ئەی قەلەندەر ترین ژن

ئەی غەمگینترین

ئەی عاشقترین ….

بەم دوو دارشەقەوە  ، بەنیازی بەم رێگەی عشقەدا

 بگەیتە کوێ ؟

لەم ژوورە بێ دەرگاو پەنجەرەیەدا

چۆن فێری فڕین ئەبی ؟

بەم سەرە پڕ لە خەونەوە ، بەم دڵە پەشمەکەوە ،

بە نیازی بگەیتە ماڵی چ دێوانەیەک

دەستە ساردو بێ تینەکانت ،

چارشێوێکی سەوزیان پێ ناچنرێ

لێوە بەبارەکانت ، نابنە جێژوانی پەپولەی ماچ

ئەی غەمگینترین ژن

هەموو گۆرانیە غەمگینەکانی  دنیا

بکە گەردانەو بیکە ملت

ئەی عاشقترین

لە دنیای وەهم وخەیاڵا ، خەو ببینە

ئەی قەلەندەرترین

بە درێژایی کەنارەکانی ژیان

رەشماڵی تەنیایی هەڵدە ….

تەنیایی وبەس …

ئەرخەوان ڕەسوڵ

شاعیر و نووسەر و وەرگێر

ڕەنگە بە دڵت بن