شەرمین زەرنیشان یەکەمین گروپی ژنان و میوزیکستی سەنتوور و قانون لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان

ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەندا

هەرکات کە گوێ بۆ ئاوازەکانی ڕۆهەڵاتی کوردستان هەڵدەخەین ، فێنکایەك دەداتە دڵ و دەرونمان و بەخەیالیش لە نێو فۆلکلۆرێکی چڕو پڕی کوردەواریدا خۆمان دەدۆزینەوە .. هەروەك زۆربەی گروپە میوزیکەکان و دەنگبێژە ناسراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، هونەرمەندی موزیکی سەنتوورو قانون خاتوو شەرمین زەرنیشان یەکیك لە دامەزرێنەری گروپی مۆسیقای خانمان بەناوی (چریکه ی سنه ) یە له شاری سنه ی روژهه لاتی کوردستان .
هونەرمەند خاتوو شەرمین پێش ٢٤ ساڵ یەکەمین گروپی ژنانی لە شاری سنەی ڕۆژهەڵات دامەزراندوە بۆ گۆرانی و موزیك وە یەکەم گۆرانی بێژی گروپەکەیان هونەرمەند هانی بووە کە بەشداری لە چالاکیەکانیانیدا کردوە ، هەر ئەو دەستەیە ماندوێتی و هەوڵ و هیمەتی زۆریان ئەنجام داوە تاوەکو بتوانن جێگای خۆیان لە نێو کۆمەڵانی کوردستان و تاران و ووڵاتانی تردا بکەنەوە ، بێگومان خانمان بە جل و بەرگ و پۆشاکی کوردی و کەلتووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و مێخەك و گووڵ و کەلتووری ناوچەی هەورامانی رۆژهەڵاتەوە ئامادەیی خۆیان لە نێو کۆنسێرت و دیدارەکاندا نواندوە وە سەرکەوتووش بونە لەو چالاکیانەدا ، هاوبەشیان کردوە وەکو گروپی موسیقای چریکەی سنە و گروپی موسیقای ڕەسەن ، کە خاتوو شەرمین ئامێری سەنتوورو سەرۆکی دەستەی ژنانی موزیک ژەنین وێنەیەکی جوانی کوردستانی و ڕۆژهەڵاتی بەخشیوە بە بینەران ، من دەزانم کە ئامێری سەنتوور یان قانون ئەوەندە ئاسان و ساکار نی یە کە مرۆڤ خۆی نزیك بکاتەوە ، وە ئەوەندەش قورسە کە ماوەیەکی زۆری دەوێت مرۆڤ ئاشنایەتی لەگەڵدا پەیدا بکات ، بەڵام خاتوو شەرمین وا دیارە هەموو سنوورەکانی قورسی و گرفتەکانی بڕیوە وە سەرکێشی کردوە بۆ عاشقانی موزیك ودۆستانی .. بێگومان لەگەڵ گروپی تیپی موسیقای ڕەسەن وه کوو سه روکی گروپ و ئیسپانسر هاوبەشی کردوە وە لەگەڵ فواد پێشەوا و حامید پیرا و هسام شافعی و کاروان ئەزیمی و پژمان ئەحمه د زادە و دانش شه ریفی، کەسرا کاوه ، کاریان کردوە ،
واتە گروپی موسیقای ژنانی چریکەی سنە لەگەڵ تیپی مۆسیاقی رەسەن به سه رپه رستی شه رمین زه رنیشان، پێکەوە کارو چالاکی زۆریان ئەنجام داوە .
