کچەکوردێک لەبەرنامەی سوپەر ستار پێشەنگە

کچەکوردێکی دانیشتوی وڵاتی ئەڵمانیا لە بەرنامەی سوپەر ستاری کەناڵی تەلەفیزۆنی RTL بەشداری کردووە،لە ئێستادا لەگەڵ حەوت کاندیدتر پێشەنگی بەرنامەکەیە ،داوا لە کوردستانیان دەکەین ئەوەی دەکرێت بۆ پشتگیری ئەم کچە کوردە بەشداری بکەن .

دوای 17 ئەڵقەی بەرنامەی سوپەر ستاری ئەڵمانیا لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی RTL هەشت بەهەرەمەند لەسەر شاشەی DSDS توانیویانە ببنە پێشەنگی بەرنامەکە ،لەو نێوەندەدا لاڤە بابان کەکچە کوردی خەڵکی شاری سلێمانی کوردستانی باشورە یەکێکە لەو هەشت کاندیدەی ماوەتەوە ،کەلە بەرنامەی هەفتەی ئایندە ڕاستەخۆ بەشداری دەکاتەوە

جێی باسە وەرزی 21ەکەمینی بەرنامەی سوپەر ستاری ئەڵمانیا بۆ خۆشترین دەنگ درێژەی هەیە ،لینکی بەشداری بەهرەمەندان بۆ ساڵی 2024 دانراوە ،بۆ کوردانی دانیشتوی وڵاتانی ئەڵمانیا ،نەمسا،سویسرا ئەوەی پێیان دەکرێت بۆ پشتگیری ئەم بەهرەمەندە کوردە بەشداری بکەن

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن