخانی ڕژێمی بەعس و سەرھەڵدانی گرووپی تیرۆریستی قاعیدە و پاشان داعشوەک بەرھەڵسکاری، تووشی شەڕ و نائارامی و ھێرش بوونەوە و دانیشتوانەکەشیتووشی کۆچکردن و چۆڵکردنی ناوچەکانیان بوونەوە. ھەر بۆ نموونە؛ زیاتر لە ملیۆن ونیوێک لە ماوەی ساڵانی (٢٠١٤ بۆ ٢٠١٥) ڕوویان لە شار و شارۆچکەکانی ھەرێمیکوردستان کردووە. زیاتر لە دوو ملیۆن سوننەی عەرەب لە دەرەوەی وڵاتن، بە تایبەتیلە (قەتەر، ئوردن، تورکیا، ئیمارات و ..) کۆچیان کرد.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە چاوپێکەوتنەکاندا دەست کەوتوون، باس لەوە دەکەن، کەلە دوای ساڵانی ٢٠٠٣ ڕەوشی دیمۆگرافی پێکھاتەی سوننەی عەرەب گۆڕانکاریبەسەردا ھاتووە، ھەرچەندە بەشێک لەو پێکھاتەیە بە ھۆی دۆخی شەڕ و نائارامیگەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانیان، بەڵام ھەندێک ناوچە، کە پێشتر شوێنی نیشتەجێبوونیپێکھاتەی سوننە بووە، یان زۆر بە کەمی یا بە ھیچ شێوەیەک خەڵکی ناوچەکە بۆیاننییە بگەڕێنەوە بۆی. نموونەی دیار (قەزای محاویل و ناحیمی نیل و جرفلسەخر ومسەیب و حێوە و ناحیەی ئەسکندریەی سەر بە پارێزگای بابل، قەزای بێجی وناحیەی سینیە لە پارێزگای سلاح الدین، قەزای خالس و ناحیەی عوزێم لە پارێزگایدیالە). تا دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی تیرۆریستانی داعش لە عێراق ئەم بارودۆخە ھەربەمشێوەیە بوو.
ململانێ و توندوتیژی مەزھەبی لە عێراق بە ڕادەیەک بووە، کە نەک ھەر بووەتە ھۆیکوشتن و ون کردن و ڕاگواستنی دانیشتوانی ھەندێک لەو ناوچانە، بەڵکو تێکدانیمزگەوتەکان و گۆڕینی بە زۆری مەزھەبیشی لەخۆ گرتووە، بۆ نموونە لە پارێزگایواست ٣٦ مزگەوتی سوننە مەزھەب تێکدراوە و سێیانی لێکراوە بە حوسێنییە .
بابەتێکی تری سەرنجراکێش ئەو ناوانەن، کە کراونەتە ئامانج و بەشێکیان ناچار بوونە بە ھۆی ھەڕەشە لە سەریان ناوەکانیان بگۆڕن. نموونەی ناو و ڕەگەزی نێر (عومەر،عوسمان، ئەبوبەکر، خالد، سولیمان، مەروان، مەعاویە). ناوی ئافرەتانیش (عائیشە،حەفسە و…).
• ئایینی کرستیان :
کرستیانەکان لە چواردە تائیفەی جیاواز پێکھاتوون، بە یەکێک لە پێکھاتە ڕەسەنەکانیئەو ناوچەیە ھەژمار دەکرێن، کە بریتین لە ئاشووری، کلدانی، سریانی و ئەرمەنی .
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە نوێنەری کرستیانەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباریئایینی بە دەستمان ھێناوە، ڕێژەی ئەو پێکھاتەیە تا بەر لە ٢٠٠٣ خۆی لە ملیۆن و نیوبۆ دوو ملیۆن دەدا. شوێنی سەرەکی نیشتەجێبوونیان لە پارێزگاکانی (بەغدا، بەسرا وموسڵ و پارێزگای ھەولێر و دھۆک لە ھەرێمی کوردستان) بووە. ئەمە وێڕای ھەبوونیڕێژەی تر لە پارێزگاکانی (ناسریە، ئەنبار، کەرکووک، عەمارە).
دۆخی عێراق، بۆ کرستیانەکان لە پاش ساڵی ٢٠٠٣ بوو بە ھۆی دابەزینی ڕێژەیان وئاوارە بوون و دەربەدەر بوون و لەناوچوونی بەشێکی زۆریان .