پێم خۆش بوو لە نزیکەوە خاتوو شەرمین زەرنیشان بناسم وە بیناسێنم بە خواێنەرانی بەڕێز .. هەربۆیە من لە کوردستانی باشوور بووم لە هەولێری پایتەخت لە ڕێگای کاك هەورامان توفیقەوە ئەو لینکەی بەیەکەوە گڕێدا ، منیش بە خۆشحاڵییەوە وە لە نزیکەوە خاتوو شەرمین کەلە سنەی خۆشەویست بوو ئەو پەیوەندیەمان ئەنجام داو چەند پرسیارێکم ئاراستە کرد : لە سەرەتاوە خاتوو شەرمین ئەم باسەی بۆ کردم ( لە سەرەتاوە کە ئامێری سەنتوورم دەژەنی وە شارەزایم لەگەڵ کەسانی تر هەبوو لەئەمەدا بیرم لێ کردەوە کە بۆچی خۆمان خانمان گروپێکمان نەبێت !لەبەر ئەوە من پیشنیارێکم دا بە مامۆستا پەیمان سه لیمی فه رد کە ئەو هەردەم پارێزگاری لەوە کردوە کەلە شاری سنە بوین ، ووتی لەم ڕێگایەوە بە هاوکارت دەبین .. منیش پەیوەندیم کرد بە هونەرمەندان و خاتووه نه کانی شاری سنەوە کە هەر کەسەو لە ئامێرێك لە نیو گروپەکەماندا هەبێت وەکو ئامێری کەمانچە و تارو ستارو سەنتوورو کۆبەیی ، لە ئامێری سەنتوور دوو کەس هەبوونە من و ئاسۆی کورد نەژاد وە نەوازەندەی ئامێری تار و به م تار ،گەلاوێژ سه لواتی ، ئامێری کەمانچە بوو له عیا ته بیبی ، ئامێری ستار گەلاوێێژی خاتوونی بوو ئامێری کوبەیی هودا ڕەستگار بۆ ، ئامیری ساز یان دیوان شوعله ی کورد نژاد بوو…….ساڵێك پێکەوە کارمان کرد ، بەبێ ئەوەی گورانیبیژمان هەبێت ، هەر ئەو کاتەی کە ئێمە ڕاهێنانمان دەکرد مامۆستا فەخرەدینی لە سنه کونسێرت ئۆکسترایی نیشتمانی یان هەبوو ، هاتن بۆ دیدەی ڕاهێنانەکانمان ، زۆریان پێخۆش بوو کە ئێمە لە شاری سنە گروپێکمان پێك هێناوە ، لەگەڵ ئەوەی من مێژووی هونەرو کەلتووری کوردستانم خوێندۆتەوە نزیکەی ٩٥ ساڵ لەمەو پێش گروپی جیاجیامان هەبووە کە خانمان لەو گروپانەدا دانشتون و ئامێرسازیان ژەنیوە ، ئەمە جێگەی خۆشحاڵییە بۆ شارێك وەکو سنە کە ئێستاش شاری ( داهێنانی مۆسیقایە ) لەگەڵ ئەوەی کە توێژینەوەم کردوە هیچ گروپێکی خانمان نەبووە ، کە من توانیم بۆ یەکەمین جار بەناوی گروپی ژنان لە شاری سنە دابمەزرێنین ) .

.. یەکەمین گروپی ژنان لە شاری سنە ..
