د. بەهرۆز جەعفەر / سەرۆکی پەیمانگەی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانـى قه‌یرانـى ئابووریی جیهانیى به هۆى پرسى وزه و ئاسایشـى خۆراكه‌وه، پرۆسه نه‌وتییه‌كانـى هه‌رێمى كوردستانیش كه‌وتونه‌ته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌منـى و سیاسیی و یاسایی و ئابوریی و جیۆلۆجـى جۆراوجۆره‌وه. لەهه‌مان كاتدا ده‌رفه‌تــى گه‌وره گه‌وره‌ش بۆ په‌ره‌پێدانى توانا هایدرۆكاربۆنییه‌كانـى كوردستان و زیادكردنى داهات هاتۆته پێشه‌وه. له سه‌ره‌تاى ساڵى ٢٠٢٢ـەوە، كۆمپانیاى داناگاز زیادبوونـى ئاستـى به‌رهه‌مهێنانـى غازى له كێڵگه‌ى كۆرمۆر به ڕێژه‌ى ٥٠٪ ڕاگه‌یاند. كێڵگه‌ى كۆرمۆر له‌ناو ناحیه‌ى قادركه‌ره‌مـى كۆندا شانــى داداوه، له ڕووى ئیدارییه‌وه ده‌كه‌وێته سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵه‌وه.
له‌م ناوچه‌یه و سنوورى گه‌رمیان به گشتیى چه‌ند كێڵگهیهكى دیكه‌ى سه‌ره‌كى و لاوه‌كى نه‌وت و گاز هه‌ن، كه به‌رهه‌مهێنانیان تیادا ده‌كرێت، ئه‌وانیش هەڕەشەی جۆراوجۆریان له‌سه‌ره، وه‌كو؛ كێڵگه‌ى تازه، چیا سورخ، كورده‌میر، پوڵكانه، بلۆكى گه‌رمیان، چه‌مچه‌ماڵ، باشوورى سه‌نگاو، قه‌ره‌هه‌نجیر، هه‌روه‌ها شاكه‌ل و تۆپخانه. بەهەمان شێوە لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆکیش، هەم هێڵی بۆری کوردستان و هەم کێڵگەی خورمەڵە دەکەون و کەوتونەتە بەر هەڕەشەی نیەتی حکومەتی فیدڕاڵی بەغدا و میلیشیا عێراقییەکان.
كێڵگه‌ى كۆرمۆر ڕووبه‌ره‌كه‌ى له‌نێوان ١٧٠ بۆ ٢٥٠ كیلۆمه‌تر دایه، دەکەوێتەسێكوچكهى دیاله و حه‌مرین و كه‌ركووك، داعش به ئاشكرا له چالاكی دایە، له ڕۆژئاوا و باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتى كێڵگهكهوهش حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق ١٠ بۆ ١٥ كیلۆمه‌تر له كێڵگه‌ى كۆرمۆره‌وه دوورن.
لە ماوەکانی ڕابردوودا حكومه‌تى عێراق نەیتوانیوە به زیاتر له ١٦ هه‌زار پاسه‌وان ناوچه‌ى سه‌وز له به‌غدا بپارێزێت، كه ڕووبه‌ره‌كه‌ى ته‌نیا ١٠كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه. یه‌ك فیرقه له سوپا و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان و دژه‌تیرۆر ناوچه‌ى سه‌وز ده‌پارێزن، كه نوێنه‌رایه‌تى و باڵوێزخانه‌ى ٣٨ وڵاتى لێیه، گه‌وره‌ترین باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكاى لێیه، كه خۆیان به‌رگرى له خۆیان دەكه‌ن، بیناى په‌رله‌مان و ماڵى په‌رله‌مانتاران و سه‌ركرده‌كانى عێراق و ئه‌میندارێتى گشتیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ماڵى زۆربه‌ى سه‌ركرده‌كانى عێراق له ناوچه‌ى سه‌وزه.
له دواى هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ى ئۆكتۆبه‌رى ٢٠٢١ـى عێراق، له (٧ـى تشرینى دووه‌مى ٢٠٢١)ـدا، دوو درۆن ماڵى سه‌رۆك وه‌زیران له ناوچه‌ى سه‌وزدا کرد بە ئامانج و به ڕێكه‌وت له هێرشه‌كه‌دا ڕزگارى بوو.
له دواى ڕووداوه‌كانــى ساڵى ٢٠١٧ و بەكارهێنانى هێز دژى كورد له كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان، هه‌رێمى كوردستان ٣٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتـى ڕۆژانه‌ى له ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش له‌ده‌ستدانــى ئه‌و یه‌ده‌گه سروشتییه بوو، كه ده‌یویست خۆى له‌سه‌ر بینا بكات. نابێت ئەوەش بشارینەوە کە سەرلەبەری پرۆسە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لە سەرەتاوە بە هەڵەی ستراتیجی دەستیانپێ کردووە و پرسی وزە تا ئێستاش نەبووەتە پرسێکی نیشتیمانیی و دامەزراوەی زانستیی و نیشتیمانی لە پشت توانا سروشتییەکانی هەرێمی کوردستانەوە نەبووە.
به‌مجۆره، به‌پێى جوگرافیاى كێڵگه و بیره نه‌وتییه‌كانى سنوورى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى كوردستان، ده‌رده‌كه‌وێت شه‌ش كێڵگه‌ى نه‌وت و گازى هه‌رێم مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره، كه دوانیان كێڵگه سه‌ره‌كییه‌كانن، ئەوانیش؛ كۆرمۆر و خورمهڵەیە. هه‌روه‌ها له سنوورى پارێزگاى دیاله‌وه چیاسورخ [کۆنترین کێڵگەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دۆزرابێتەوە، بە نیزیکەیی بیرەکە وشکی کردووە]، له گه‌رمیانه‌وه كێڵگه‌ى پوڵكانه، له باكوورى كێڵگه‌ى خورمه‌ڵه‌وه بیره‌كانى ده‌میرداخ، له سنوورى موسڵه‌وه مه‌ترسى له‌سه‌ر جه‌به‌ل كه‌ند-Jabal Kand هه‌یه.
هەریەکە لە کەنداو، تورکیا و ئیدارەی ئەمریکا و سەرکردایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیانەوێ عێراق لە چنگی ئێران دەربهێنن، لە ڕێگەی پڕۆژە ستراتیجییە ناوچەییەکانەوە.
لە هەموو حاڵەتێکدا ئێران و ڕووسیا هەموو هەڕەشە و مەترسییەک بۆ سەر گاز و نەوتی کوردستان دروستدەکەن ئەگەر بەرەو دەریای ناوەڕاست بچێت، (چونکە کارئاسانی بۆ بازاڕی وزەی خۆرئاوا دەکات)، هەموو هێرش و مەترسییەکیش دروستدەکەن ئەگەر بەغدا و شارەکانی باشوور کارەبا لەهەرێمەوە هاوردە بکەن، چونکە ئەمەش یەکسانە بە وەستاندنی هاوردەکردنی گاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق، یەکسانە بەو ئامانجەی ئەمریکا دەیەوێ بە هیچ ڕێگەیەک دۆلار نەگاتە دەست ئێران.
بۆیە هەر کاتێك دەنگۆی فراوانترکردنی کێڵگەی کۆرمۆر هەبوو، هەر کاتێک ئیدارەی ئەمریکا و ئیمارات یان تورکیا و هەرێم باسێکی کێڵگەی کۆرمۆریان کرد، یاخود لێدوانێک لە هەرێم و بەغداوە بۆ هەناردەکردنی گازی سروشتی هەبوو، ئەوا لە لای دووز و لادێکانی دەوروبەرییەوە، هێزە دەمامکدارە- چەکدارە- شیعییەکان بە درۆن بێ یان بە چەکی دیکە پەلاماری کۆرمۆر دەدەن. باشترین چارەسەریش بۆ ئەمە پاراستنی ئاسمانی ناوچەکەیە.
پڕۆفیسۆری زانستە سیاسییەکان و زانای ئەمریکی «جۆهن مارشایمەر»،کە باس لە تیۆرەی نیۆ-ڕیالیزم دەکات، وەک گریمانەی زانستیی-سەلمێنراو لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، فۆکەس دەخاتە سەر پێکهاتەی سیستەمی جیهانی و ناوچەیی، نیۆ-ڕیالیزم پێیوایە هەڕەشە و مەترسییەکان لە دەرەوەی سیستەمی دەوڵەتەوە دێن، دەوڵەت و کیانەکان پێویستە هێزی خۆیان هەبێ و بە دوای سەرچاوەکانی هێزدا بگەڕێن، بۆ ئەوەی هێزێکی دی نەتوانێت هەڕەشەیان لێ بکات.
