ئەندامێکی ئۆفیسی راگەیاندنی کۆنفیدراسیۆن، سەردانی لقی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و لە لایەن بەرپرس و ئەندامانی لقەوە پێشوازی لێ کرا.
نەسرین عابدین، ئەندامی ئۆفیسی راگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بە بۆنەی کردنەوەی بارەگای لقی شەشی ئەوروپا، سەردانی کردن و لە لایەن بەڕێز سەرھەد غەفووری، بەرپرسی لقی شەشی ئەورووپاوە، بە گەرمیی پێشوازی لێ کرا.
سەردانەکە بە مەبەستی پیرۆزبایی و بەھێزکردنی پەیوەندییەکان ئەنجام درا، ھاوکات گۆڤاری رەوەندیش پێشکەشی بەرپرسی لق و ھەڤاڵانی لق کرا.
ئەم گۆڤارە وەک نیشانیەکی گرنگی کاری ڕۆژنامەوانی لە تاراوگە دەرئەچێت، ئەوەش بۆ بەھێزکردنی پێگەی ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆن و ھاوبەشبوونی نێوان ھەموو لایەنێک و بەشێک لە جیھانی دەرەوەی کوردستان، گۆڤاری رەوەند دەیەوێت خزمەت گەیەنەر بێت.
ئەو دیدارە، ئاماژەیەکی گرنگ بوو بۆ خزمەتکردنی رەوەندی کوردستانی لە دیاسپۆرا، کە ئافرەت و پیاو لە ئەورووپادا دەتوانن کاری ھاوبەش ئەنجام بدەن بۆ سەرخستنی کارەکانی رەوەندی کوردستانی لە تاراوگە وە ئامانجی ئۆفیسی ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بۆ ئەنجامدانی ئامانجێکی گشتی لە خزمەت سەرجەم کوردستانییاندایە لە تاراوگە.
