شانۆکار و دەرهێنەر رزگار مونزیر لە گروپی کابارێتی کوردیدا


ئاشتی گەرمیانی.. هۆڵەندا
ئەگەر هونەرەکانی دیکە مێژوو و سەردەمێکی زێڕینی هەبێت لە ژیانی مرۆڤایەتیدا ،ئەوا هونەری شانۆو شانۆگەری و سەرتەختەی شانۆیە ڕاستییەکان سەدەکانی تۆمار کردوە لە جوڵانەوەی مرۆڤایەتیدا ..
هونەرمەندی شانۆکارو دەرهێنەر ڕزگار مونزیر یەکێکە لەو ئەستێرە گەش و ناسراوانەی کە ئەزموونێکی پڕو چڕی هەیە لە تەمەنی خۆیدا کە من بە هاو پیشەو تەمەن و تاکە قوتابخانەی زێڕینی دەناسم (پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی) ، تەمەنێکە لەکاروانێکی پڕ لە هونەری و ئەکادیمی و زانستی و تازەگەریو داهێنەری سەرقاڵی کارو پیشەو هونەرە ڕەسەنەکەیەتی وەکو دەرهێنەرێك لە شانۆدا یان وەکو شانۆکارێك کە وانەکانی ژیانی بۆ ئەدەبیات و هونەری پێشکەش کردوە .. بێگومان کاروانێکی درێژە کە مرۆڤ لە کوردستانەوە بەرەو هەندەران و قووڵ بونەوە لەنێو کەلتوورێکی جیاوزو تێگەیشتن لە هزرو بیری تاکی ئەوروپی ،دواتر گواستنەوەی بۆ نێو پیشەو کارە هونەریەکانی،شارەزایەك لەمێژووی هونەری شانۆو قوتابخانە هونەرەیەکان و ئەزموونەکانی ژیانی کەپڕو چڕن لە نمایش و دەرهێنان چ لە تیڤییەکان یان دراماو زینجیرەی تەلەفزیونی و هونەرێکی هاوچەرخی شانۆیی ، ئەوەی کە جارێکی تر من وهونەرمەند ڕزگار مونزیری هێنایەوە سەر ‌هێڵی ڕابردوویەکی پڕ لە چالاکی گۆڤاری ڕەوەندی کۆنفدراسیونی کوردستانی بوو ،کە دەمەوێت بزانم لە ئێستادا لەپاش ٣٠ ساڵێك لە دابڕان لەنێو چ داهێنان و تازەگەریەکدایە .هەر بۆیە پەیوەندیم پێوە کرد و وویستیم دوو پرسیارێکی ئاراستە بکەم کە .
هونەرمەند ڕزگار مونزیر پێمان خۆشە بۆ گۆڤاری ڕەوەند باسی ئەو فۆرمە نوێیەت بکەیت کە ئێوە لە جیهانی دەرەوەدا نمایش و پێشکەشی دەکەن .
سڵاوو ڕێز بۆ ستاف و هاوڕێیانی گۆڤاری ڕەوەند بۆ هەوڵ و بەسەر کردنەوەتان..
پێمخۆشە وەک دەروازەی بابەتەکە باس لەو کێشەو بۆشای یە گەورەیە بکەم کە بونی هەیە لەبواری هونەرێکی باڵاو کاریگەرو پڕ لە پەیامی مرۆیی و کۆمڵایەتی بەرزو جوان کە هونەری کۆمیدیا یە کۆمیدیایەکی پرۆخرەسیف و کاریگەرو پێشڕەو هونەرێک لەسەر بنەمای زانیاری و قوڵ بونەو گەڕان بەدوای ناشیرینی و باس کردن لە باشترکردنیان هەڵبەتە ئەم هونەرە دەبێت لەسەر بنەمای پتەو پشت بەستن بە ئایرۆنی (تەوس) و هونەری پارادۆی واتە تەنیشت ئەو هونەرو ڕوداو کەسایەتیانەی هەن و بونیان هەن بەڵام تۆ بە پاراۆدی تەنزو تانەی لێ دروست دەکەیت پێرسیفلاج و پارادۆکس و کارێکاتێرو ئیمیتاچی کەبە لاسای کردنەوە دێت بۆیە بۆ دروست کردنی کۆمیدیا دەبێ لەسەر ئەو کۆڵەکانە کار بینا بکەیت بۆیە دەڵێن هونەری کۆمیدیا هونەری هزرو ڕۆچون و گەڕانە دەبێ بینەران بەرەو برکردنەوە ببات و پەیامیان پێ بگات بەڵام لە فۆرمی پێکەنین دا هەڵبەت لێرەدا قسەیەکی نوسەرو شاعیرو بیرمەندی ئایرلەندی دێنینەوە دەڵێت گەر وویستت ڕاستی یەکان بە خەڵک بڵێیت لە پێش دا بیانخەرە پێکەنین دەنا ئەتکوژن واتە هونەر کۆمیدیا دەربڕینێکی ناڕاستەوخۆی ئازارو ناشیرینی و نەهامەتیەکانە هەر بۆیە لەهەر کۆمەڵگایەکدا پێوەری ژیری و هزری تاکەکان پەیوەستە بە پێشکەوتویی هونەر بەگشتی و هونەری کۆمیدیا بە تایبەتی.
