كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی لە ڕۆژانی 6-8\12\2024 كۆنگرەی دووەمی ڕێكخراوەیی خۆی، بە دروشمی “یەكگرتن، سەركەوتنە” لە شاری بەرلین بەست .
كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی، وەك ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتیی و كوردستانی، لە ئێستادا 40 ناوەند ،106 كۆمەڵە و 20 فیدراسیۆن و 4 فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی لەخۆ دەگرێت، كە نوێنەرایەتیی سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی كوردستان لە سەرانسەری جیها ندەكات. كۆنفیدراسیۆن ی ڕەوەندی كوردستانی لە بنەڕەتدا بەرجەستەكردن و جێبەجێكردنی دنیابینی و ڕوانگەی سەرۆكی نەتەوەیی جەنابی )سەرۆك مەسعوود بارزانی(ـیە و بووەتە چەتری كۆكەرەوەی كوردستانیانی دەرەوەی وڵات لە تەواوی جیهاندا. لەژێر ڕۆشنایی ڕێنمایی جەنابی )سەرۆك بارزانیدا( كە لە پەیامی تایبەتی بۆ كۆنگرەكەمان ڕایگەیاندبوو “پێویستە كوردستانیانی دەرەوەی وڵات، لەبری حزبایەتی تەنیا كوردایەتی بكەن”، لە كەشێكی ئارام و سەردەمیانە و دیموكراسیدا و بە گیانێكی نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەرانەكار و چالاكییەكانی خۆی سەركەوتووانە بەجێ گەیاند .
كۆنگرەكەمان، لە هەمانكاتدا وەك كەرنەڤاڵێكی نەتەوەیی كوردستانی بوو و نوێنەرانی كوردستانیانی لە سەرانسەری جیهان تییدا ئامادە بوون بە وردی بە هەنگاوەكانی 3 ساڵی ڕابردووی كۆنفیدراسیۆندا چوویەوە و بە ڕۆحێكی كوردانە هەڵسەنگاندنی بۆ چاڵاكیەكانی ڕابردووی كرد و بە چڕی پلان و بەرنامەی تۆكمە و تێروتەسەلی بۆ 4 ساڵی داهاتووی كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی داڕشت.
هەر لە كۆنگرەكەدا، دەستوورێكی سەردەمی و پێشكەوتووانە پەسەند كرا، كە سەرجەم بنەما نێودەوڵەتییەكانی كاری ڕێكخراوەیی تێدا ڕەچاو كراون و ئەم بنەمایانەی بەشێوەیەكی زۆر تۆكمە ڕێك خستووە. هەروەها لە پڕۆسەیەكی سەركەوتوو و دیموكراتیانەدا دەستەی نوێی كۆمیتەی ڕێڤەبەریی كۆنفیدراسیۆن هەڵبژێردران، وەك دەستەڵاتی جێبەجێكردنی كۆنفیدراسیۆنە و سەرجەم ئەركەكانی جێبەجێكردنی پلان و بەدیهێنانی ئامانجەكانیكۆنفیدراسیۆنی لە ئەستۆدایە.
كۆنگرەكەمان جەخت لە پێویستیی یەكگرتوویی كوردستانیان ی دەرەوەی وڵات و دووركەوتنەوە لە ناكۆكییەكان دەكات و هانی هەموو لایەنە كوردستانیان دەدات هێز و تواناكانیان بۆ خزمەتكردنی ئامانجە باڵاكان و دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان تەرخان بكەن .
هەروەها هانی هەموو كوردستانیانی نیشتەجێی دەرەوی وڵات دەدات كە ڕەچاوی سیستەم و یاسا و ڕێوشوێنەكانی ئەو وڵاتانە بكەن كە تێیدا نیشتەجێن و ببنە هاووڵاتیەكی كارا و بەرهەمهێن لە وڵاتی خانەخوێدا و لەو میانەشەوە خزمەتی دۆزی نیشتیمانی كوردستان بكەن. هاوتەریب لەگە ڵ ئەوەشدا دەست بە كولتوور و زمان و ئەدەبی كوردییەوە بگرن و دەوڵەمەندتری بكەن و ڕۆڵەكانیان لەسەر هزری نیشتیمانپەروەری و كوردایەتی گۆش بكە ن، چونكە زمانەكەمان ناسنامەی نەتەوەییمانە و داینەمۆی مانەوە و مۆركی شانازی و زیندووییمانە .لەم پێناوەشدا كۆنفیدراسیۆن كۆمەڵێك هەنگاوی كردەنی و كاریگەر دەگرێتە بەر كە گەرەنتی ئەوە دەكات منداڵان و سەرجەم ئەندامانی ڕەوەندی كوردستانی دەستیانبە كۆرس و خوێندنی زمانی كوردی بگات .
كۆنگرە بە هەموو توانایەك پاڵپشتی و پشتیوانی ئاشتییانە لە دۆزی ڕەوای گەلی كوردستانلە سەرجەم پارچەكان بەگشتی و لە ڕۆژاڤ ای كوردستان بە تایبەتی دەكات و جەخت لەسەر گرتنەبەری میكانیزمی دیموکراسی و ئاشتیانە و دیالۆگی هاوسەنگ و كۆدەنگی نێوان لایەنە كوردییەكانی ڕۆژئاڤا دەكاتەوە. بۆ ئەوەی لەم گۆڕانكارییە خێرایانەی لە ناوچەكەدا ڕوو دەدەن، پاراستنی مافەكانی گەل ەکەمان لە رۆژئاڤای کوردستان .
لە كۆتاییدا كۆنگرە و ئەندامەكانی بەڵێنیان دووپات كردەوە كە لە سایەی ئاڵای پیرۆزی كوردستان و وەك هەمیشە بە گیانێكی كوردستانیانە و دڵسۆزانەوە لە خەباتی نیشتیمانی بۆ دەستەبەركردنی ئامانجەكانی كۆنفیدراسیۆن و خزمەتكردنی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان و كۆمەڵگای كوردستانی لە دەرەوە.
بژی كورد، بژی كوردستان…. .
كۆنگرەی دووەمی كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی
2024 \12 \ 08