شیعری لەتیف عومەر
١١-١-٢٠٢٤
لە بیرم دێ
بەڕۆژێک بەر لەوەی بمرین
پێکەوە بووین
ڕۆح ئارەزووی
دواهەمین سەمای لێکردین
بۆ دیاری مەرگ
بەڵام هەیداد نەمان توانی
لەمەکۆی ماڵی خۆمانا
جەسەد ماندو ڕۆحمان برسی
تیکە نانێکمان شک نەبرد
ئیدی توانای سەمانەبوو
مردین بێ نان
ئێوارەیەک لەڕۆژانی مردنا
هاتی بۆلام
هەروەک جاران
بەزەردەخەنە پێت وتم
خۆشم ئەوێی
باوەشێ نانی تەنوورم
بۆهێناوی تا بتوانین ئەمجارەیان
دوور لەبرسی
سەما بکەین بە ئازادی
چێژی مردن جەوهەری
جوانی ڕۆحمانە
ڕۆح ڕووت و قووت
کەس نایبێنێ دوور لە بووختان هەر خۆم خۆت یەک ئەبینین
وەرە باتێر باوەش گرین
سەما بکەین .