دادگای بەریتانیا پەنابەرێکی کوردی دانیشتووی کۆلچێستەری بە کوشتنی گەنجێکی هاوڕێی تاوانبار کرد.
دوای سێ هەفتە لە دادگاییکردن، رێکار رەحیمی بە کوشتنی باکۆ ئازاد شێخەی تەمەن 22 ساڵی لە شاری کۆلچێستەر تاوانبار کرا.
بکوژ
چەند ڕۆژێک دوای تاوانەکە، پۆلیس رێکاری لە شاری دۆڤەر دەستگیرکرد، هەوڵی دابوو لە وڵاتەکە هەڵبێت.
دوای تاوانبارکردنی ڕەحیمی، برای قوربانییەکە وتی، “براکەم شوێنی مانەوەی بە رێکار دابوو و رێی پێدابوو لەگەڵیدا بژی، هاوکات کاریشی پێدابوو، بەڵام ئەو براکەمی کوشت”.
قوربانییەکە دوای ئەوەی مافی پەنابەری پێدراوە، بازرگانییەکی شیرینی بچووکی ئەمەریکی لە کۆلچێستەری بەریتانیا دامەزراندووە، رووداوی کوشتنەکەش ساڵی رابردوو بووە.