ئاگادارییەک بۆ خوێنەرانی ئازیزی گۆڤاری (رەوەند)

ئاگادارییەک بۆ خوێنەرانی
ئازیزی گۆڤاری (رەوەند)

بەخۆشحاڵییەوە لەم رۆژانەدا ژمارەیەکی نوێی گۆڤارەکەتان گۆڤاری (رەوەند) چاپ کرا و دەرچوو کە چەندین بابەتی گرنگ و جێبایەخی تایبەت بە رەوەندی کوردستانیی لەخۆ گرتووە.
بە ئێوەی بەڕێزیش رادەگەیەنین کە ئێستا گۆڤاری (رەوەند) لەڕێی ئۆنلاینیشەوە بە (پی دی ئێف) بەردەستە بۆ خوێندنەوە.
دەتوانن لە ڕێگەی ماڵپەڕی (رەوەند) ژمارەی نوێی گۆڤارەکە بخوێننەوە هەروەها لە پلاتفۆرمەکانی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی.
(رەوەند) گۆڤارێکی وەرزیی گشتیە خاوەن ئیمتیازی گۆڤارەکە کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانیە لە دیاسپۆرا، بە هاوکاریی (دەزگای میدیایی کوردستان کرۆنیکاڵ) دەردەچێت.
لەگەڵ رێزی زۆرمان

سەرنووسەری گۆڤاری رەوەند
هەرمن ئەحمەد
13/5/2025

لینکی گۆڤاری رەوەند ،،

ڕەنگە بە دڵت بن