دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر ژنە پەنابەرێک

پۆلیسی ئیسپانیا ژنە پەنابەرێکیان ئازاد کرد، کە نزیکەی مانگێک پێش ئێستا لەلایەن پیاوێکەوە ڕفێنرابوو و، لە یەکێ لە کێڵگەکانی ئاژەڵەکانی نزیک شارۆچکەی ئەل وەلیدی باکووری شارەکە دەستبەسەری کردبوو.

پۆلیس ڕایگەیاند، کە ژنە پەنابەرە رفێندراوە خەڵکی مەغریبە و ناچار کراوە لە کێڵگەیەکدا کار بکات، جگە لەوەی چەند جارێکیش لەلایەن خاوەن کێڵگەکەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر.

ئاشکراکردنی پرۆسەی دەستبەسەرکردنەکە دوای ئەوە کراوە، کە بەشی پاراستنی دژی قاچاخچێتی مرۆڤ، ئیمەیلێکیان لە خزمێکی قوربانییەکە و نیشتەجێی مەغریب بۆ هاتووە و، زانیاری پێداون.

پۆلیسی ئیسپانیا گوتی گومانلێکراوەکە بە تۆمەتی دەستبەسەرکردنی نایاسایی و دەستدرێژی سێکسی، هەروەها تاوانی دژ بە مافەکانی کرێکاران دەستگیرکراوە، بەڵام ناسنامە و وردەکاری زیاتریان لەبارەی ڕووداوەکەوە ئاشکرا نەکردووە.

ڕەنگە بە دڵت بن