فەلسەفەی ڕەوشت

پرسیارەکانی ڕەوشت دەخاتە ڕو

کە من هەم بۆنیم

هەموو ساڵێک خەرمانێکم

گڕی فەنا ئەیسوتێنێ

بارگە و بنەم ئەپێچمەوە

لەونبوونما بەدوای بونما

سەری وێڵ بوون

 ئەخولێنمەوە

لە قودرەتما بوون لە بوونما

بدۆزمەوە

لە دەوری دەهر (١)

گێژەنگ ئەمگرێ

ئەشێ ئەوان تۆسقاڵێ چێژ

بکەنە هەست

تا فیراقم ، بێ ویسال بێ

لە ونبوونا خۆم جۆش ئەدەم

من کە خۆمم لێ ونبووە

حەریف زادەم٢ چۆن پەیدا کەم

دوێنێ ساڵ ڕۆی

ئەمڕۆ وەک خۆی

هاتەوە نوێ

لە ڕەوشتی تێگەشتنا

واتێ ئەگەم

من کەونم وەک ونیووەکان

مولحیدی تاریک ئەبینم لەهزرما

هەزاران جار عەندەلیبی

باخی عەدەن

لە باخچەی بێ فکرەیما

نەغمە سازکەن بۆم بخوێنن

تێ نەگەشتوم من هەم یان نیم .

 شیعری لەتیف عومەر

  ×+×+               

(١) دەهر : ئەوانەی بڕوایان بەدین و ڕۆژی قیامەت نییە .

(٢) حەریفٓ : هاودەم

ڕەنگە بە دڵت بن