توانیمان بەهاوکاری مامۆستا سەلاح میعمارزادە کە جێگەی پێزانینە زۆر سوپاسی بکەین لەبەر ئەوەی زۆر زەحمەتی کێشا بۆمان توانیمان (( فستیوالی گول یاسی تاران )) لە ساڵی ٧٩تا ٨٣ لەماوەی ئەو سێ ساڵەدا هەوڵمان دا کە ڕەزامەندیمان هەبێت لەنیو شەریکەت و تۆمار بکرێین و وە بە پێشنیاری مامۆستا سەلاح میعمار زاده خاندەهەیەک بهێنین بۆ گروپەکەمان لەو کاتەدا خانـمێکی زۆر پێشوازیان لێکردین و بوارێکمان ڕەخساند کە خانمەکان بێن و دەنگی خۆیان تاقی بکەنەوە تاوەکووەربگیرێت لەم تاقی کردنەوەیەدا بێتە نێو گروپەکەمانەوە ، لەنێو ئەم خانمانەدا خانم نشات موجته هدی ناسراو بە هونەرمەند ( هانی ) هاتن تێستیان کرد وە دەنگێکی خۆشیان هەبوو بۆ ئەم کارەی ئێمە هەڵبژێردرا ، دوو ساڵ هانی خاوەندارێتی گروپەکەمانی دەکرد وە یەك ساڵیش فریای ئاری نەژاد بوو هه ر له فستیوالی گولی یاس تاران له م دو گورانیبیژه سود مان برد له گرووپی مووسیقای ژنان ، لەدوای ئەوە ساڵی ٨٣ خانم شەهرزاد فەروخکیش لەگەڵ ئێمە زباتی بەرقەرار کرد ، کە یەکەمین کۆنسێرتی موزیکی خانمان لە شاری سنە بە سەرپەرشتی خۆم هەڵبژاردەمان بۆ کرد و پرۆژەکەمان دامەزراند لە دوای ئەوە لە تۆڕە جیاوازەکاندا کارمان کرد وە لە شوێنی جیاواز وەکو عێراق و تورکیا وە لە شاری سنە و سەقز کۆنسێرتێکمان ئەنجام دا وە دواتر لە تۆڕی میدیایی کوردسات و ئین ئارتی دیدارو نمایشمان هەبوو بە شێوەی زیندوو لە شارەکانی کەرکوك و دەربەندیخان و هەڵەبجەش نمایشی کۆنسێرتی ئەنجام بدەین ، لەساڵانی ٩٤ و ٩٥ توانیمان هەر ئەم خانمانە ی شاری سنە هاوکاری و پەیوەندی بکەین لەگەڵ خانمانی شاری هەولێر وە یەکەمین گروپی مۆسیقای خانمانی شاری هەولێریش دابمەزرێنین .
لەو ڕوانگەیەوە پێم گرنگ بوو کە چەند پرسیارێك ئاراستەی خاتوو شەرمین بکەم .. سەبارەت بە بەردەوامیتان لە جیهانی هونەرو موزیك لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ، تا چەند ئامادەیتان هەیە لەو بوارەوە ؟

  • بەڵی من زۆر حەزم لێ یە کە تاوەکو ئەو جێگایە کە بتوانم وە قودرەتم و هێزم هەبێت لەسەر کاری هونەری بەردەوام دەبم وە بتوانم خزمەت بە موزیکی ژنان بکەم ، چونکە ژنان لە کۆمەڵگای ئێمەدا بەداخەوە هەڵبەت لە مێژوودا زۆر نەیانتوانیوە کە خۆیان نیشان بدەن لەباری هونەری و کاری هونەریدا ، بەڵام من زۆر حەز دەکەم هەر بەردەوام بم کە نزیکەی ٢٧ ساڵە بەردەوام بووم وە ٢٥ ساڵە گروپی موزیکی ژنانم داناوە وتوانیومە لەم رێگایەوە خزمەتی زۆر بە ژنان بکەم کەلە ئێستادا گروپی زۆری ژنان هەیە کە ئەندامی گروپی من بوون ، لە ئێستادا خۆیان گروپیان داناوە و دەتوانن لەم ڕێگەیەدا کاری هونەری خۆیان بگەیەنن ، وە هیوام ئەوەیە کە بتوانم وەکو ئەندامێکی بچووك لە ڕێگای موسیقای کوردی کە زۆر مەزن و زۆر گەورە و چڕوپڕوە بتوانم خزمەتێك بکەم کە ئینشااللە هەروا دەبێت و بتوانم بەردەوام بم .
