ده‌رباره‌ی ئێمه‌

ماڵپه‌ری ره‌وه‌ند به‌شێكه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ی میدیایی ره‌وه‌ند كه‌ ناوه‌ندی ره‌وه‌ندی كوردستانی خاوه‌ندرایه‌تی ده‌كات.

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی

پێناسە :
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، ڕێکخراوێکە لەڕووی سیاسیی و ئایینیەوە بێلایەنە ، کاروچالاکییاکانی لەسەر بنەمای دیموکراسی و ئاشتی و ئازادی ڕادەربڕین و پێکەوە ژیان و یەکسانی دەبێت.
دژی هەموو جۆرە تووندوتیژی و دەمارگیری و نەتەوەپەرەستییە ، چەتری کۆکەرەوەی هەموو تاک و کۆمەڵەو ڕێکخراوو مەڵبەندو فیدراسیۆن و پێکهاتەیێکی تری ڕەوەندی کوردستانییە لە تاراوگە ، ئە‌وانە‌ی باوەڕیان بە خاک و نەتەوەو ئاڵای کوردستان هەیە.
پردێکی پتەوی پەیوەندی دەبێت لەنێوان دیاسپۆڕای کوردستانی و وڵاتی دایک ( کوردستان ) و بڕوای تەواوی بە مافی چارەی خۆنووسیی نەتەوەی کورد هەیە .

سنووری کاروچالاکیی
تاراوگە

ئامانجەکان :
کاروئامانجی هەرە سەرەکی بریتییە لە هەوڵوکۆششی بێوچان لە پێناو یەکڕیزی و کۆکردنەوەی چین و توێژە جیاجیاکانی رەوەندی کوردی لەژێر چەترێکی نەتەوەیی و لەسەر بنەماکانی دیموکراسی، یەکسانی، پێکەوە ژیان مافی مرۆڤ .

گەشەپێدانی کەلتوورو زمان و فۆلکلۆری کوردیی و گرنگیدان بە مێژووی کوردستان

کارکردن بۆ دیاری کردنی ژمارەی هاونیشتیمانییان لە دەرەوەی وڵات، بە میکانیزمێکی گونجاو، لەوانە دروست کردنی ماڵپەڕێکی تایبەت بۆ ئەم مەبەستە.

دروستکردنی پەیوەندی وهەماهەنگی پتەو لەگەڵ کۆمەڵەو سەنتەرو رێکخراو و فیدراسیۆن و لایەنەکانی تری ڕەوەندی کوردستانی لە پێناو یەکڕیزی و کاری هاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا و لە پێناو خزمەتی هەرچی زیاتری بەرژەوەندییەکانی رەوەندی کوردستانییە

سازکردنی کۆڕو کۆبوونەوەو سەمینارو چالاکی هونەری جۆراوجۆر، بۆ زیاتر ناساندنی مێژوو، جوگرافییا، کەلتوور و فۆلکلۆری نەتەوەکەمان بە جیهانی دەرەوە

هاندان و پشتیوانی کردنی خوێندکاران و گەنجان بۆ ئاوێتە بوون لەگەڵ سیستەمی سیاسیی، جڤاکی و کەلتووری ئەو وڵاتانەی تێیدا نیشتەجێن بۆئەوەی ببنە بەشێکی چالاک و کاریگەر لە بەڕیوەبردن و گەشەکردنی ئەو کۆمەڵگەییانە، لەو ڕیگەیەوە زیاتر خزمەتی دۆزی رەوای نەتەوەو نیشتیمانەکەییان بکەن
ڕێکخستنو کۆکردنەوەی توانا مرۆییە زانستیی، هونەری، ڕۆشنبیریی، ئەدەبیی، کەلتووری، بازرگانی و وەرزشییەکان لە ناوەندێکی تایبەتدا.
کۆکردنەوەو ڕێکخستنی چالاکڤانانی کورد کە لە بواری سیاسیی و ڕێکخراوە مەدەنی جڤاکییەکاندا چالاکن، بۆئەوەی ببنە بەردی بنا‌غەی لۆبیێکی بەهێزو کارامەی کورد لە ناوەندەکانی بڕیاردانی دەرەوەدا.
یەکخستن و کۆکردنەوەی تواناکانی ڕاگەیانکارانی تاراوگە کە دەتوانن رۆڵێکی باش و کاریگەرییان هەبێت لە پێناسە کردنی بارودۆخ و هەواڵ و رووداوەکانی کوردستان

کارکردن بۆ دامەزراندنی ناوەدنێکی میدیایی، کە کەناڵە بینراو و بیستراو و نووسراوەکان لەخۆ بگرێت و تایبەت بێت بە ڕەوەندی کوردی

پاڵپشتیی و هاوکاریکردنی کۆمەڵەو ڕیکخراوەکانی کوردانی ئێزیدی و عەلەوی و یارسان بۆ پاراستن و گەشەپێدانی ئاینەکانییان.

دروست کردنی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی سڤیل لەو وڵاتانەی کورد تێیاندا نیشتەجێن ، بۆ ھاوکاری و پاڵپشتی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان .