سەد و یەکەمین ساڵوەگەری ڕزگاری شاری مهاباد بەرز و پیرۆز بێت
ڕیکەوتی ١٤ی ڕەزبەری ساڵی ٢٦٢١ی کورد(١٣٠٠ی هەتاوی ) کات ژمێر دوازدە و نیوی شەو ، سمکۆی ڕیبەرمان لە شەرێکی قورس و قارەمانانەدا شاری مهابادی لە دەست ئێرانییەکان ڕزگار کرد .
ڕێکەوتی دوازدەی(١٢ی) رەزبەر سەید تەها بە ئەمری جەنابی سمکۆ و بە سێسەد سوارەوە هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی ئێرانی لە شاری مهاباد و شەرێکی قورس دێتە ئاراوە و بە پێی پلانی پێشوەختە بڕیار وایە سمکۆش خۆی بگەێنێتە شاری مهاباد هەست ڕاگرن بۆ دەنگی پێی ڕێبەری ناسیۆنالیستی کوردستان،هەنگاو بەهنگاو ولات ڕزگار دەکا ت لە پێناو دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان…
بە پێی بەڵگەنامەکانی وەزارەتی ناوەندی بەڵگەنامەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، سمکۆ بە دووهەزار سوارەوە لە چەهریقەوە بەرەو مهاباد وەرێ دەکەوێ خاڵی وەرچەرخان و سەرسوورهێنەری نیزامی ئەوەیە کە سمکۆ بە دووهەزار سوارەوە لە چەهریق تاکوو مهاباد بە دوازدە کات ژمێر خۆی گەیاندۆتە ئەو شارە کە هێمای بلیمەتی و لێهاتوویی ئەو ڕێبەر و دیپلۆماتکار و فەرماندە کارامە و لێهاتوویەی نەتەوەکەمان بووە.
کاتێ سمکۆ دەگاتە شاری مهاباد دوای شەرێکی قورس هێزەکانی ئێرانی شکست دەدات و سەروان مەلەک زادە فەرماندەی هەنگی چواردەهەمی ژاندارمەری ئێرانی تێکشکاند کە لە مێژوو و بەڵگەنامەکانی ئێرانیدا بە ئوردوگای ئاسنین ناویان دەبرد و شکانی ئەو ئوردوگایە سەرشۆری و شکستێکی لە بن نەهاتووبوو بۆ ئێرانییەکان تائێستاش له مێژووی دەستکردی خۆیان هەر باسی دەکەن
ئاماژەیەکی کورت بۆ هێزەکانی سپای سمکۆ :
رێکەوتی ٢٤ی گەلوێژی هەرهەمان ساڵ واتە ٢٦٢١ی کوردی (١٣٠٠ی هەتاوی ) هێزەکانی سمکۆ مانۆڕیکی نیزامی لە چەهریق بەرێوە دەبەن کە زیارت لە چوارسەد پێشمەرگەی لێهاتووە و دەورە دیدە لەو مانۆرە نیزامییەدا بەشدار بوون گرینگتری شت لەمانۆرە چەند خاڵی گرینگ بوو:” یەکەم هێزەکانی سمکۆ لە چەشنی هێزەکانی جیهانی و باو لەو سەردەمە چاکەت و شاڵواری زەرد وەک یونیفۆرمی رەسمی لە بەریان دابووە کڵاوەکانیشاین گەرچی لە رەنگی جلەکانیان بوو بەڵام هێمای ڕۆژ واتە خۆر لە سەر کڵاوەکانیان هەبوو هاوکات بە ئەمری سمکۆ هۆزەکان هەریەکەوە رەنگی جلەکانیان جیواز بوو بۆئەوەی دیار و بێ و بزانی ئەو هێزانە هی کام هۆزن چون پێشووتر سمکۆ لە سالی ١٩٠٥ی زایینی کۆنفدراسیۆنێکی دروست کردبوو هەموو هۆزەکانی ڕیک خست بوو بۆیە لەم ڕووە بۆی گرینگ بووە کە بزانێ کامە هۆز و ئەژماری چەکدارانی چەندن لە سپای کوردستان دا
لە رێکەوتی ٦ی ڕەزبەری ٢٦٢١ی کوردی (١٣٠٠ی هەتاوی ) سمکۆ زۆر ژیرانە بۆسەرلێشیواو کردنی هێزەکانی ئێران پروپاگەندەی ئەو بلاو دەکاتەەوە کە هێزیکی ٦هەزارکەسی ئەرمنی و ئاشووری بەرە ورمێ بەرێوەن و هەرئەو ڕۆژەش سەرک هۆزە کوردەکانی ورمێ بۆ چەهریق بانگهێشت کردبوو کەهەریەکە و لۆگۆی تایبەت بە خۆیان هەبوو وەک هۆز بەڵام هی هەمووان ئەو ئایەتەی نصر من اللەی لە سەر نووسرابوو. لە راستی دا سمکۆ ئەو دەنگۆیەی بۆیە بڵاو کردەوە کە بتوانێ هێرش بکاتە سەرهێزەکانی ئێران لە مهاباد و ئەو شارە ڕزگار بکات.
مهاباد دۆخێکی باشی نەبوو بەڵگەنامەکان هێمای ئەوەن کە خەڵکی مهاباد لە کرداری نیزامییەکانی ئێرانی وەزاڵە هاتبوون .امین الشرع دەڵێ : نیزامییەکانی ئێرانی لە مهاباد هەتکی حورمەتی کوردیان کردووە و تەنانەت دەسترێژیان کردۆتە سەر نامووسی کورد، ئەوانەی مێژوو چەواشە دەکەن و قەلەم فرۆشن یاتەنانەت هەندێ لە خەڵکی مهاباد بە دووهۆکاری تایبەت هەوڵیان دەدا ناوی سمکۆ بزڕین و یان سپاکەی بە تالان چی ناودێربکەن ئیتر ئەوە بە پێی بەڵگە خودی دوژمن نووسیویەتی و دانی بەوە داناوە کە ئێرانییەکان چ تاوانێکیان لەمهاباد کردووە و هەربۆیەش خەلکی مهاباد داوای یارمەتی لە سمکۆی ڕێبەر دەکەن کە بە هانایانەوە بچێت.
مەلەک زادە هیچ کات بروای بە خەڵکی مهاباد نەکرد و پێی وابوو کە ژێر بە ژێر پەیوەندییان لەگەڵ سمکۆ هەیە و لە راستێشدا هەروابوو،بۆیە کاتێ هەست بە مەترسی دەکات و پێی وایە هێڕش دەکرێتە سەری رەسول مەنگور بە سێسەد چەکدارەوە لەگەڵ عەلی ئاغای دێبