دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران دوای هێرشەکانی فەرەنسا و ئەڵمانیا


هەورامان عەلی تۆفیق
لەدوای هێرشەکەی کەنیسەی جووەکان لە باشووری فەرەنسا کە کردە ئامانج ، بە ڕەچەڵەک جەزائیرییە ، تاوانبار هێرشی کردە سەر کەنیسەیەک لە شاری لاگراند مۆتی کەنار دەریا، لە نزیک شاری مۆنپیلیە لە باشووری فەرەنسا، بەهۆیەوە ئاگر کەوتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە، لەهەمان کاتدا ئەو پەنابەرە سورییەی لە شاری سۆلینگن لە وڵاتی ئەلمانیا بەچەقۆ هێرشێکی ئەنجامدا و سێ کەسی کوشت وچەند کەسی دی بەسەختی بریندارکرد ، دووبارە باس وخواستی پەنابەرانی لە ئەڵمانیا و فەرەنسا و ئەورووپا بەگشتی گەرم کردەوە .
ئەڵمانیا ئەو وڵاتەی بەدەست لێشاوی هاتنی پەنابەرانەوە دەناڵێت و بەتایبەت لە ساڵی ٢٠٢٤ دا ڕێژەی هاتنی کۆچبەر لە زیادبوونە و کۆچبەرانی سوریا و ئەفغانستان و تورکیا لە پێشەوەی ڕیزبەندی پەنابەرانن ، لەکاتێکا زیاتر لە ٨٠٠ هەزار پەنابەری سوری لەم وڵاتە بوونی هەیە کە دەبنە دووەم گەورە پەنابەر لە دوایی تورکەکان .
دەنگی نارەزایی تادێک دژ بە بەرنامەو سیاسەتی وەرگرتنی پەنابەری زیاد دەبێت لەکاتێکا ئەڵمانیا بەشێک لە هەرێمەکانی نزیک دەبنەوە لە هەڵبژاردنی هەرێمەکانیان و لەو میانەدا دەنگی ڕاستڕەوەکان ڕوو لەزیادبوونەو پێشبینی ئەوە دەکرێت لە هەندێک هەرێم بگەنە ئاست پارتە دەسەڵاتدارەکان ، ئەمەش بووەتە هۆیی مەترسی لای هاوڵاتیان وپارتە سیاسیەکان .
وتە و لێدوانی دەسەڵاتداران بەو ئاراستەیە دێت ، کە وەرگرتنی کۆچی نایاسایی ڕابگیرێ ، بەتایبەت بۆ هاوڵاتی سوریا وئەفغانستان ، کە لەم دوایانەدا پەنابەرانی ئەم دوو وڵاتە گرفت کێشەیان زۆربووە و هێرشەکان زیاتر ئەو پەنابەرانی ئەو وڵاتانە ئەنجامیان داون ، وەک لە ماوەی ڕابردوو ئەو ئەفغانیەی پۆلیسێکی ئەڵمانی کوشت .
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا (ئۆلاف شوڵز) پێیوایە دەبێ کارلەسەر ڕاگرتنی کۆچی نایاسایی بکرێت و ئەوانەی بۆیان نیە بمێننەوە و ئەومافەیان نادرێتێ، دەبێ بەخێرایی دیپۆرت بکرێنەوە ، ئەمەش لەپاڵ ئەو هێرشە خوێناویە بەردەوامانەی کۆمەڵگای ئەڵمانی توشی شۆک کردوە ، ئاراستەکان بۆ ئەوە دەچن پرۆسەی وەرگرتنی پەنابەری قورستربکرێن ، بەردەوام باس لەوەدەکرێت کردنەوەی دەرگا بۆ وەرگرتنی پەنابەری و سستی لە پرۆسەی یەکلایی کردنەوەی کەیسەکان و لاوازی لە پرۆسەی دیپۆرتکردنەوە و بوونی ئاستەنگی لە سیاسەتی کۆچبەری و ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەسەر ئاستی ناوخۆیی وڵات هەیە .
ئەم هێرشانە کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر واقیعی ئێستای پەنابەری هەیە لەسەر ئاستی ناوخۆیی ئەڵمانیا و ئەوروپا بەگشتی ، ئەمەش کاریگەری لەسەر کۆیی پرۆسەکە دەبێت و خێراکردنی دیپۆرتکردنەوەی زۆرەملێ ئەکتیڤ تردەکات .
“ئێمە پەنابەرمان ناوێت” ئەمە دەنگی ئەو ناڕەزایەتیانەیە لە خۆپیشاندنەکاندا، وەک پەرچەکردارێک بۆ ئەو هێرشانە کە لایەن پەنابەرانەوە ئەنجام دەدرێن ، تادێت بارودۆخە کە ئالۆزتر دەبێت ، لە گۆڕینی دیمەنی سیاسی لەسەر سیاسەتی پەنابەری و سەرهەڵدانی بەردەوامی ڕاستڕەوی توند لەسەرانسەری ئەوروپادا ، کە بۆ ئایندە جێگای مەترسیە .
لەبەرامبەر ئەو دەنگە ڕاستڕەویانەدا دەنگە میانڕەوەکانیش بەرزە ، بەردەوام خۆپیشاندانەکان دژ بەیەک بوونیان هەیە ، لەکاتێکا ئەم هێرشانە لە لایەن کەسانی بەڕەچەڵەک سوریا و وڵاتانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ووڵاتانی تری ئیسلامیەوە ئەنجام دەدرێن ، دەنگی توندڕەوە ڕاستەکان زیاتر دەکات لەوەی بڵێن ئێمە پەنابەرمان ناوێت”.

ڕەنگە بە دڵت بن