هەرمن ئەحمەد *
بەپێی ئامارە نافەرمیەکان، ئێستا نزیکەی (١.٥) ملیۆن کورد وھاونیشتمانیی کوردستانی لە ئەورووپا و ئەمریکا و بەگشتی لە تاراوگە ھەن.خۆ رەنگە ژمارەکە زۆر لەوەش زیاتر بێت، لێ بەداخەوە ئامارێکی فەرمییناوەندێکی باوەڕپێکراومان نییە، ئەمە جیا لەوەی کاتێ وڵاتینامەیرەسەنی کوردان و کوردستانیان لەو وڵاتانەی دووەم تۆمار دەکرێت، بەھاووڵاتیی (ئێرانی، عێراقی، سووریایی و تورکیایی) دێتە تۆمارکردن.
بە ھەرحاڵ، ئەوەی گرنگە لێرەدا ئاماژەی پێ بکەین ئەوەیە؛ ئەم ژمارە زۆرەیکوردستانیان لەو وڵاتانە، بەداخەوە نەبووەتە نەرمە ھێزێکی کۆکراوە وکاریگەر بۆ پشتیوانی لە دۆزی رەوای گەلی کوردستان و تەنانەت قەوارەدەستوورییەکەی ھەرێمی کوردستانیش، کارێکی سیستماتیک و رژد ووردیش نەکراوە تا ھەموو نەوە جیاوازەکانی کورد و کوردستانیانی تاراوگە،ئینتیمایان بۆ کوردستان وەک نیشتمانی دایک بەردەوام بەھێز بێت و لە زمانو فەرھەنگی کوردی دانەبڕێن.
خەمێکی تر ئەوەیە کە کوردستانیانی تاراوگە، گەرچی بە ھەزارانکەسایەتیی ژن و پیاوی کارا و کاریگەریان تێدایە، گەرچی توانای باڵایمرۆیی زۆر گرنگ لە بواری جیاوازدا لەنێو کوردستانیانی دیاسپۆرادا ھەن،لەوانە بوارەکانی (زانست، بزنس، کارگێڕی، کولتوور، سیاسەت، ئەکادیمیا،داھێنان، ھونەر، ئەدەب، وەرزش، چالاکی مرۆیی، ژینگەیی و رێکخراوەییو…ھتد) لێ بەداخەوە ئەو توانایانە پەرتن و کەس ئاگای لە کەس نییە، یانگەلێ جار چوارچێوەی تەسکی حزبی و ئایدۆلۆژی و باوەڕی ئایینی ومەزھەبی و تەنانەت شێوەزاری نووسین و ئاخافتنیش، ھەندێجار بووەتە ھۆیدابڕانمان لە یەکدی.
بە خۆشحاڵییەوە ساڵانێکە کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لەدیاسپۆرا، لە سۆنگەی ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بەو کێشانەیلەسەرەوە باسم کرد، دامەزراوە و وەک خەمخۆرێکی دڵسۆز کەوتووەتەچالاکی و ماوەیەکیشە زۆر گەموگوڕتر لە جاران، کەوتووەتە مەیدان بۆ ئەوەیوەک چەتر و کەپرێک، تواناکانی کوردستانیان کۆ بکاتەوە و لە خەم وخۆشییدا، کوردستانیان لێک نزیک بکاتەوە و ئیدی رەوەندی کورد لە تاراوگەھەم ھەست بکات کوردستانی نیشتمان و زمان و فەرھەنگی کوردی و خاڵەھاوبەشەکانمان کۆمان دەکاتەوە، ھەمیش ببێتە نەرمە ھێزێکی کاریگەر بۆپشتیوانی لە دۆزی رەوای گەلی کوردستان.
لە سۆنگەی ئەو راستیانەی سەرەوە، لە کۆنفیدراسیۆن، بڕیاردرا گۆڤارێکیوەرزیی گشتیی ھەمەڕەنگ و ھەمە بوار ھەبێت و بە زمانی ئینگلینزی وکوردی ھەروەھا بە پێویست زانرا بە ھەردوو شێوەزار و رێنووسی (سۆرانی) پیتی ئارامی و (کرمانجی) پیتی لاتینی، لەیەک بەرواردا دەربچێت، تاکوردستانیانی ھەر چوار پارچە لە تاراوگە، لەم گۆڤارەدا ھەم بەسەربکرێنەوە، ھەمیش بەرھەم و چالاکییەکانیان بڵاو بکرێتەوە.
دیارە بەڕێزان، سەرپەرشتیارانی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لەدیاسپۆرا، منیان پێشنیار کرد تا ببمە سەرنووسەری گۆڤارێکی وەھا، منیشوێڕای سوپاسگوزارییم بۆ ئەو متمانە زۆرەیان، وەک ئەرکێک و وەکبەرپرسیارێتییەکی قورس و ھەستیار، پێشنیارەکەیانم پەسەند کرد.
لەگەڵ خوشک و برایانی ھاوکارم ھەم لە ستافی ڕاگەیاندن و ھەم لەکۆنفیدراسیۆن، پاش گفتوگۆیەکی ورد، بڕیارمان دا گۆڤارەکە ناو بنێین(رەوەند – Rewend) و جگە لە سۆرانی و کرمانجی، بە شێوەزارەکانیھۆرامی، کەڵھوڕی، زازاکی و بادینی و… ھتدیش بابەت بڵاو بکەینەوە. ئیدیدەستبەکار بووین و شەو و رۆژمان خستە سەر یەک، تا توانییمان یەکەمژمارەی ئەم گۆڤارە بخەینە بەر دەست خوێنەرانی ئازیز، ھیوادارین جێیرەزامەندییتان بێت.
لە ئێستاوە داوای لێبوردن دەکەین لە ھەر کەموکوڕییەک ئەگەر ھەبێت، ئینجاداوا لە ھەموو رۆشنبیرانی کوردستانی لە تاراوگە دەکەین، گۆڤاری (رەوەند) بە گۆڤاری خۆیان بزانن و لە بوارە جیاوازەکانی ژیان بابەتمان بۆ بنێرن،ھەر سەرنج و پێشنیار و رەخنەیەکیشتان ھەیە کە لەپێناو پێشکەوتنی ئەمگۆڤارەدا بێت، بە سوپاسەوە لێتان وەردەگرین و بەدڵنیاییەوە سوودی لێدەبینین.
* سەرنووسەر