ڕاپۆرت .. ڕەوەند
سیستەمی پەنابەری جیهانی لە چەند ساڵی ڕابردوودا گۆڕانکارییەکی زۆری بەسەردا هاتووە،بەپێی ڕاپۆرتی نوێی نەتەوەی یەکگرتوو (Global Trends 2026، بڵاوکراوەتەوە لە حوزەیرانی ئەمساڵ)، بۆ یەکەم جار لە دە ساڵی ڕابردوودا ژمارەی پەنابەران لە جیهاندا ڕێژەی سێ لەسەد کەمی کردووە و گەیشتووەتە 41.6 ملیۆن کەس لە کۆتایی 2025دا، هۆکاری سەرەکی ئەمە گەڕانەوەی 14.7 ملیۆن کەسی ئاوارەو پەنابەر بۆ ناوچە یان وڵاتی خۆیانە، لە ساڵی 2025، کە تێیدا 4.4 ملیۆن پەنابەر و 10.3 ملیۆن کەسی ئاوارەی ناوخۆیی هەبوون — زیاتر لە هەمووان لە ئەفغانستان، سودان و سووریا بوون.
بەڵام بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان خۆیان وتوویانە: ئەمە هەواڵی خۆشی تەواوەتی نییە: “چونکە زۆر لە پەنابەران، وئاوارەکان وەک دەسپێکی ژیانێکی نوێ و کاتی دەست پێ دەکات، بەڵام لە کۆتایی دەبێتە مانەوەی بەردەوامی ژیانیان”، بەرپرسە بەرزەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا، زۆربەی ئەو گەڕانەوانە بەزۆر یان لەژێر فشاردا ڕوویداوە و بەرەو دۆخێکی ناسەقامگیر گەڕاونەتەوە.
داڕمانی سیستەمی نیشتەجێکردن
ئەمە لاوازترین خاڵی سیاسەتی ئەمڕۆیە، ژمارەی هاتنی پەنابەران لە ڕێگەی نیشتەجێکردن یان سپۆنسەری بەرکەوتنیان بەرز بووەتەوە، تەنها 81,800 کەس لە 2025دا.
ئەمریکا، کە بەبیانوویی ئەوەی پشکی شیری نیشتەجێکردنی نێودەوڵەتی هەڵدەگرت، بۆ ساڵی 2026 سنووری نیشتەجێکردنی پەنابەران دانراوەتەوە، تەنها 7,500 کەس کەمترینە لە مێژووی ئەمریکادا، بەراورد بە 125,000 کەسی ساڵی 2025 کەمبوونەوەیەکی زۆر دیارووبەرچاوە، سەرنجڕاکێشتر ئەوەیە زۆربەی ئەم پەنابەرانەی ئەفریقیەکانی باشووری ئەفریقا تەرخان کراوە، نەک بەپێی پێداویستی مرۆیی گشتی، هەروەها یارمەتی دارایی و تەندروستی بۆ پەنابەرانی نوێ کەمتر کراوەتەوە، و لەژێر یاسایەکی نوێ (OBBBA) چوونەژوورەوەی پەنابەران بۆ پرۆگرامەکانی وەک خواردن و تەندروستی ڕاگیراوە.
بنبەستی نیشتەجێکردنی جیهانی
ئەم کێشەیە تەنیا پەیوەست بە لایەنی ئەمریکاوە نییە، بەڵکوو لایەنی پێداویستی گشتیشە، پێداویستیی نیشتەجێکردنی جیهانی بۆ 2026 پێشبینیکراوە کەمتر بێتەوە، لە 2.9 ملیۆن بۆ 2.5 ملیۆن کەس، لەناویاندا، پەنابەرانی ئەفغانی ئێستا گەورەترین کۆمەڵگان پێویستیان بە نیشتەجێکردن هەیە، لەگەڵ سودان، باشووری سودان، ڕۆهینگیا لە میانمار و کۆنگۆ کە پێداویستییەکانیان زیادی کردووە.
ئاراستەی نوێی سیاسەتی نەتەوەی یەکگرتوو
بەرپرسی بەرزی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران، بەرهەم سالح، ئاراستەیەکی نوێی ڕاگەیاند: مەبەستی کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو پەنابەرانەی پشت بە هاوکارییە مرۆییە درێژخایەنەکان دەبەستن، لە نیوەی زیاتر لە ماوەی دە ساڵی داهاتوو، لە ڕێگەی فراوانکردنی هەلی گەڕانەوەی ئازاد، ڤیزای مرۆیی و کۆچکردن، لەگەڵ گواستنەوەی پەنابەران لە پشتبەستن بە یارمەتی بۆ خۆبژێوی لە ڕێگەی پەروەردە، تەندروستی، خزمەتگوزاری دارایی و دەستەبەرکردنی کاربۆیان.
پەیوەندی بە دۆخی کورد و ناوچەکەمانەوە
ئەم گۆڕانکارییانە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر دۆخی پەنابەری کوردیش هەیە ، بەتایبەتی پەنابەرانی سووری بە کوردانی ڕۆژئاواشەوە، لەگەڵ داڕمانی ڕژێمی ئەسەد بەشێک لەوانە گەڕاەنەوە وڵاتەکەیان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدادۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری لەو وڵاتە هێشتا زۆر لاوازە، بەڵام هەرێمی کوردستانی عێراق وەک ناوچەیەکی ئارام بۆ پەنابەرانی زۆر (سووری و ڕۆژئاوا، ئیزیدی، عەرەبی ڕۆژهەڵات)، ئەم بنبەستە لە نیشتەجێکردنی سیستەمی نێودەوڵەتی واتای ئەوەیە کە ئەرکی زیاتر لەسەر شانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە، لەکاتێکدا کۆمەکی دەرەکی کەمتر دەبێتەوە.