شۆڕش ئەمین شوێنپێی مرۆڤایەتی بەدوای جوانیدا هەڵگرتووە

شۆڕش ئەمین لە خەباتێكی بەردەوامدا بەدوای هونەردا ڕۆیشتووە و سەرسام بووە بە ئارەزووی مرۆڤایەتی بۆ جوانی و كامڵبوون.. پێیشی وایە كە هەموان لە پرس و نەخشەكاندا هاوبەشن و چارەسەرە هونەرییەكانیان بۆ یەك تەوەرەیە، ئەویش جوانییە. شۆڕش ئەمین پاشخانێكی فرە كولتووری هەیە و سەرەنجام دیدێكی لە پەیكەرسازیی جەستە پێ بەخشیوە و هەندێ جار وزەی دەربڕینی لە زۆر ڕووەوە وەك جەستەیەك خۆی دەردەخات، كە ئازارێكی زۆری هەیە. 

  هەندێک جاریش خۆی دەبینی کە بەنێوان هێزەکانی توندڕەوییدا دەڕوات، دەزانێ ئەمە یارییەکی مەترسیدارە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، مانەوە لەنێو ئەو توندڕەوییانە، وزەی ناوازەی دەربڕینی هونەرییانەی ئەو پێناسە دەكەن.

شۆڕش ئەمین هونەرمەندێكی پیشەگەرە، لە سلێمانی لەدایك بووە و لە سوێد دادەنیشێ. كۆمپانیای تایبەت بە خۆی و ستۆدیۆیەكی بە فۆندری هونەری برۆنزیی هەیە. پەیكەرتاشێكی ڕاهێنراو و دیزاینەری زێڕنگەرییە. دبلۆم و بەكالۆریۆسی لە هونەرە جوانەكان لە سلێمانی و سوید بەدەست هێناوە.

ئاكادیمێك بە كۆڵێ باوەڕنامە و خەرمانێك دەسكەوتەوە

شۆڕش ئەمین چ لە كوردستان و دواتر لە سوید، چەندین ناسناوی ئەكادیمی بەدەست هێناون و ئەزموونگەلێكیان پێ بەخشیوە، كە دواتر لە مەیدانی كاری پیشەگەریی خۆیدا دەستكەوتی هونەریی زۆری چ وەك شۆڕش و ئینجا وەك شانازییەكیش بۆ كورد بەدەست هێناون، لێرەدا وەك مشتێ لە خەرمانێ ئاماژە بە هەندێكیان دەكەین: (دبلۆمی پەیکەرسازی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی، بڕوانامە لە قوتابخانەی نیشتەجێبوونی مایڵز برۆنزی ستۆکهۆڵم، بەکالۆریۆس لە زانکۆی شاهانەی ستۆکهۆڵم، دیپلۆمی لێهەڵمژینی TIG، MIG، MAG، مامەڵەکردن لەگەڵ کانزا و کیمیایی پەیمانگای CNC لە سوید، پرۆگرامەری دیپلۆم ئامێری لێهەڵمژینی لەیزەر SIEMENS، دیپلۆمی پەیمانگای شاهانەی هونەر دیزاینی جیولێری، کۆمپانیای فۆندری برۆنزی لە سوید). ئینجا بووە ئەندامی كارا و داهێنەر لە چەنیدین سەندیكا و كۆمەڵەی جیاجیای كوردستانی و سویدی، لەوانە: (ئەندامێتیی KRO کۆمەڵەی هونەرمەندانی سویدی، KRO کۆمەڵەی هونەرمەندانی سویدی، KKV وۆرکشۆپی بەکۆمەڵی هونەرمەندان Sörmland، کاس کوردستان هونەرمەند لە سەندیکای سلێمانی، UIA یەکێتیی هونەرمەندانی عێراق، ….).

خەرمانەی كار و بەرهەمی هونەری و پیشەگەریی شۆڕش ئەمین پڕ كار و دەسكەوتە و بۆ بەرچاوڕوونیی خوێنەران و ئاشنابوون بەم هونەرمەند و ئەكادیمستە سەرڕاستە، كە ئەزموونی (٤٠) ساڵەی لە بواری یەكەرسازی و پەیكەرتاشی بە پرۆفیشناڵانە لە كوردستان و ئەوروپادا هەیە، چەندین شاری بە پەیكەرەكان ڕازاندووەتەوە، بەكورتی تەنیا ئاماژە بە هەندێكیان دەكەین وەك (پەیكەری سەركەوتن) كە شەش ئەسپن و (٤٠) ساڵە لەبەردەم بینای پارێزگاری هەولێر دانراوە، هەروەها (پەیكەری ئاسكەكان)ی سلێمانی، كە دواتر هەر بە ناوی فولكەی ئاسكەكان ناوی دەركرد،  folkai sjen “plngi kurd”/ پەیکەری گشتیی سلێمانی، مۆزەخانەی سلێمانی (پەیکەرسازی، نیگارکێشان)، پەیکەری پارک Mamostayan ”darasotawaka”/ پەیکەری گشتی Sle.، پەیکەری گشتیی سول لە سەرچنار. 