سەبارەت بە ناوەڕۆکی پرسیارەکە
گروپی کابارێتی کوردی لە ئەڵمانیا ماوەی چوار ساڵە دامەزراوە کە پێشتر لە ١٠ساڵ بیرۆکەکەیمان دامەزراند لەگەڵ هاوڕێی ئازیز هیوا عەونی و دواتریش کاروان عەلی مەجۆل وەک دەستەی بەڕێوبەرو کارگێڕی توانیمان ئەم گروپە دابمەزرێنین و دەست کەین بە کاروچالاکی یەکانمان کە شێوازێکی جیاوازترە لە کارکردن لە شانۆو کۆمیدیادا بۆیە پشت بەستن بە زانیاری و ئامادەکاری و وورک شۆپ و بانگهێشت کردن و سەردانی گروپ لایەنە ئەوروپی یەکان و قاڵ بونەوە لە هونەری کابارێت و دور کەوتنەوە لە هونەری باوو شێواو کە ناوی لێ نراوە کۆمیدیا بۆیە ئێمە کاروبارەکانمان جیاوازتر لەوانی تر دەناسرێنەوە کە وەک کارە باوەکان ئیش ناکەین لە نوسین و فۆرم نواندن و شێوازی دربڕین دا .
دەتوانن بەراوردو تێڕوانێکتان باس بکەن سەبارەت بە ئێستا ی تەختەی شانۆ و لێکەوتەکانی و کاریگەری ئێوە .
ئێمە وەک گروپی کابارێتی کوردی توانیمان جگەلە ئامادەکاری و ڕێکخستنی چەند بۆنەو چالاکیەک وا خەریکی ڕێکخستنی دیمانەی دوەمی شانۆیی کوردین لە شاری هالەی ئەڵمانیا کە دوەمین ساڵە دیمانە ڕێک دەخەین کە چەندان کارو چالاکی هونەری و کلتوری تێدا نمایش کراوە لەم ساڵیشدا بە بێ بونی هاوکاری و سپۆنسەرێکی فەرمی و وەزاری و حکومی توانیمان بە هەوڵی چەند کەس و لایەنێک بتوانین دیمانەی دوەم ساز بدەین بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ لە کۆتا مانگی ٦دا کە چەندان بەرهەمی شانۆیی کوردی لە کوردستان و ناو ئەوروپاوە بەشداری ئەم بۆنە کەڵتوریە گەورەیە دەکەن کە ڕۆژنامەی ئەڵمانی لە ساڵی پاردا وەک بۆنەیەکی بەرچاوو کاریگەر ناوزەند کرد بۆ ناوچەکە کە تێیدا هونەرمەندانی کورد لە هەموو بەشەکانەوە توانیان بە ڕەنگ و ئاوازی وهارمۆنی کوردی دەنگی خۆیان بگەیەننە بینەرەکانیان بۆیە دەتوانم بڵێین لەماوەیەکی کەم دا توانیمان پەیوەندی کلتوری هاوئاهەنگی سازبکەین و کاریگەریمان هەبێت لە شڵەقاندنی نێوەندە هونەری و کلتوری یەکەو بتوانین پرد دروست بکەین بۆ پەڕینەوەو پێک گەیشتن لەگەڵ یەکتردا .
گروپی کابارێتی کوردی بۆ دیمانەی دوەمی شانۆیی کوردی لەئەڵمانیا لەئامادە باشیدایە بۆ خۆسازدانی لەنێو ڤیستیڤاڵ و چالاکی و نمایشە هاوچەرخەکان کەلە ئێستا شەقام و گۆڕەپان و شانۆییە گۆمەزیەکان بوون بە چاولێگرتن بەتایبەتی لە نمایشی شانۆی کۆمیدی توتچی کەلە دەرهێنانی هونەرمەندی شانۆکارو دەرهێنەر ڕزگار مونزیرو نواندنی هیوا عەونی وبڕیار حمە ڕەشیدە وە ئامادەکردنی میوزیك دانیار بابانی وە بەڕێوەبەری بەرهەم کاروان عەلی مەجۆڵە کەلە ڤیستیڤاڵی دووەمی دیمانەی شانۆی کوردی دیاسپۆرادا نمایش دەکرێت وە کاتی نمایشەکە ٤٥ خولەکە بە شێوازی کابارێت .
ڕزگار مونزیر
ساڵی ١٩٧٠ لە خورماڵ لەدایک بوم
قۆناغی سەرەتای و ناوەندی و پەیمانگەی هونەرەجوانەکان لە سلێمانی تەواو کردوە
بەشی شانۆ/دەرهێنان.
لە ساڵانی ١٩٨٧ کاری شانۆ دەکەم و لە ساڵی ١٩٩٢وەک دەرهێنەری شانۆ کار دەکەم.
لەکاری نوسین و وەرگێڕان و ئامادەکارو پڕۆدیوسەرو دەرهێنەری دراماو تەلەفیزۆن وەک تەکنیکی شانۆو روناکی کارم کردوە .
مێژووی هونەری
ئەندامی تیپی شانۆی سالار
کۆمەڵی هونەرمەندانی کوردستان
وێستگەی هونەری نوێ ژین
شانۆی بێ سنور /هۆڵەندا
ئەندامی دامەزرێنەرو بەڕێوبەری هونەری گروپی کابارێتی کوردیە لە ئەڵمانیا
بەڕێوبەری هونەری یەکەمین دیمانەی شانۆی کوردیە لە ئەڵمانیا
دانیشتوی ووڵاتی هۆڵەندام بۆ ماوەی ٢٦ ساڵ

ڕەنگە بە دڵت بن