ناساندنی یانەی وەرزشیی دانکورد (Dankurd idræts Forening)

وەرزش

ناساندنی یانەی وەرزشیی دانکورد (Dankurd idræts Forening)

(یانەی دانکورد) یانەیەكی وەرزشیی كوردانی تاراوگەنشینە، لە ساڵی ٢٠١٨ لە دانیمارک لە لایەنگرووپێک لە گەنجانی کوردەوە دەستی بە ڕێكخستن و ڕاهێنانەكانی خۆی كردووە، کە خەون وئارەزوویان ئەوەبوو یانەیەک بە هەڵگری ناوی كوردەوە دروست بکەن و ئەو ناوە و ئینجا تواناكانیانلە وەرزشدا پیشانی دانیمارک و هەموو ئەوروپا بدەن.

 سەرەتا یانەكە لە تیمێكی بچووکەوە دەستی پێکرد، ئەویش بە ئامانجی دروستکردنی شوێنێک بۆڕاهێنان و یاری، یەکگرتن و گەشەپێدانی توانای گەنجانی كورد.

دانكورد… هەنگاوێكی چوست بەرەو ئامانجێكی باڵا

لە ماوەیەکی کەمدا، یانەكە (یانەی دانکورد) توانی بە یارمەتی و هەماهەنگیی خۆبەخشانەیگۆڵکاری خول و کاپتنی یانەکە (ئومێد شێری) و ڕاهێنەری یانەکە (لوقمان حەسەن) و سەرۆکییانەکە (بژار سەعید) دەستەیەک یاریزانی لاو و ئارەزوومەندی بواری وەرزشی بۆ یانەکە ڕابکێشنو پێیان بگەیەنن و سەرەنجام بتوانن ڕیزبەندی یەکەمی خولی پلە چوارەکانی کۆپنهاگن بگرن. 

ئامانجی یانەی وەرزشیی دانکورد لە ئێستا و داهاتوودا ئەوە دەبێ، کە یاریزانی لاوی کوردپێشکەشی دونیای وەرزشیی ئەوروپا بكەن و یانەكەش ببێت بە ئەکادیمیایەک، كە لەداهاتوویەكینزیكدا لاوانی کورد لە هەموو جیهان، بەتایبەتی لە کوردستانی گەورە، پێبگەیەنێت. ئەو دەستەیاریزانەی ئێستا لە یانەکە بەدەوری یەكتردا كۆ بوونەتەوە، بە گوڕ و تینێکی بەهێز کار لەسەر ئەوئامانجە دەکەن و لە تێكڕای یارییەکاندا هەموو هێز و توانا و لێزانیی خۆیان دەخەنە گەڕ، بۆ ئەوەیلەو ئامانجەیان نزیک بكاتەوە و بتوانن لەو بوارە زیندووەی جیهانی ئەمڕۆدا خزمەتێکی شایان بەگەلەکەیان بکەن.

ڕەنگە بە دڵت بن