ڕووداوەکانی پاش ساڵی ٢٠٠٣، کەم کەمە ترس و ھەڕەشەیەکی گەورە بوو لەسەرمانەوەی ئەو پێکھاتەیە و مومارەسەکردنی ئایین لە کەنیسەکان. لێرەدا بە نموونە چەندڕووداوێک دەخەینەڕوو کە لە پاش ٢٠٠٤ـەوە کرستیانەکان وەک پێکھاتەی ئایینی لێیزەرەرمەند بوون:
– لە مانگی ئابی ٢٠٠٤، چوار ھێرش کرایە سەر شوێنی پەرستنی مەسیحییەکان لەبەغدا. ھەر لە ھەمان ساڵ ئەو ھێرشە لە موسڵیش ڕوویدا، کە ١٠ کوژراو و پەنجابرینداری لێ کەوتەوە.
-لە ١٦ـی تشرینی یەکەم، پێنج کەنیسە لە بەغدا کەوتەبەر ھێرشی یەک لەدواییەکی تیرۆریستان.
-لە ١٧ـی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥، مەتران جورج کاتسموسی لە موسڵشوێنبزر دەکرێت.
-لە ١٥ـی ئاب و ١٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦، دوو کاھینی سەر بە کەنیسەیکلدانی لە بەغدا شوێنبزر دەکرێن.
-لە ٣ـی حوزەیرانی ٢٠٠٦، کاھین ھانی عبدالاحد تیرۆر دەکرێت.
-لە ڕۆژی ١٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧، دوو کاھینی سریانی کاتۆلیکلەسەر دەستی گرووپێکی نادیار ون دەکرێن .
-لە ٦ـی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨، تەقینەوەی سەیارەیەکی بۆمبڕێژکراوکەنیسەی قدیس پۆلسی کلدانی لە کەرکووک کردە ئامانج .
-ھەر لە سالی ٢٠٠٨ لە ٢٩ـی شوبات، سەرۆکی ئەسقەفەکانی کلدان لە موسڵبە ناوی (فەرج رحو) لەگەڵ دوو پاسەوان ڕفێندران و لە ١٣ـی ئازار، لە نزیک موسڵبە کوژراوی دۆزرانەوە.
-لە ٥ـی نیسانی ساڵی ٢٠٠٨، کاھینێکی سریانی لە کەنیسەی ئەرتۆدۆکسبە ناوی یوسف عادل لە بەغدا کوژرا.
-لە ڕێکەوتی ٢ـی مایسی ٢٠١٠، چەند پاسێکی قوتابیانی مەسیحی، کە هەزار و ٢٠٠ قوتابی لەخۆ دەگرت، لە کاتی چوونیان لە قەرەقۆشەوە بۆ زانکۆی موسڵ،تووشی تەقینەوە دەبن و دوو کەسیان شەھید و ٢٠٠ـی دیکەشیان بریندار دەبن.
-ئەمە وێڕای ڕووداوی تەقینەوەی کەنیسەی سەیدە نەجات لە بەغدا و لە ٣١ـیئۆکتۆبەر کە ٥٠ کەس تێیدا شەھید بوون و ٧٥ کەسیش بریندار.
بەردەوامی تیرۆر و ململانێی مەزھەبی لە عێراق بووە ھۆی ئەوەی، کە ڕێژەیەکی زۆر لەمەسیحییەکان ماڵ و شارەکانیان بەجێ بھێڵن. ڕێژەیەکی زۆر چوونە دەرەوەیوڵات، بۆ نموونە بەپێی زانیاری کەنیسەی سریانی لە ئوسترالیا، ٢٠٠ھەزار کرستیانیعێراق لەوێ دەژین. ئەمە وێڕای ئەوەی، کە ڕێژەیەکی زۆر بەرز ڕوویان لە شارەکانیھەرێمی کوردستان کردووە، بەتایبەتی بۆ ھەولێر و زاخۆ.
بە گوێرەی زانیارییەکانی غازی رەحو، سەرۆکی ئەنجوومەنی تائیفەی مەسیحییە لەئوردن، لە ڕێگای چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ گۆڤاری ئیلاف ئەنجامیداوە، ئاماژە بەوەدەکات، کە تەنھا ٤٥٠ هەزار مەسیحی لە عێراق ماون و نزیکەی هەزار و ٤٥٦کەسیشیان لە عێراق کوژراون .