    ئێوە وەکو گروپی خانمان و تیپی چریکەی سنە چ پەیوەندییەکتان لەگەڵ خانەوادەی و گروپی هونەری کامکاران دا هەیە وە توانیوتانە سوودیان لێ وەربگرن بەتایبەت لە ئەزمونیان
  • ئێمە لە دورەوە لەگەڵیان پەیوەندیمان هەیە ، بەڵام جار بەجار ئەوکاتەی کە کۆنسێرتیان هەبووە لە شاری سنە من لەگەڵیان پەیوەندیم هەبووە و هاتووچۆمان هەبوە ، بەڵام لەگەڵ گروپەکانی تر هەر بەردەوام پەیوەندیمان هەبوە ، من لەگەڵ گروپەکانی تریش هەربەردەوامین وەکو باشوورو باکورو ڕۆژئاوا کە هەمیشە بەردەوام چالاکی هونەریشمان هەبووە وە ئیش و کاریشمان پێکەوە ئەنجام داوە
    پلانی داهاتووتان چی یە لە ڕێگای هونەری موزیك و گروپە هونەری و کەلتوورییەکان
  • چالاکی یان پلانی داهاتووم ئەوەیە ئینشااللە کۆنسێرتێکی زۆر بەهێزترو چالاکتر ئەنجام بدەین وەکو گروپی ژنان کە بتوانین لە ئەوروپا کۆنسێرت بکەین و هەوڵ بدەین لەو بوارەدا بەردەوام بین ، ئێستا هەم لەگەڵ گروپی ژناندا وە هەم لە گەڵ گروپی ڕەسەن کە تێکەڵن ژن و پیاوان بتوانین کۆنسێرت و لە ئەوروپاو لە کیشوەرەکانی ترو تاران ئەنجام بدەین . لە دیدەیەکی ترەوە هونەرمەند خاتوو شەرمین دەڵێت (( پەیوەندی زۆرم لەگەڵ ئامیری قانون هەبوو دەمویست سازی دووەم هەڵبژێرم لە ڕووی نزیکییەوە کە زۆر نزیکی یەکترن وەکو سەنتوورو قانون ، لە ڕوی بیرکردنەوەوە زۆر بیری لێ ناکەمەوە ، پلانم دانا کە ئامێری دووەم هەڵبژێرم بێگومان سەنتوورو قانون ، لە تورکیا ئامێری قانونم خوێندوە لەلای مامسۆتا مەهدی فەراهانی وە لە تارانیش تەواوکەری فێرکاری ئامێری قانونم ئەنجام دا ، لە نێو کلیپەکەشم سوودم لە ئامێری قانون وەرگرتوە وە لە کۆنسێرتەکانیش بەهەمان شێوە سوودم لە ئامێری قانون وەرگرت کە بتوانین ئامێری قانون زیاتر بە ئەزموونی بکەین لە مۆسیقای کوردەواریدا له روژهه_لات.
    هەروەك باسم کرد کە من لەگەڵ گروپی ره سه ن پیاوان و ژناندا کارمان دەکرد بەسەرپەرشتی خوم و گورانیبیژی جەلال داودی بەماوەی دووساڵبووم
  • لە چەند ئامۆژگایەکی هونەری من وانەم ووتۆتەوە لە تارانیش لە هونەرستانی میوزیکی خانمان بەهەمان شێوە وانەم ووتۆتەوە ، بەهۆی بڵاو بونەوەی پەتای کۆرۆناوە دوو ساڵە لەماڵەکەی خۆمدا وانەی خوێندنی سەنتوورم هەیە .
  • لەسەر گوزشتەی ئێمە کاتێك کاری پێکەوەیمان دەکرد کێشەوی زیاترمان بۆ هاتو پێشەوە لە دیدەی کۆمەڵایەتی و خانەوادەییەوە ، بە نسبەت خانمێك بێتە نێو گروپی ( موسیقی ) کار بکات و ساز لێ بدات ، خانەوادەکە دیدەیەکی خراپی بۆ دروست دەبوو ، لە بنەڕەتدا نەیاندەتوانی ئەوە قبووڵ بکەن کە خانمێك یان کچێك بێتە نێو
  • گروپێکی موسیقی و کار بکات و سنورێکی هەبێت ، ئێستا لەدوای بیست ساڵ ڕەوشەکە باشتر بوووە ، هەڵبەتە شاری سنە کە نزیکەی ۲۵ ساڵە گروپی هونەری تایبەتی هەیە خۆی ئەمە جیگەی شانازی یە بۆ ئەم ژنانە کەلە شاری سنەدا بۆ ماوەی ۲۵ ساڵ لەگەڵ ئەو کیشانەی کەهەیانە ئەم کارە هەر بەردەوامی هەبێت ، وە ئامانجەکانیان ببەنە پێشەوە ، تۆ تەماشا بکە کاتێك ئەم خانمانە ئەم بەرنامەیە دەبینن بێگومان لەهەر پلەو ئاستێکدا بن وە پەیوەندیان بە مۆسیقاوە هەبێت ، نەك تەنها مۆسیقا بەڵکو بە هەر هونەرێك پرسیار دەکەن و لێ ی نزیك دەبنەوە ، وە هەر پرسیار و ووردبینییەکیان هەبێت دەتوانن پەیوەندی بە ئامۆژگای میوزیکییەوە بکەن وە بزانن لە چ بوارێکدا خۆیان دەدۆزنەو .