دوایین پرۆژەی شۆڕش ئەمین دروستكردنی گەورەترین پەیكەری برۆنزی بوو بە ناوی (چوار برا)ی شەهید لە كەركووك، كە تێچووی پەیكەرەكە (٢٠٠ هەزار دۆلار) بووە و لەناو جەرگەی شاری كەركووك دانراوە، دوا بەدوای ئەم پرۆژەیە، ساڵی پار لە هەولێر بیرۆكەی پرۆژەی پەیكەر لەژێر چاودێریی بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەنێوان ژمارەیەك لە پەیكەرسازەكانی كوردستان، هی شۆڕش ئەمین بە پلەی یەكەم هەڵبژێردرا، كە پرۆژەیەكی گەورە و گرنگە و تا ئێستا دوو تا سێ مۆدێلی بۆ پرۆژەكە كردووە و سەرقاڵی مۆدێلی چوارەمیانە، بۆ ئەوەی ئەمساڵ لەگەڵ خۆی بیباتەوە بۆ هەولێر، ئەم پرۆژەیە مێژووییە و جێی شانازیی هەموو كوردێك دەبێت. 

لەدەرەوەشدا دەیان پێشانگا و پەیككەری نمایش كردووە، وەك پێشانگا لە ئیستانبۆڵ، پێشانگا لە گەلەری لیندسبێرگ سوید، پەیکەری گشتی لە مۆنۆمێنتی ” 4 م لە سۆلێفتیۆ سوید، پێشانگا لە گەلەری برونێی لە لەندەن، پێشانگا لە گەلەری شۆهستن نیکۆپینگ سوید، پێشانگا لە Väsby gallrei سوید، پەیكەر لە پارکە پەیکەرسازییەکەی ئاکەربی، E4 way لینشۆپینگ سوید، پەیكەر گشتی لە فڕۆکەخانەی ستۆکهۆڵم سکاڤستا، كردنەوەی پێشانگا لە کتێبخانەی نیکۆپینگ سوید، كردنەوەی پێشانگا لە شاری هانۆڤەر لە ئەڵمانیا، پێشانگای Studsvik لە سوید، كردنەوەی پێشانگای Galleri Fokus Oxelösundلە سوید، KRO Sörmland سوید، پێشانگای Galleri Sjöhästen Nyköping لە سوید، كردنەوەی پێشانگا لە گالێری ستادشوسێت نیکۆپینگ لە سوید، پێشانگای گەلەری لا ماری فەرەنسا، پێشانگا لە گالێری شۆهاستن نیکۆپینگ لە سوید، پەیکەری بزووتنەوە لە فڕۆکەخانەی ستۆکهۆڵم سکاڤستا، گالێریا پاسکولا دی کابۆ مایۆرکا ئیسپانیا….تد).

خەرمانەی كار و بەرهەمی شۆڕش زیاتری تێدایە و بەشداریی پێشبڕكێكانی سیمپۆزیەری كردووە و بۆ ئاشنابوون بە سەلیقە و فەنتازیای ئەم هونەرمەند و پیشەگەرە، چەند بەخششێكی سەر خەرمانە پڕ هاتەكەی دەخەینە ڕوو، لەوانە: (سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی پەیکەری بەرد Älvdalen لە سوید، پڕۆژەی ئیسپیرەیشنی هونەری نیکۆپینگ لە سوید، پێشبڕکێی جامی نرخ و مۆنۆمێنتی ڤاسالۆپێت لە سوید، دیکۆراتی دەروازەی E4 لینشۆپینگ لە سوید، دیکۆراتی ناوەندی Statsparken Örebro لە سوید، پەیکەری بەردی نێودەوڵەتیی ئەسوان لە میسڕ، سیمپۆزیۆمی کرارارا ستۆن Iitaly، کەمپی نێودەوڵەتی پەیکەرسازی بەرد سۆهار لە عومان، سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی پەیکەرسازی بەرد لە دۆحەی قەتەڕ، شموخ ”شانازیی قەتەر 2919، پەیکەری گشتی مەڕمەڕ دۆحە، قەتەر، مۆنۆمێنتی سەرکەوتنی ٢٠٢٠، صرح، پەیکەرسازیی  النصر لە بەغدا، مۆنۆمێنتی شەهیدان پەیکەری برۆنزی،  ویدهۆڵمس ئەی بی، مۆڵەت ”” لێهەڵمژێنەر TIG، MIG، MAG، لێهەڵمژینی لەیزەر، شارەوانیی نیکۆپینگ لە سوید، MAVAB AB welder لەیزەر، …..تد).