ھەر سەبارەت بە دابەزینی ڕێژەی مەسیحییەکان لە عێراق، بەتریک لویس ساکۆ،سەرۆکی تائیفەی کلدانی لە عێراق، لە ٢٧ـی حوزەیرانی ٢٠١٧ ڕایگەیاند؛ ڕێژەیکرستیانەکان لە عێراق پێشتر خۆی لە نزیکەی ٤٪ دەدا، کەچی ئەو ڕێژەیە ئەوڕۆ بۆ ٢٪ دابەزیوە.
ھێرشی داعش بۆ ناوچەکە لە پاش ٢٠١٤ دۆخی مەسیحییەکانی زۆر قورستردەکات. بەپێی زانیارییە بە دەستھاتووەکان، ھەر لە ناوچەی دەشتی نەینەوا ٨٢ کەنیسە خاپوور یا زەرەریان پێ گەیاندراون.
پێکھاتەی ئێزدی :
ئایینی ئێزدی، بە یەکێک لە ئایینە ھەرە کۆنەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدەژمێردرێت، کە تەمەنی ئەو ئایینە بۆ چوار ساڵ پێش دەگەڕێتەوە، کە ناوچەیشنگال و دەشتی نەینەوا بە شوێنی سەرەکی نیشتەجێبوونیان دەژمێردرێت. زانیاریجیاواز ھەیە سەبارەت بە ڕێژەی دانیشتووانی ئێزدییەکان، بەپێی زانیاری ڕاپۆرتی(Iraqi minorities: participation in public life ) کە لە لایەن ( Preti Taneja ئامادە کراوە، ڕێژەی کوردی ئێزدی بە نزیکی ٧٠٠ ھەزار کەس دەخەمڵێنێت، لەکاتێکدا پاش ڕووداوەکانی ٢٠٠٣ بە ھۆی شەڕ و ھێرشکاری و ناجێگیری و فشاردروستکردن لەسەر پەیڕەوکارانی ئەو ئایینە، ئەو ڕێژەیە دادەبەزێت بۆ نزیکەی ٥٠٠ھەزار کەس.
لە پێش داگیرکاری داعش بەشی ھەرە زۆریان واتە ڕێژەی ٩٠٪ـی لە ناوچەکانیشنگال و دەشتی نەینەوا دەژیان و تەنھا ڕێژەیەکی کەم نەبێت، واتە ١٠٪ لە سنووریپارێزگای دھۆک دەژیان. کەچی پاش ئەو کارەساتانەی بە سەریان ھات، لە ئێستاداوەک نوێنەری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف لە چاوپێکەوتنمان لەگەڵی درکاندی،زۆرینەیان لە سنووری پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دەژین. خشتەی ژمارە ٤ ڕادەی بە قوربانی بوونی ئێزدییەکان نیشاندەدات، کە نوێترین زانیاری ڕاستکراوەیبەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئایینی ئێزدییەکانە لە وەزارەتی ئەوقافی ھەرێمیکوردستان.
تێبینی: لەبەر ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی ئێزدی لە شەڕی داعش بێسەروشوێن کران و ژنان و کچانی ئەم پێکھاتەیە ڕفێندران و بە کۆیلە کران، ھەوڵەکانبۆ گەڕان بە دوای چارەنووسی ونبووان و ڕفێندراوان بەردەوامە و بۆیە داتاکانی ناوخشتەکە لە گۆڕانکاری بەردەوام دایە. داتاکانی ناو ئەو خشتەیە ھی ساڵی ٢٠١٨یە.
