لەتیف عومەر
خۆت لەبیرمەکە
بۆ ئەوەی هەمیشە خۆت لە بیر بێت بیرکەرەوە ، پێویستیت بەچییە لە بوونی خۆتا تا بتوانی ونبووەکانی زاتی خۆت بدۆزیتەوە لە بوونی ناوەوەتدا ، بۆ ئەمە پێویستە لێکۆڵینەوە لەخودی خۆت سەرچاوەی تێکەیشتنت بێت ،نێگەتیفەکان لەمەڕ هەڵس و کەوت و فیکرو بۆچونەکان توێژینەوەی بوونی خۆتی گەرەکە بۆ ئەوەی دەر ئەنجام خۆت بدۆزیتەوە .
تۆ کێی ؟ لەناو تۆیا چی هەیە ،چی نهێنییە ، چی هەیە ئاشکرایە ؟
نوسەرو فەیلەسوفی ناوداری فەڕەنسی دەڵێ هەر لە سەرەتای لاوێتتیما لای کۆمۆنیستەکان فێری خوێندن و بۆ چونە فەلسەفیەکان فێربووم لە هەمان کاتدا
فێری بنچینەکانی ئاین بووم . من دڵێم
دەبێت ئەوە ڕوو بدات مرۆڤ لە نێو خودی خۆیا توشی ململانی ببێت جا فکری بێت یان هەر بوارێکی تر بێت ، لە توژینەوەکاندا
ئەوەی پەیدام کرد دەر ئەنجام بەرگری کردنە لە ئازادی ، دەبێت ئامادە بیت بۆهەموو ئەشکەنجەیەک لە پێناویا، ئەگەر وانەکەی خزمەتی مرۆڤایەتی لە دەست ئەدەی.
کاتی لە گەڵ خۆم ئەدوێم توێژینەوەیەک
پێم دەڵێ ئازادی لە بونی تۆیا شک دەبەی ؟
جۆناتان سوفیت کەیەکێکە لەنوسەرو چیرۆک نوسی بەناو بانگی جیهان ، بۆ تێگەیشتن زیاتر لەخۆم لەسەردەمی ژیانی خۆم و دونیای نوسیین بیرکردنەوەم داوای لێکردم ڕەخنە بگرم لەکێ ؟ لەخۆم لە ئەندێشەیەکی قوڵەوە زۆر بیرکردنەوەی سەیرو سەمەرەم بینی ، هەولمدا خۆم ئاشکرابکەم من کێم ، ڕازی نیم بە دەستورەکانی ئینگلیز و ئەو وڵاتانەی لە دەسەڵاتیانا ئازادی ناناسن و نای بینن دەسەڵاتی مشەخۆرن لەسەر شانی میللەتەکانیان ، هەر لەو بۆچونانەوە چیرۆکەکانی کاریگەر بون بۆ تێگەیشتن
لە هێزی دەسەڵاتونەبوونی ئازادی، بۆچونەکەنی گەیاندە بەردەم خەڵک و هەم دەسەڵات داران.
کەواتە خۆت بۆوزەرەوە تا بتوانی لەڕوی زانست وفەلسەفەوە تێ بگەی دوور لە کاری سۆزو کێشە دەرونییەکان تۆ خۆت بە بۆ ئەوەی خۆت بی بۆچونەکانت فراوان کە پاشان بۆ دەرەوی تۆ گرنگ نییە تۆ کێی.
× ڤوڵتەر نوسەرو فەیلسوف فەڕەنسی لە ساڵی ١٦٤٩ لەگوندێک نزیک پاریس لە دایک بووە.
× جۆناتان سوفیت لە شاری دبلن لەساڵی
١٦٦٧ لە دایک بووە .
بابەتی پێشتر
بابەتی داھاتوو