ھەوارخان سەیدمراد
فێرکردنی ڕەوشت بۆ منداڵێکی بچووک ڕەنگە کەمێک زەحمەت بێت، بەڵام مەرجیش نییە وا بێت. دەتوانیت ھانی منداڵەکەت بدەیت، کە بە ئەدەب بێت بە فێرکردنی چەند دەستەواژەی سەرەتایی وەک ”سڵاوێکی سەرەکی”، ھاندانی بۆ تێگەیشتن لە گرنگی ھاوسۆزی و بەزەیی و بەرجەستەکردنی ڕەفتاری باش بۆ ئەوەی نموونەیەکی باشی ھەبێت، کە چاوی لێ بکات! ئەم بابەتە بەدواداچوون بۆ ئەم شێوازانە و زۆر شتی تر دەکات بۆ ئەوەی بتوانیت یارمەتی منداڵەکەت بدەیت بۆ فێربوونی گرنگی ڕەوشت و ئەتەکێتی باش.
١- منداڵەکەت فێری “سڵاو” و “ماڵئاوا” بکە
ئەم دەستەواژانە، یەکەم ھەنگاون بۆ کارلێککردن بە ئەدەبەوە لەگەڵ کەسانی تر. مەشق بکە بە دانانی خاڵێک بۆ ئەوەی بڵێیت “سڵاو” یان “بەیانی باش” کاتێک ھەموو ڕۆژێک لە خەو ھەڵدەستیت. لەگەڵ دەستپێکردنی منداڵەکەتدا ھەوڵبدە بیری بخەیتەوە، کە سڵاو لە خزم و ھاوڕێکانی بکات. ئەگەر لە بیریان چوو سڵاو بکەن، بە نەرمی بیریان بخەرەوە، شتێکی وەک ئەوە تاقی بکەرەوە، ئەوە ”مەھسا”ی دراوسێمانە! دەتەوێت سڵاو بکەیت؟ [١]
تەنانەت دەتوانن فێربن چۆن بڵێن “سڵاو” لە کاتێکدا ھێشتا فێری قسەکردن نەبووین! ھەوڵبدە منداڵەکەت فێری ئەوە بکەیت، کە چۆن دەستی بۆ سڵاو و ماڵئاوایی لێ بدات.
۲ـ بیریان بخەرەوە کاتێک داوای شتێک دەکەن بڵێن “تکایە”
ئەگەر دەستەواژەی “تکایە” نەبێت، بابەتێک لەسەر ڕەوشت نەدەبوو. ڕێگەیەکی تەواو و گونجاوە بۆ ئەوەی پرسیارێک یان چاکەیەک بکەیت بە شێوەیەکی نەرم و بە ئەدەب. ھەر کاتێک منداڵەکەت داوای شتێک بکات، جا یاری بێت یان ھەندێک یارمەتی لە ئەرکەکانی ماڵەوەیدا، پێی بڵێ لە شوێنێکی ئەو داواکارییەدا بڵێ “تکایە”. ھانیان بدە لە بیریان نەچێت بە بیرخستنەوەیان، کە پێش تەواوکردنی ئەرکەکە بیڵێن.
بۆ نموونە ئەگەر منداڵەکەت داوای یارمەتی بکات بۆ وەرگرتنەوەی یارییەکی تەختە لە ڕەفەی سەرەوە، ڕاھێنانی لەگەڵ بکە بە پێش داواکەی بڵێت “تکایە” یان “دەتوانی”.
٣- دڵنیابە کە گرنگی “سوپاس” دەزانێت!
دەربڕینی سوپاسگوزاری بەشێکی گرنگە لە ڕەوشتی باش. منداڵەکەت فێر بکە کاتێک گونجاوە بڵێیت “سوپاس”، وەک دوای ئەوەی کەسێک یارمەتی داوە، وەڵامی پرسیارێکی داوەتەوە یان دیارییەکی پێداوە. بە نەرمی منداڵەکەت بیر بخەرەوە، کە بڵێت “سوپاس” ئەگەر تێبینیت کرد لەبیری کردووە. بۆ نموونە ئەگەر ھاوڕێکەیان وێنەیەکی بۆ کێشاوە و منداڵەکەت بەبێ دەستخۆشی لێیوەرگرێ یان وەک “سارا” ئەو وێنەی تەنھا بۆ تۆ کێشاوە! کاتێک کەسێک دیاریمان پێ دەدات چی دەڵێین؟
ھەوڵ بدە مەشقی “سوپاس” بکەیت بە پێچانی شتەکان بە دەوری کەلوپەل وەک ئەوەی دیاری بن. ئەم “دیارییانە” لەگەڵ منداڵەکەت بگۆڕەوە و بە نۆرە پێچراوەکانیان ھەڵبکەنەوە و بڵێن “سوپاس”.
٤- ھانیان بدە بە بێدەنگی دابنیشن و لە کاتی ژەمەکاندا لە ئاژاوە دوور بکەونەوە
زۆر باو و ئاساییە، کە منداڵان یاری بە خواردنەکانیان بکەن. کێ ھەیە نەیویستبێت پەتاتەی کوڵاو فڕێ بدات ئەگەر دەرفەتی پێ بدرێت؟ ھەرچەندە نا ئاسودەی، بەڵام چەندین ستراتیژی ھەن کە دەتوانیت بەکاری بھێنیت بۆ ئەوەی منداڵەکەت فێری ئەوە بکەیت کە لەسەر مێزی نانخواردن بە ئەدەب بێت. سەرەتا ھەوڵبدە کاردانەوەت نەبێت کاتێک منداڵەکەت کارێکی نەگونجاو دەکات. ئەگەر بۆ نموونە خواردن فڕێ دەدەن، لەوانەیە تەنھا سەرنجی تۆیان بوێت. دوور بکەوەرەوە لە پێکەنین یان توڕەبوون، تەنھا داوایان لێ بکە بوەستن. ئەگەر بەردەوام بوون لە گێژاو کردن، با بزانن کە کاتی ژەمەکان تەواو بووە. دانانی سنوورێکی نەرم بەڵام پتەو دەتوانێت یارمەتی منداڵەکەت بدات لە دەرئەنجامەکانی کارەکانی تێ بگات.
٥- یارمەتیان بدە فێری چۆنییەتی چاوپێکەوتن بن لە گفتوگۆیەکدا
سەیرکردنی چاوی کەسێک بەشێکی گرنگی گفتوگۆیەکی مانادارە! دەکرێت بۆ ھەر کەسێک قورس بێت، منداڵ یان گەورە ساڵ، بۆیە تێبگە ئەگەر ئەم ھەنگاوە کەمێک کاتێکی زیاتری دەوێت. بۆ مەشقکردن، داوا لە منداڵەکەت بکە سەیری چاوی ئەندامانی خێزانەکەت بکات بۆ ئەوەی ڕەنگی چاوەکانیان دیاری بکات. ئەمەش دەتوانێت زیاتر ھەست بە یارییەک بکات و دەتوانێت یارمەتیان بدات، کە زیاتر ئاسوودە بن لە گفتوگۆدا.
ئەگەر تێبینیت کرد منداڵەکەت لە کاتی قسەکردن لەگەڵ کەسێکدا چاوی لە زەوییە، بە نەرمی پێشنیار بکە کە سەری بەرز بکاتەوە کاتێک کەسێک قسەی لەگەڵ دەکات. بەڵام دوور بکەوەرەوە لە شەرمەزارکردنیان، چونکە ڕەنگە تەنھا ھەست بە شەرمنی زیاتر بکەن! شتێکی وەک “دایە گەورە” لێرەیە، ناتەوێت سەرت بەرز بکەیتەوە و بزانیت چی دەڵێت؟
منداڵەکەت ناچار مەکە چاوی لێ بکات ئەگەر بۆی قورس بوو. دەتوانیت پێشنیار بکەیت، کە بۆ ھەندێ کات چاویان لێ بکەن لە کاتێکدا گفتوگۆ دەکەن، بەڵام ناچاریان مەکە بەردەوام چاویان لەگەڵ کەسی بەرامبەردا ھەبێت.
٦- ڕێنمایییان بکە کە قسەکانی خەڵک لە گفتوگۆدا نەبڕن
یارمەتی منداڵەکەت بدە لەوە تێ بگات، کە کاتێک لەگەڵ خەڵک قسە دەکەیت، بە نۆرەیە. سەرەتا بۆ کەسی قسەکەر دواتر بۆ کەسی گوێگر، ھەر کاتێک گفتوگۆیەکت ھەبوو، منداڵەکەت قسەکانی بڕی، داوایان لێ بکە چاوەڕێ بکەن تا قسەکردنت تەواو دەبێت. ھەر کاتێک قسەکانت نەبڕن، بە بەردەوامی بمێنەرەوە و ستایشیان بکە، کە چاوەڕێی نۆرەی خۆیان دەکەن کاتێک قسەکانت نابڕن!
٧- پەروەردەیان بکە دەربارەی میھرەبان بوون
منداڵەکەت فێری گرنگی ھاوسۆزی و بەزەیی و گرنگیدان بە کۆمەڵگاکەی بکە. بۆ ئەوەی یارمەتیان بدەیت لە ھاوسۆزی تێ بگەن، ھانیان بدە لە ڕوانگەی کەسێکی ترەوە سەیری ناکۆکییەکان بکەن. ھەروەھا دەتوانیت میھری پەروەردە بکەیت لە ڕێگەی قسەکردن لەگەڵ منداڵەکانت سەبارەت بەو پرسانەی لە جیھاندا کە ڕەنگە ببنە ھۆی ئەوەی خەڵک تووشی سەختی ببن، وەک ڕەگەزپەرستی، ھەژاری.
ئەگەر منداڵەکەت تەمەنی تەواو پێگەیشتووە، بیبە بۆ کاری خۆبەخشی لە کۆمەڵگاکەتدا بۆ ئەوەی فێری گرنگی بەخشین و ئەنجامدانی کارێکی دروست بێت!
سەیری بەرنامە تەلەفزیۆنییە پەروەردەییەکان و فیلمەکان بکەن، کە ھانی منداڵان دەدەن بۆ فێربوونی ئەخلاق.
٨- لە جیاتی وشەی “نا مەکە” بەدیلێکی تر بڵێ
لەبری ئەوەی تەنھا بە منداڵەکەت بڵێیت شتێک نەکات، بڵێ کە دەبێ چی بکەین، وشەی ”نا” بەبێ ھیچ پێشنیارێکی بەدیل لەوانەیە منداڵەکەت ھەست بە سەرلێشێواوی بکات، سەبارەت بەوەی کە چی بکات لە داھاتوودا. ڕێنماییەکان بدە بە منداڵەکەت تا بزانێت لەبری ئەوە چ ڕەفتارێکی باش دەبێت پراکتیزە بکات.
بۆ نموونە ئەگەر منداڵەکەت زۆرجار قەڵەم ڕەنگەکانی بە شێوەیەکی ناڕێک بەکاردێنێ یان ھەوڵی نووسینی دیوار و دەوروبەری دەدات، تەنھا پێی مەڵێ واز لە کارەکە بھێنن، دوای ئەوە بە شتێکی وەک “با قەڵەمەکان بۆ ڕەنگ کردنی وێنەیەکی سوپەرمان بەکاربێنین، یاخود چۆن قەڵەمەکان ڕیز بکەین بە چەشنەی شەمەندەفەر بھێڵینەوە.
٩- ئاگاداری سنووری توانای منداڵەکەت بە
لەوانەیە کاتێکی زۆری پێ بچێت تا منداڵەکەت لە ڕەوشت تێبگات. ڕەنگە وەک منداڵێکی بچووک بزانن چۆن بڵێن “سڵاو” و “ماڵئاوا”، بەڵام ھێشتا نازانن چۆن بڵێن “تکایە”.
ئاھەنگ بگێڕن بۆ سەرکەوتنە بچووکەکان و شتەکان ڕۆژ دوای ڕۆژ وەربگرن. ھەروەھا باشتروایە لەکاتی فێرکردنی ڕەوشتی نوێی منداڵەکەتدا، کۆنتێکستەکە لەبەرچاو بگرێت. ئەگەر منداڵەکەت ڕۆژێکی درێژی لە قوتابخانە تێپەڕاندبێت، لەوانەیە ئەوە باشترین کات نەبێت بۆ ناساندنی چاوەڕوانییەکی نوێ.
١٠- بە یەکگرتوویی بمێنەرەوە
ھەمیشە بەدواداچوون بۆ ئەو چاوەڕوانییانە بکە، کە بۆ منداڵەکەت دادەنێیت. ئەگەر بۆ نموونە منداڵەکەت فێری قسەکانی خەڵک نەبڕێت و دواتر کاتێک قسەکانت دەبڕن ھیچ نەڵێ، ئەوە پەیامی تێکەڵاو بە منداڵەکەت دەبەخشێت. ھەر کە وانەیەکی نوێت لە ئەتەکێتدا ناساند، منداڵەکەت لێپرسینەوە بکە بە بیرخستنەوەی، کە بە بەردەوامی ڕەوشتەکانی خۆی پراکتیزە بکات.
١١- مۆدێلی ڕەوشتی باش بۆ منداڵەکەت
منداڵان لە ڕێگەی نموونەوە باشترین فێر دەبن. ھەمیشە لەبەردەم منداڵەکەتدا میھرەبان و بە ئەدەب بە تا نموونەیەکی ئەرێنییان ھەبێت، کە چاویان لێی بێت. بەڵێ، ھەموومان ڕۆژە خراپەکانمان ھەیە، بەڵام بە ھەموو تواناتەوە ھەوڵبدە توڕەیی و بێ تاقەتی بە شێوەیەکی تەندروست لە بەردەم منداڵەکەتدا دەرببڕیت.
بیر لەوە بکەنەوە، کە ھەموو شەوێک وەک خێزانێک نانی ئێوارە بخۆن و مۆدێلکردنی ڕەفتاری ئەرێنی و بەڕێز بن! ئەمە شوێنێکی زۆر باشە بۆ مەشقکردنی گفتوگۆی بە ئەدەب و ھەروەھا ڕەوشتی مێزی ئێوارە بە تایبەتی.
ھەستەکانی وەک توڕەیی و دڵتەنگی و بێ تاقەتی مەشارەوە لەپێناو مۆدێلکردنی ڕەوشتی باش. ڕێگاکانی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ھەستانە بە منداڵەکەت نیشانبدە بە شێوەیەکی تەندروست لەبری ئەوەی نیشانی منداڵەکەت بدەیت، کە دەبێت ھەستەکانی بشارێتەوە بۆ ئەوەی ڕەوشتێکی باشی ھەبێت.
ھەر کە وانەیەکی نوێت لە ئەتەکێتدا ناساند، منداڵەکەت لێپرسینەوە بکە بە بیرخستنەوەی، کە بە بەردەوامی ڕەوشتەکانی خۆی پراکتیزە بکات.