• سابیئەی مەندائی :
ئایینی سابیئە، یەکێکە لە ئایینە ھەرە کۆنەکانی جیھان، کە توانیویەتی بمێنتەوە. ھەر بە پێی ڕاپۆرتەکەی (Preti Taneja) ڕێژەی سابیئە لە دەیەکانی پێشوو خۆی لە٦٠ ھەزار بۆ ٧٠ ھەزار دەدا و بەشی ھەرە زۆری لە عێراق دەژیان. کەچی پاش٢٠٠٣ بەھۆی ململانێی مەزھەبی و توندڕەوی ئایینی و پاشان پەیدابوونی داعش،ڕێژەی ئەو پێکھاتە ئەمڕۆکە بۆتە نزیکەی پێنج هەزار کەس. شوێنی سەرەکینیشتەجێ بوونیان لە پێشوودا زیاتر لە شارەکانی بەغدا، عەمارە، ناسریە و بەسرا،رومادی، موسل، سەلاحەدین، کەرکووک و خانەقین بوو. بەڵام پاش ٢٠٠٣ تووشیکوشتن و کۆچکردن دێن، بە تایبەتی بەشێکی زۆریان کاری زێڕینگەری وپیشەوەرییان کردووە و پارەدار بوون، بۆیە زیاتر بوونەتە قوربانی شوێن بزرکردن وکوشتن و ئازار دان. لە ئێستادا لە ھەندێک لەو شوێنانەی لێی بوون ھەر نەماون،نموونەی (شاری موسڵ، حیلە، سەلاحەددین)، لە دیوانیە زۆر بە کەمی و لە ڕومادیش بەشاراوەیی دەژین. ئێستا زۆرینەی ئەوانەی لە عێراق ماون لە شارەکانی ھەرێمیکوردستان دەژین، بە تایبەتی ھەولێر. ئەمە وێڕای ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر بەردەوام بۆدەرەوەی وڵات کۆچ دەکەن. وەک نوێنەری سابیئە لە وەزارەتی ئەوقاف لەچاوپێکەوتنێکدا لەو بارەیەوە پێی گوتین لە ئێستادا سێ سابیئە لە وڵاتی ئوردن دەژین.
• بەھائی :
مێژووی سەرھەڵدانی ئایینی بەھائی، دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆزدە. پەیڕەوانی ئەوئایینە لە ٢٠٠ وڵاتی جیھان بوونیان ھەیە، کە دەوڵەتی عێراق بە یەکێک لەوانەدادەنرێ.
لەگەڵ سەرھەڵدانی ئەو ئایینە لەسەر دەستی بەھائوڵلا، پەیڕەوانی ھەمیشە تووشیچەوسانەوە و کوشتن و تێکدانی شوێنە ئایینییەکانیان بوونەتەوە.
بەھۆی بە ڕەسمی نەناسینی ئەو ئایینە ڕێژەکەیان نەزانراوە، ھەرچەندە لە سەردەمیسستمی پاشایەتیدا ڕێگا دراوە، کە بە ئاشکرا خۆیان ڕابگەیەنن و شوێنی تایبەتیئایینی و گۆڕستانی تایبەت بە خۆیان ھەبووە لە بەغداد الجدیدە، ساڵی ١٩٥٢ بەناوی (الروچە الڕبدیّە).
بەھاتنە سەر حوکمی بەعسییەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ فشارەکان لە سەریان زیاتردەبوو، تەنانەت لە ١٩٧٠ بە بڕیارێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش ئەو ئایینەقەدەغە کرا و بڕیار درا، کە ئایینەکانیان بگۆڕن بۆ یەکێک لە ئایینە ئاسمانییەکان. ئەوەی پێشێلی ئەو بڕیارەی بکردبا ئەوا ٢٠ ساڵ زیندانی دەکرا و لە ئەگەری بەردەوامبوون حوکمەکەی لە سێدارەدان بوو. پاش ٢٠٠٣ و ڕووخانی ڕژێمی بەعس، ھەرچەندەزۆر لە یاسا و بڕیارەکانی سەردەمی بەعس ڕەت کرانەوە، کەچی ئەوەی پەیوەستە بەبەھائییەکان ھەر وەک خۆی ماوە و تەنھا سڕ کراوە. یەکێک لە گرفتە گەورەکانیپەیڕەوانی ئەو ئایینە نەبوونی ناسنامە و تەنانەت پاسپۆرتە، چونکە دەبێ خۆیان بەئایینێکی تر بنووسن بۆ ئەوەی ببن بە خاوەنی.
شوێنی سەرەکی بەھائییەکان لە شاری بەغدا، بەسرا، عەمارە، حلە، خانەقین،موسل، کەرکووک و سلێمانی بووە. لە پاش ٢٠٠٣ ئەو پێکھاتە ئایینییەشبەشێکی کۆچیان کرد، بەشێک بە شێوەی شاراوە دەژین و ڕێژەیەکیشیان ھاتنەشارەکانی کوردستان.
