نیعمەت عەبدللە
دوو هێز هەیە پارسەنگ و تەواوکەری یەکترن یەکەمیان هێزی ناوەخۆ دووەمیان هێزی دەرەوە
بەبێ بوونی ئەم دووانە ئایندەی هەر نەتەوەیەک یان دەولەتێک لێل و پەراوێز خراو دەبێت وەک بەردی بن گۆمێ باس و خواسێکی نامینێ ، لە کاتی کارەسات و نەهامەتی دا لە کوولەکەی تەڕێش ناوی ناێێ..
کوردستان بە گشتی و هەرێمە دەڵەمەکەی ئەسل وایە پارێزراو بێ کەچی وا گیرۆدەی داوی خۆی و نا هاوسەنگی ئەم دوو هێزەیە لە لایەک سەرەڕای ناتەبایی و شەڕی براکان و پێشێلیکاری یاسایی و ئیداری و دارایی بە غیابی دام و دەزگای پەیڕەوکراو(موئەسەسات)
لە لایەکی دیکەوە ئاستی لاوازی رۆلی نوێنەرایەتیەکانی حزبی و حوکومی و رۆلی رەوەندی کوردی بە پەرش و بڵاوی و نە بوونی هەماهەنگی نێوانیان دەگوزەرێ
ئەوەی جێگەی سەرنجە هێزی دەرەوە ( دیاسپۆرا) هەر کۆمەلەیەو سەر بە پارت و لایەنێکە و لە ژێر راسپاردەو پلانی ئەوانن..
هەرچەندە لە سەرەتاو ساڵانی سەدەی رابردوو رەوەندی کوردی بەهۆی کەمی ژمارە رۆل و کاریگەری گەورەی نەبینیوە بەڵام ئەوەی لە توانادا هەبووە درێغی نەکراوە بە تایبەتی رۆلی بەدرخانیەکان و رۆلی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا هەروەها لە سەرەتای پەنجاکان و رۆلی تاکەکەسی لە شەستەکان بە نموونە سیاسەتمەداری ناودار عیسمەت شەریف وانلی و زۆرانی دیکە..
بە هۆی ئەوەی هێزی دەرەوە لەسەر ئاستی نێودەولەتی و رای گشتی کاریگەری بەرچاو و گرنگی هەیە وا ئەم پێشنیارانە دەخەینە بەردەستی رەوەندی کوردی :
یەکەم :دامەزراندنی کۆمیتەیەک بۆ بەرگری و بە جواب هاتن لە سەر مافی گەلی کوردستان لە کەسانی سیاسەتمەدارو شارەزا لە یاسای نێو دەولەتی و مێژوو و جوگرافیا
دووەم : خۆداماڵین لە حزبایەتی بەلکوو خۆ تەرخان کردن و خاوە نداریەتی لە دۆزو پرسی خاک و گەل و بینینی رۆلی سەرکردە
سێیەم : پلان و بەرنامەو پڕۆژەکان بگونجێ لەگەل رەوشی دەرەوە نەک هەر وەک دووبارە بوونەوەی چالەکیەکانی ناوەخۆ بێت چونکە ئاستی دەرەوە لەگەل ئاستی ناوەخۆ بەراورد ناکرێ
چوارەم : دەکرێ یەک ناوەندی رەوەندی کوردی هەبێ بەڵام ئاساییە چەند ناوەندێک هەبێ بە مەرجێ هەماهەنگ و هاوکاری یەکتر بن بە گوێرەی هەڵکەوتەی جوگرافی ولاتان
پێنجەم : ناوەندی رەوەندی کوردی پێویستی بە هاوکاری و هەماهەنگی پارت و رێکخراوەکان و حوکمەتی هەرێمی کوردستان وکەسایەتی کوردستانیان هەیە بۆ راپەڕاندنی کارەکانی
شەشەم : هەول بدرێ رەوەندی کوردی کۆنگرەیەک ئەنجام بدات بۆ کۆکردنەوەی سەرتاسەری رەوەندەکە و پڕۆژەی پەیدا کردنی لۆبی
بە هیوای سەرکەوتن
بابەتی داھاتوو