  • ..هەر زانست و هونەرێك لەهەر شوێن و ناوچەیەکدا سەرهەڵبدات وبگەشێتەوە ئەوە تەنها هی نەتەوەیەك نیە .. سامانی هەموو گەلانی جیهانە …. ئەلێکساندەر پۆشکین ..
  • دواووتەی خانمە هونەرمەندی مۆسیقای کوردی کوردستانی ڕۆژهەڵات شەرمین زەرنیشان ئەوەیە .. هونەر هەستێکی دەروونی یەك هونەرمەندە .. یەك هونەرمەندی میوزیکی لە ڕووی دەروونی خۆیەوە پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر خەڵکی ئاسایی .
  • ………….
  • شەرمین زەڕنیشان
  • له دەی بەفرانباری ساڵی ١٣٥٧ هه تاوی یان ۱۹۷۸ میلادی ، له گەڕەگی قه تار چییانی شاری سنه و له بنەماڵەیەکی هونەرمەند و هونەردۆست و ڕەسەندا چاوی به ڕووی دنیا کردەوه. له منداڵیدا حەز و خولیای هونەر و وەرزشی تێدا به دی دەکرا. باوکی، دەنگی زۆر خۆش بوو و مامیشی مامۆستای کلارینت. بوون له بنەماڵەیەکی هونەرمەند و وەرزشکاردا زۆرترین هاندەری بووکە دەرگای هونەری لێ بکرێتەوە.
  • شەرمین خانم زۆر هوگری گەشتیاری و جیهانگەردی بووە. چووەتە ڕێکخراوی میراتی فەرهەنگی و بۆ خولی فێر بوون گەشتیاری و جیهانگەردی ناوی نووسیوە. ئەوسا مێردەکەی بەرپرسی لێژنەی گەشتیاری و جیهانگەردی بووە، بۆیە لەو چاوپێکەوتنەدا ئەوینداری بووە و ساڵی ١٣٨٣ هه تاوی یان ۲۰۰۳ میلادی ، ژیانی هاوبەشییان پێکهێناوە و کچێکیان هەیە بە ناوی جوانا کە چوارده ساڵانە. مێردەکەی بۆ کاری هونەری هاندەری بووە، بەڵام مەخابەن ساڵی ١٣٩٥ هه تاوی یان ۲۰۱۶ میلادی بە هۆیەکی چاوەڕوان نەکراوەوە، جیا بوونەتەوە و ئێستا بە تەنیا دەژی و لەسەرهونەرەکانی بەردەوامە و زیاتر خۆی ماندوو دەکات هەتا چرای هونەرەکەی ڕووناکتر بکاتەوە و خزمەتی زیاتر بە هونەری کوردی بکات.
  • شەرمین دەنگی خۆشە و زۆریش حەزی له خوێندنی قورئان بووە. کاتێک چووەتە قوتابخانه و له پۆلی یەکەم، له کێبەرکێی قورئان خوێندندا بەشداری کردووە. لەو کاتەدا ژمارەیەکی زۆر له سوورەتەکانی قورئانی پیرۆزی لەبەر بووە و قورئانی به شێوازی مامۆستاعەبدولباسیت خوێندۆتەوه. بەم بۆنەوه، هەر لەو تەمەنەدا له کۆڕ و کۆبوونەوه هونەری و ڕۆشنبیری و ئایینییەکاندا به دەنگێکی منداڵانه کۆڕەکەی دەڕازاندەوه
  • چەندین جاریش له کێبەرکێ و میهرەجانی ستران و گۆرانیدا بەشداری کردووە و توانیویە چەن سەرکەوتنێک به دەست بێنێ. له شانۆشدا بەختی خۆی تاقی کردۆتەوە و لەوەشدا توانیویە تا ڕادەیەک سەرکەوێ. له کێبەرکێ و میهرەجانی شانۆ له ساڵی ١٣٧٥هه تاوی یان ۱۹۹٤ میلادی ، پلەی یەکەم له ناحیەی دووی ئیدارەی پەروەردەی لە سنەدا به دەست هێناوە. ساڵی ١٣٧٦ هه تاوی یان ۱۹۹۷ میلادی ، پلەی دووەمی له میهرەجانی شانۆی پارێزگای کوردستاندا وەرگرتووە بە بوونی پارێزەری پارێزگای سنە .
  • هەر له منداڵییەوه هاوکات له گەڵ وانەی مەکتەب و کاری هونەری، پەرژایە سەر وەرزش کردن و وەرزشی ژیمیناستیکی شێلگیرانه دەست پێکرد. زۆری نەخایاند که توانی ببێته یاریدەدەری مامۆستاکەی خاتوو فەریبا شیرزادی. پاشان له خولی ڕاهێنانی مامۆستایی ئەم وەرزشەدا بەشداری کرد و توانی بەڵگەنامەی ڕاهێنەری وەربگرێ. ساڵی ١٣٨١ هه تاوی یان ۲۰۰۲ میلادی ، بڕوانامەی ڕاهێنەری پله ی٣ ی وەرگرت و بوو به مامۆستای ژیمیناستیک و وەکوو بەرپرسی لێژنەی ژیمیناستیکی ژنانی پارێزگای کوردستان له کۆبوونەوەی بەرپرسانی لێژنەگەلی ژیمیناستیکی ژنانی ئێراندا بەشداری کرد .
  • له دوای چەن خولی فێرکاری ڕاهێنانی مامۆستای ژیمیناستیک له تاراندا توانی خولی ڕاهێنەری و دادوەری ئاکرۆجیم تێپەڕێنێ .
  • لە پاش بەڵگەنامەی دیپلۆم و خوێندنی دواناوەندی، چووە نێو دنیای ژەندن و مۆسیقاوە. ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی یان ۱۹۹٤ میلادی ، لە خولی فێرکاری کامکار لە سنە، لەلای مامۆستایان، ڕەزا ڕەزایی و پەیمان سەلیمی فەرد فێری ئامێری سه نتوور بوو. بە ئامێری سەنتووریش کە دایکی بەڕێزی بە هەدیە پێی دابوو خولەکەی تێپەڕاند .
  • خولی ئایرۆبیک ژیمیناستیکی نێونەتەوەیی له ژێر چاودێری خاتوو ماریا فۆمێئا، ڕاهێنەری خەڵکی ڕۆمانی، تەواو کرد و توانی بەڵگەنامەی ئەم خولانەش وەربگرێ .
  • هەروەها وەکوو بەرپرسی کومیتەی پێوەندییەکان و بەرپرسی کومیتەی ئینزباتی لێژنەی ژیمیناستیکی ژنانی پارێزگای کوردستان هەڵبژێردرا و بوو به ئەندامی ئەنجومەنی ژیمیناستیکی ژنانی ئێران. له چەن کۆبوونەوه و میهرەجانی گرنگ له بواری ژیمیناستیک و گەشەی ئەم وەرزشە، که له شاری تاراندا بەڕێوه چوو، بەشداری کرد. ساڵی ١٣٨٢ هه تاوی یان ۲۰۰۳ میلادی ، وەکوو یەکەم کەس له پارێزگای کوردستاندا توانی بەڵگەنامەی ڕاهێنانی بنەڕەتی بۆ کار له باخچەی منداڵان، وەربگرێ. له پاش چەن ساڵ له فێرگه و قوتابخانەکاندا خەریکی ڕاهێنانی منداڵان بوو؛ بەڵام ئێستا چەن ساڵێکه به هۆی گیروگرفتی ژیانەوه و هونه ری وازی له کاری ڕاهێنەری هێناوه .
