عەلی جمال
فەلسەفە: هەر کۆمەڵە لێکۆڵینەوەیەک، تێڕوانینێک یان بۆچوونێکە کە دەگەنە پلەیەکی بەرزی گشتگیری و ئامانجیان ڕێنماییکردنی ژمارەیەکی کەم لە بنەما بنەڕەتییەکانە کە بەهۆیانەوە دەتوانین جۆرێک لە زانستەکانمان ڕوون بکەینەوە یان بە هۆیەوە هەموو زانستەکانی مرۆڤ ڕوون بکرێتەوە.
سەبارەت بە فەلسەفەی سیاسی: هەوڵ دەدات هەموو شتێکی سیاسی یان هەموو شتێکی پەیوەندیدار بە دەوڵەتەوە لە ڕێگەی ئەو پرەنسیپ یان پرەنسیپانەی کە ئەقڵی فەیلەسوفی سیاسی دامەزراندووە، ڕوون بکاتەوە.
پەیوەندی نێوان فەلسەفە بەگشتی و فەلسەفەی سیاسی بەتایبەتی زۆر زۆر نزیکە بەهەمان شێوە پەیوەندی نێوان فەلسەفە و سیاسەت زۆر نزیکە و بەڕاستی دوو دیوی یەک دراون سیاسەت لە فەلسەفەی یۆنانی و ئیسلامی‌دا لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە لە هەندێک قوتابخانەی فەلسەفەی مۆدێرن وەک بەشێکی دانەبڕاو لە فەلسەفە و بیرۆکەکانی بیرمەندە گەورەکان سەبارەت بە دەوڵەت بەشێکن لە فەلسەفە گشتییەکانیانەوە.
سیاسەت بابەتێکە کە پەیوەندی بە هەموو مرۆڤەکانەوە هەیە و سەرچاوەی ئەم وشەیە لە زمانەکانی فەرەنسی و یۆنانیدا ئەوەمان بۆ دەردەخات کە سیاسەت چاکسازییە لە کاروباری خەڵکدا.
سیاسەت واتە دەوڵەت، کۆبوونەوەی هاووڵاتیان،دەستوور، کۆمار، سەروەری، سیستەمی سیاسی، هونەری سیاسی
سیاسەت تایبەتمەندییەکی مرۆییە چونکە تەنها مرۆڤ دەتوانێت سیاسەتمەدارێکی مەدەنی بێت لێرەوەیە کە ئەرستۆ دەڵێت مرۆڤ ئاژەڵێکی سیاسییە.
سیاسەت لە ئێستادا بە مانای زانست و هونەری حوکمڕانی دەوڵەتان و کۆمەڵگا مرۆییەکان و بەڕێوەبردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و حوکمڕانی بووەتە بابەتی سیاسەت.
بۆیە هەڵەیە لەبەرچاو بگرین کە هەر کەسێک دەنگ بەدەستەوە دەتوانێ دەوڵەت بەڕێوە ببات و دەبێت لە سیاسەتدا کار بکات، بەتایبەت کاتێک هەموو دەوڵەت توشی ناهەمواریەک بووە، وەک چۆن دەبێت بە دوای خزمەتکردنی باشترین و ژیرترین پیاواندا بگەڕێین، و لە نێوانیاندا باشترینەکان ئامادە دەکەین و هەڵدەبژێرین بۆ ئەوەی حوکمڕانی بکەن بۆ بەرژەوەندی هەمووان و کاردەکەین بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ ڕێگری‌کردن لەناکارایی و فریودان بۆ گەیشتن بە پۆستە گشتیەکان.
فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه زانستییانهن که لە بنه‌ڕه‌تی وه‌ک ده‌وڵه‌ت ، پێکهاته سیاسییه‌کانی به‌ڕیوه‌به‌ر ، ئازادی ، یه‌کسانی ، دارایی ، ماف، هه‌ر وه‌ها یاسا و چونیه‌تی دابینکردنیان ، که ئه‌وان چین و بۆچی و له کوێ پێویستیمان پێیان ده‌بێ،ده‌دوێ .ئه‌وه‌ی که زۆرتر ڕۆژانه بەکاردەهێنرێت وه‌ک”فه‌لسه‌فه‌ی سیاسه‌ت ”له ڕوانگه‌ی گشتی ، باوه‌ڕێک یان هه‌ڵوێستی سیاسی ،هیچ پێویستێکی به په‌یوه‌ندی دیسیپلینه ئاکادێمییهکانهوه نییه . به‌شێکی هه‌ره گرینگی فه‌لسه‌فه بووه . زۆر بابه‌ت له لایه‌ن زۆر فه‌یله‌سوفی نێو به‌ده‌ره‌وه به درێژایی مێژوو وه‌ک ئیفلاتوون ،ئه‌ره‌ستوو ،ماکیاوێلی ،ئیمانۆئێل کانت، جان لاک ، تووماس هۆبێس ، هێگل وکاڕڵ مارکس . ده‌توانرێ ئەوە بڵێین کهدهستپێکی ته‌وه‌ری ”ده‌وڵه‌ت”له لایه‌ن ئیفلاتوونهوه بووه، به‌ڵام ئه‌ره‌ستوو یەکەمین که‌س بووه که‌سنووری بۆ فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی وه‌ک بابه‌تێکی تایبه‌تمه‌ند بۆ لێکۆڵینه‌وه له قوتابخانەی خۆی ” لیسه” دانابێ .ته‌وه‌ره‌که دهوشێوه توێژینه‌وه‌ی سه‌ده‌کانی 19دا گه‌شه‌ی پێدرا وله ته‌وه‌رێکی وهپشتگوێخراوی دووندی مه‌نتیقی ئهرێنیگرایی یه‌وه بووه به به‌شێکی هه‌ره گرینگی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی.فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ده‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و شێوه ئاکادێمییانه‌ی دیکه جێوازی هه‌یه به‌ر له هه‌موویان پێوەری شێوه ڕخنه‌ی لێکۆڵینەوە. ته‌وه‌ری زانستیانه‌ی ده‌وڵه‌ت دا، سیاسه‌ت ده کرده‌وه به شرۆڤه‌یه‌ک یان به پێوارێک هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێ. ده پێواری تێئۆری زانستی ده‌وڵه‌تیدا بۆ وێنه ” تێدا سکۆسپۆلس” یان ”ڕۆبێرت پووتنامز” زۆر ڕاشکاوانه‌تر له‌و فه‌لسه‌فه سیاسیییانه که خۆیان خه‌ریکی ڕه‌خنه‌و پرسیاری نادیار وهه‌ست پێنه‌کراون، پرسیاره‌کان دێننه گۆڕێ وشێلگیرانهش هەوڵی بینینەوەی وڵام بۆ پرسیاره‌کان ده‌ده‌ن . ئه‌و فه‌لسه‌فه سیاسییه ته‌نانه‌ت ئهوپرسیارانهش که ڕووداوی چاخی مۆدێڕنیته‌ن وته‌وه‌ری ڕۆژ،وه‌ک ڕه‌خنه‌ی” گیورگوئاگامبێز”که چۆن چه‌مکی تایبه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به مه‌به‌ستی پاراستنی هێوری وهێمنایه‌تی لە کۆمه‌ڵگاد ا گۆڕاوه وبۆته ”حکومه‌ت نیزامی ” دهگڕێتهخۆ . به هێزترین ته‌وه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی سه‌رده‌می کۆن چه‌مکی ”ده‌وڵه‌ت” ی ئیفلاتوون بوو. که لەوەدا دا باسی شێوه‌ی ئاڵوگۆڕی بیر و ڕا و هزر وخه‌یاڵاتی سێ چینی کۆمه‌ڵگای سه‌رده‌می خۆی واته ،شاگه‌لی فه‌لسه‌فه (ئه‌وانی به‌ڕێوه‌به‌ر )، کێشک چییه‌کان و کرێکاران ده‌کا. خه‌یاڵی دیکتاتۆرییانه به پێی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای سروشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌روونی مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه ئەگرێ .ئه‌و ده‌ڵێ: چونکە مرۆڤی به ئه‌خلاق یه‌کێکه که کۆی زانیارییه‌کانی ده‌وپه‌ڕی هارمونی و یەکسان لە ڕواڵه‌ت و پێوارێکی گه‌وره‌تردا بوونی واقیعییه‌تێکه لە نێو کۆمه‌لگا . لە نێوانیاندا له به‌رچاوترین به‌رهه‌مێکی که له بواری فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی لە سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاستدا لە ده‌ستدابوون تێئۆری ئاگوستینوس لە ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یه جا چخراپ چ چاک، که ئه‌و لە کتێبی ” دهوڵهتهباشهکان”و بۆچوونی تووماس ئا‌ڤ ئاکوینووس له سهرناساندنی سروشتی ده‌وڵه‌تن . سه‌رده‌می ڕێنسانس هه‌ر چه‌ندیش ئه‌و فه‌لسه‌فه سیاسییه سێکولاره نوێیه به دوای کاردانه‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌وه له دایک ببوو، که به پێی بیر وباوه‌ڕی مه‌زهه‌بی له‌لایه‌ن کلیساکانهوه لە سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا به‌ڕێوه ده‌چوو.
سه‌رده‌می ڕووناک‌بیری، فه‌یله‌سوفه‌کان باسی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که چۆن تاک لە کۆمه‌لگایه‌کی یەکساندا دەبێ ئازاد وبه باشی بژی . بیرمه‌ندانی وه‌ک جان لاک ،تووماس هۆبێس و ڕوسێئوو له سه‌ر چۆنیه‌تی سروشت ده‌دوان و هەڵیان ده‌دا بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی یەکسان له ڕێگای گرێبه‌ستێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ،که هەرخۆیان تێیدا له‌دایک ببوون . ئێدمۆند بورک ، پاساوی بۆ هه‌ڵه بوونی ئهوبۆچوونانهی که شۆڕشی فه‌ڕانسه‌یان به‌و په‌ڕی خۆی گه‌یاندبوو ، دێنایه‌وه و پێداگری له سهردرووستتر بوونی شۆڕشی ئه‌مریکا دەکرد، سه‌ره‌ڕای ده‌ستپێکێکی دواکهوتووانهشی لە سه‌ده‌کانی 18دا سوسیالیزم گه‌شه‌ی کرد ، له‌لایه‌که‌وه وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی کرێکاری ، ته‌نانه‌ت وه‌ک پڕۆژه‌یه‌کی ئاکادێمیش له لایه‌ن فه‌یله‌سوفی وه‌کوو کاڕڵ ماڕکس و فڕێدریک ئێنگڵس چاوی لێده‌کرا. خه‌ریک بوو له لایه‌ن جان ستواڕت میل – وه له سه‌ربنه‌مای نه‌ریتێکی کۆنتر له‌و سوسیالیزمه مۆدێڕنه‌ی که له‌به‌ر ده‌ستان بوو، گه‌شه‌ی پێبدرێ و نێوی لیبڕالیزمی چینایه‌تی لێ بنرێ.به‌رهه‌می جان ڕاوڵز به نێوی ” تێۆرییه‌ک بۆ یەکسانی” له ساڵێ 1971دا واده‌نوێنێ که توانیبێتی ئه‌و فه‌لسه‌فه سیاسییه که بۆ نه‌ریتێکی به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی توێژینه‌وه که‌لکی لێوه‌رده‌گیرا، بڕه‌وێنێته‌وه . لەو کتێبه‌دا ڕاوڵز هەوڵیداوە که له چاوکراوه‌یی و تێگه‌ییشتوویی ئێمه له چه‌مکی یەکسانی که‌لک وه‌ربگرێ، چه‌ند ساڵ دواتر ڕه‌خنه و کاردانه‌وه له تێئۆری ڕاوڵزله لایه‌ن بۆ وێنه ”ڕۆبێڕت نوزیک ”وه سه‌ریهه‌ڵدا، و لە کتێبی خۆیدا به ناوی ”ئانارشیزم ،ده‌وڵه‌ت و خه‌یاڵ ” ڕوانگه‌یه‌کی ڕادیکاڵتری له سه‌ر کۆمه‌ڵگا وه‌ک ئیلهام لەو نێوەدا، لهتێئۆری مافی سروشتی ”جان لاک”ی هێنایه گۆڕێ . ته‌نانه‌ت له‌ساڵه‌کانی 1980 دا له لایه‌ن ”جڕاڵد کاوێن ”توێژینه‌وه له سه‌ر مارکسیسزم یش گه‌شه‌ی پێدرا .نهریتهکلاسییەکهکان
به پێی گوته‌ی ڕاوێلز ئه‌وان کۆمه‌ڵگایه‌ک پێکدێنن که هەڵگری ئه‌ژمارێک پرنسیپن که بریتین له :1 – هه‌موو مرۆڤێک ده‌بێ مافی بوونی، به هێزترین بنه‌مای ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌کان ،که لەگه‌ڵ ئه‌و ئازادییانه‌ی که گشتین و یه‌کده‌گرنه‌وه ،ببێ .2- نابه‌رابه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ده‌بێ به شێوه‌یه‌ک چاره‌سه‌ربکرێن، که به‌رژه‌وه‌ندی و ڕزگاڕی مرۆڤی لێقه‌وماو ،ده‌ستکورت و به‌شمه‌ینه‌تی لێبکه‌وێته‌وه.3- ده‌رگای هه‌موو کار و هه‌لومه‌رجێک، ده‌بێ کراوه بێ ڕوو به هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه ،که به دوای کاردا دەگەڕێن وئیزنی هه‌ڵاواردن ده نێوانیاندا نابێ بە کەس بدرێ .ئه‌و ئازادییانه‌ی که پرنسیپه سه‌رتاییه‌کان لێیده‌دوێن، بۆ نموونه ئازادی ڕاده‌ربڕین، ئازادی ئیتحادییه‌کان ،ئازادی هه‌ڵبژاردنی کار و شتگەلی لە گوێن ئەوان .هه‌ووه‌ڵین پرنسیپ، نه‌بوونی هیچ باسێک . گرژی وئاسته‌نگ له نێوان پرنسیپهکاندا کە یه‌کیان له یه‌کیان گرینگ‌ترن، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی نێوانیان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئاوا نه‌بێ که خه‌ڵک بتوانن که‌لک له‌و ئازادییانه وه‌ربگرن که هه‌ووه‌ڵین پرنسیپ باسی ده‌کا .(ئه‌گه‌ر بکرێ بۆنموونه ئاماژه به‌وڵاتانی یه‌کجار هه‌ژار بکه‌ین.