• کاکەیی :
کاکەیی، کە بە ئەھلی حەق-یش ناوزەد دەکرێن، بە ئایینێکی تری کۆنی ناوچەکە دێتەھەژماردن. تا بەر لە ٢٠٠٣ بەشێکی بەرچاو لە کوردی کاکەیی لە شارەبان، مەندەلی،قەزانیە، خانەقین، کەلار، ھەڵەبجە، دوز، داقوق، کەرکووک، حویجە، ڕیاز، سفیە،کەڵەک، لە پارێزگای موسڵ (گۆگجەلی و خازر) نیشتەجێبوون .
ڕێژەی کاکەیی تا ئەو ڕێکەوتە بە ٢٠٠ ھەزار دەخەمڵێندران، بەڵام پاش ٢٠٠٣ وەکوپێکھاتە ئایینییەکانی تر بوونەتە قوربانی ململانێی تائیفی و مەزھەبی، لەوئاکامەشدا تووشی جۆرەھا دەستدرێژی و کوشتن و ھێرشی گرووپی تیرۆریستیبوونەتەوە.
لە ئێستادا کاکەییەکان لە بەشێک لەو شوێنانەی لێی نیشتەجێبوون نەماون، وەکو ڕیازو مەندەلی، ئەوانەشی ماون بە زۆر کراون بە شیعە. لە گۆگجەلی و کەرامەی پارێزگایموسڵیش نەماون. ھەر لە ئاکامی دۆخی ناجێگیر و پڕ لە شەڕی عێراق لەو ساڵانەیڕابردوو ٦٠٠ خێزان چوونەتە دەرەوە و بەشێکیشی ئاوارەی شار و شارۆچکەکانیکوردستان بوونە. ئەمە وێڕای تەقاندنەوە و وێرانکردنی شەش شوێنی پیرۆزیکاکەییەکان.
• زەردەشتی :
ئایینی زەردەشتی، بە یەکێک لە ئایینە ھەرە کۆنەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھەژماردەکرێت، کە مێژووەکەی بۆ ٣٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
پەیڕەوانی ئەو ئایینە زیاتر لە سنووری ھەرێمی کوردستان دەتوانن بە ئازادیمومارەسەی ئایینەکەیان بکەن.
لەلایەن توندڕەوانی ئایینی و مەزھەبی ئەوانیش وەک پێکھاتەکانی تری ئایینی لە ژێرھەڕەشەن .
دەرئەنجام :
• لە پاش ساڵی ٢٠٠٣ زۆربەی پێکھاتە ئایینی و مەزھەبی و ئایینزاکان ھەم لەڕووی ڕێژەی دانیشتووان و ھەم لە ڕووی شوێنی دانیشتن زەرمەندی گەورەن .
• دۆخی زەرەرمەندییەکان تەنھا گۆڕینی شوێنی نیشتەجێبوون و ڕێژەیدانیشتووان ناگرێتەوە، بەڵکو زۆر لەو پێکھاتانە لە ڕووی ژیان و ماڵ و شوێنەپیرۆزەکانی پەرستن و کولتوورەوە زۆر زەرەرمەند بوونە، نموونەی کوردانیئێزدی و کرستیانەکان لە عێراق وەک لە زانیاری خشتەکان دەردەکەوێت .
• لە ڕووی ئایینی و مەزھەبی و ئایینزاییەوە پاش ساڵی ٢٠٠٣ دیمۆگرافیایعێراق گۆڕانکاری گەورەی بە سەردا ھاتووە. بۆ نموونە کرستیانەکان، سابیئە،ئێزدی و ئیسلامی عەرەبی سوننە (ژمارە و شوێنی نیشتەجێ بوونیان).
• متمانە لەناو پێکھاتە ئایینی و مەزھەبییەکان لەناو عێراقدا زۆر لاواز بووە.
• ئەگەر تا بەر لە ساڵی ٢٠٠٣ ناکۆکی و ململانێی پێکھاتەکان لەگەڵ دەسەڵاتێکیحوکمڕانی دیکتاتۆر بوو، لە ئێستادا ھەموو پێکھاتەکان بە فەریمی یاخودشاراوەیی لەگەڵ یەکتری لە ململانێدان .