  • پاش دواناوەندی، بەو سەنتوورەی که دایکی خۆشەویستی به دیاری پێی دابوو، ڕۆیشته نێو جەرگەی هونەر و مووسیقاوه. له ساڵی ١٣٧٥ هه تاوی یان ۱۹۹٤ میلادی ، له دامەزراوەی کامکار له سنە، له ژێر چاودێری مامۆستایانێک وەکوو ڕەزا ڕەزایی و پەیمان سەلیم فەرددا خەریکی فێر بوونی مووسیقا بوو و ڕەدیفی مووسیقای ئێرانی لەلای خوالێخۆشبوو دوکتور نەجمە سنەوبەری تاهاییەوه درێژه پێ دا. ساڵی ١٣٧٧ هه تاوی یان ۱۹۹۸ میلادی ، بانگێشتی ژنانی ژەنیاری کوردی کرد و یەکەم جار له مێژووی پارێزگای کوردستاندا له روژهه لات و باشور و باکور ، یه که م گرووپی مووسیقای ژنانی کوردی دامەزراند. لەم ڕێگایەدا له یارمەتییەکانی مامۆستایان سەلاح میعمار زاده و پەیمان سەلیم فەرد، بەهرەی زۆری برد. له ساڵانی ١٣٧٩، ١٣٨٠، ١٣٨١ و ٨٢، هه تاوی یان ۲۰۰۰ ،۲۰۰۱،۲۰۰۲ و ۲۰۰۳ میلادی ، له ژمارەیەکی زۆر کۆنسێرت و میهرەجانی مووسیقا له گەڵ گرووپی مووسیقای ژناندا له هولی وه حده تی تاران پێکهێنا و سەرنج و ڕەزامەندییەکی بێ وێنەی خەڵکی بەرەو خۆی ڕاکێشا .
  • و له سالی ۱۳۸۳ هه تاوی یان ۲۰۰۴ میلادی یه که م کونسێرتی گرووپی ژنانیان له شاری سنه به ده نگی شارزاد فه روخ کیش دانیا که زور باش بوو .
  • گرووپی مووسیقای ”ئافرەتانی چریکه”، به سەرپەرشتی شەرمین زەڕنیشان، ساڵی ١٣٩٢ هه تاوی یان ۲۰۱۳ ، له شاری کەرکووک و له کەناڵی تەلەڤزیوونی کەرکووک و پرۆگرامی مێلۆدی، هەروەها له سلێمانی و کەناڵی کوردسات و به شێوەی زینده له کەناڵی nrt لەهەڵەبجه و دەربەندیخان، کۆنسرێتی بەڕێوه بردووه. ماوەی یەک ساڵیش وەک ژەنیاری سەنتوور، له گەڵ گرووپی مووسیقای ژنانی هەولێردا هاوکاری کردووه و له شارگەلی هەولێر و سلێمانی و سۆراندا کۆنسێرتیان به ڕێوە بردووه .
  • ساڵی١٣٩٣ هه تاوی یان ۲۰۱۴ میلادی بوو به ئەندامی گرووپی شانۆی نێونەتەوەیی «ژنانی چاوەڕێ» و له شاری دهوک و دیاربه کر و سلیمانیه له سالی ۲۰۱۴ و ۲۰۱۵ نمایه ش یان کرد و به ژه نینی ئامری سه نتوور له روژهه_لات به شدار بوو و بۆ گەورەترین شانۆی ئۆپێرایی دنیا که له وڵاتی ئاڵماندا بەڕێوه چوو، بانگێشت کرا؛ بەڵام بەداخەوه له بەر نەدانی ڤیزا، نەیتوانی بەشداری بکات. ساڵی ١٣٩٦ هه تاوی یان ۲۰۱۷ له شاری سنەدا گرووپی مووسیقای ڕەسەنی دامەزراند که پێک هاتووه له ژنان و پیاوانی ژەنیار .