شۆڕش ئەمین لە چەندین پیشانگای هاوبەش لەگەڵ هونەرمەندانی عێراقی و جیهانی بەشداریی پیشانگاكانی وڵاتانی توركیا، ڕووسیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا و بەریتانیاشی كردووە. بە برۆنز و بەردەكانی گرانیت و مەڕمەڕ و كڤاریست و دیاباز كاری گەورەی لە ئەوروپا و وڵاتانی وەك سوید، قەتەڕ، عەمان و عێراق كردووە و وەك پەیكەرسازێكی سویدی و كوردی بۆ پیشانگاكان بانگهێشت كراوە.

شۆڕش ئەمین پەیكەرسازێكی پرۆفیشناڵی خاوەن مۆڵەتی فەرمییە لە وڵاتی سوید و خۆی كارەكانی خۆی بەڕێوە دەبات و باشترین فڕنی تواندنەوەی برۆنزی هەیە، كە تایبەت بە كارەكانی ئەو لە ئیتالیا دروست كراوە و باشترین ئامێرەكانی سەردەمیش بە مەتریاڵەوە لە ئەمریكا بۆ كارگەكەی داوا دەكات. بڕیاریش وابوو لە گەلەرییەك لە مانهاتنی ئەمریكا پێشانگایەك بكاتەوە، بەڵام بەهۆی كۆرۆناوە دوا خرا.

شۆڕش ئەمین كەسایەتییەكی كارامە و پڕ وزەیە، شارەزایی باشی لە ئامێر و پێگە ئەلیكترۆنییەكاندا هەیە، وەك (شارەزای کۆمپیوتەر: مۆڵەتی ئێکسڵ، پاوەرپۆینت، ویندۆز، فۆتۆشۆپ، ئۆتۆکاد). لە بواری زمانیشدا (كوردی، عەرەبی، سویدی، ئینگلیزی… ). 

شۆڕش ئەمین لە دیدی ئەوانی دیكەوە

د.قادر میرخان، سەبارەت بە پەیكەرەكانی شۆڕش ئەمین دەڵێت: ”پەیکەرەکانی شۆڕش ئەمین پەرەسەندنی ئۆرگانیکی ڕەهەندەکانە بەرەو سەرەتای توخمەکانی گەردوون. ئەمە تەنیا جووڵەیەکی میکانیکی نییە، بەڵکوو گواستنەوەی مانا و تایبەتمەندیی ئەو پێکهاتانەیە، کە بە دۆخی مێژووییەوە جێگیر کراون.“

هەرچی د. ڕێبوار سەعیدە، سەبارەت بە شۆڕش ئەمین نموونە بە ڕوانگەیەكی (هێنری مۆر) هونەرمەند و پەیکەرتاشی بەریتانی دێنێتەوە كە گوتوویەتی، پەیکەرتاش، هەروەک چۆن شاعیر سەرنجی لەسەر زمانە و مۆسیقاژەن لەسەر دەنگ، ئەمیش کەسێکە بە شێوەی شتەکان گرنگیی بە كارە هونەرییەكەی دەدات. بۆیە د. رێبوار پێی وایە، ئەمە ڕوانگەیەکی هاوبەشی هونەرمەند و پەیکەرتاش شۆڕش ئەمینە، كە لە شێوە و فۆرمدا خۆی دەردەبڕێت. تەنانەت ئەو لەوە زیاتریش دەڕوات، بە زیادکردنی تێکەڵەیەک لە تەکنیک و ماددە کیمیاییەکان، کە بە کوالێتیی بەرز دەیخاتە پێشەوە. شۆڕش، شێوە و هاوسەنگی لەگەڵ وردەکارییە پۆلیشکراوەکان و گۆی بریقەدار لە ناوەڕاستدا پێکدەهێنێت. بەمەش پەیامێكی گشتگیر لەلایەن هونەرمەندەوە دەنێردرێ. شۆڕش بەختی باشە، کە یەکێکە لەو هونەرمەندە کەمانەی کورد، کە توانیویانە بەردەوام بن لە دەربڕینی خۆیان و پەرەسەندنی هونەرەكەیان لە تاراوگە و دەربەدەری، لە زەمەنی دوای شەڕدا!

ڕەنگە بە دڵت بن