مارشایمەر، پێیوایە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەهەمان شێوەی، کە هاوپەیمانەکانی کۆکردەوە و ڕووبەڕووی سۆڤییەت بوویەوە، ڕووبەڕووی “چین”ـیش دەبێتەوە، بەوەی لەگەڵ سەنگافورا، یابان، کۆریای باشوور، کەنداو، ئەوروپا و کەنەدا، ڕووبەڕووی هەژموونی “چین”ـیش دەبێتەوە.
سیاسەتی دەرەوە لای ئەمریکا بە بێ تیۆر و پاڵپشتی قوتابخانە هزرییەکان نییە و نەبووە، هەمان میتۆدیش بۆ ئیدارەی ئەمریکا ئاسانە هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتی پێکبهێنێ بۆ تەمبێ کردنی میلیشا عێراقییەکان و ئەوانەی دیکە لە ناوچەکەدا، کە بوونەتە هەڕەشە لەسەر ڕێڕەوە بازرگانییە جیهانییەکان بە گشتیی و سەرچاوەکانی وزە بە تایبەتی.
مێرشایمەر لێرەدا دەڵێت؛ (There is no way you can predict the future with out a theory) واتە هیچ کاتێک نا‌توانیت بزانیت لە ئایندەدا چی ڕوودەدا، بە بێ ئەوەی تیۆرییەک هەبێ.
دەرئەنجام ئەوەیە، ڤێرژنێکی نوێی بۆ سەرچاوەکانی هێزی کوردستان پێویستە، کە لەسەر بنەمای بونیادنانی دامەزراوەی جۆراوجۆر لە ناوەوە وپەیداکردنی پاڵشپشتی دەرەکی لە دەرەوە دەقی گرتبێ.
نابێ تاسەر گلەیی لە حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق بکرێت، کە بۆچی بەردەوام دەستوپێی کورد دەگەزێت، ئەوە ئیشی هەموو بەرانبەرەکانی تۆیە! مادام ئابووریی زانستە، پەیوەندیی نێودەوڵەتی زانستە، کەواتە زانست هەڵە قبووڵ ناکا، دوو دەرمانی هەڵە بە نەخۆشێک بدرێتڕەنگە ئاکامی ترسناکی هەبێت، چونکە کردەکە دژە زانست بووە.
بەغدا، نالۆژیکی بیر دەکاتەوە و هەڵە دەکات، بێگومان لەو سەرەوە دەرئەنجامی نالۆژیکی و نازانستی چاوەڕێی دەکات، وەک ئەوەی لەناو وڵاتەکەی خۆیدا کێڵگەی کۆرمۆر بستێک و دوو قولانج لێوەی دوورە، ناتوانێ بیپارێزێت، بە درۆن و بە کاتیۆشا هەشت جار هێرش لەلای ئەوەوە دەکرێتە سەر کێڵگەیەک، کە دەیان کۆمپانیای بیانی تێدایە و سەرچاوەی کارەبا و غازی شلی ماڵانە بۆ کوردستان و بەشێکی عێراق. نایەوێ سوود لە کێڵگەیەک وەربگرێت کە ڕۆژانە (٥٠٠) ملیۆن پێ سێجا گازی سروشتی بەرهەم دەهێنێ، لەگەڵ ٢٠ هەزار بەرمیل نەوت، کەچی دەچێت گرێبەست لەگەڵ تورکمانستان واژۆ دەکات تا بە مل ئێران‌دا تەنیا ٢٥ ملیۆن پێ سێجا گاز هاوردە بکات! ئەمە چۆن ئەقڵیەتێکە! دوو ڕۆژی دیکە گەرمای هاوینە، ئێران بیەوێ کابینەی سودانی بڕوخێنێت گاز لە عێراق دەبڕێت و داوای پارە و دۆلاری لێدەکات، خەڵکیش لەبەر بێ کارەبایی لە ماڵەوە دانانیشن و دێنە شەقامەکان و حکومەتەکە دەڕوخێنن.