  • شەرمین ساڵی ١٣٧٨ هه تاوی یان ۱۹۹۷ میلادی ، توانی له گەڵ هونەر و وەرزشدا، دیزاین و دروونی جلوبەرگیش دوایی بێنێ. ماوەی ۱۵ ساڵ له ئاژانسی گواستنەوەی گەشتیاردا وەکوو بەڕێوەبەری ناوخۆ، خەریکی کار بوو و له بواری گەشتیاریشدا چالاکی بووه و له چەن خولی فێرکاری له پارێزگای کوردستاندا بەشداری کردووه. لەم دواییانەشدا شەریکەی «ڕوویداد گەردشگەری ئابیدەری کورد»ی تۆمار کردووه. ئێستاش خەریکی وەرگرتنی بەکالۆری بەڕێوەبەرایەتی گەشتیارییە و ئەندامی کانوونی هونەرمەندانی ئێرانیشه .
  • لە ساڵی ۱۳۹۶ هه تاوی یان ۲۰۱۷ ڤێستیڤاڵی موزیک و ڕۆشنبیری کوردی لە ئەستەنبوڵ بە دەرهێنانی شێرمین زەرنێشان بەشداریان کرد .
  • لە ساڵی ۱۳۹۷ هه تاوی یان ۲۰۱۸ میلادی ، گروپی چریکه ی سنه ژنانی شاری سنە بە سەرکردایەتی شێرمین لادی ، بۆ یەکەمجار گروپی چریکه ی سنه ی ڕۆژە هه لات لە فزەرانشان بانگهێشت کران بۆ یەکەمین فێستیڤاڵی شیوه کاری ژنانی کورد، کە لە کفری (کوردستانی باشوور) بەڕێوەچوو .
  • لە شاری سلێمانی لە ساڵی ۱۳۹۷ هه تاوی یان ۲۰۱۸ میلادی ، چەندین پروگرامی هونه ری و کۆنسێرتیان ئەنجامدا .
  • ساڵی ۱۳۹۷ هه تاوی یان ۲۰۱۸ میلادی ، کۆنسێرتێکیان بۆ خانمە ئازیزەکانی شاری سنە سازکرد .
  • . یەکەم ژنە میوزیکژەن ئامری قانون لە پارێزگای کوردستان
  • یەکەم ژن وەک دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مۆسیقای کوردستان لە ساڵی ۱۳۹۷ هه تاوی یان ۲۰۱۸ میلادی ، بۆ ماوەی دوو ساڵ و لە ئێستادا وەک ئەندامی جێگرەوە .
  • بەرپرسی یەکەمین گروپی کاری مۆسیقای ئافرەتان لە پارێزگای کوردستان لە ساڵی ۱۳۹۷ هه تاوی یان ۲۰۱۸ میلادی .
  • ئەندامی ماڵی مۆسیقای ئێران و کارتی هونەری هەیە بەشداریکردن لە سی و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی مۆسیقای نیو دوله تی فەجری تاران لەگەڵ گرووپی مۆسیقای ئافرەتان (چەریکە ی سنە) بە دەرهێنانی شه رمین زەرەنشان لە ساڵی ۱۳۹۸ هه تاوی یان ۲۰۱۹ میلادی .
  • کۆنسێرت لە مانگی یەکی ساڵی ١٤٠٠ هه تاوی یا ۲۰۲۱ میلادی لە شاری سلێمانی (کوردستانی باشوور ) بە دەرهێنانی خوالیخوشبوو مامۆستا ئیبراهیم نە قدیان .
ڕەنگە بە دڵت بن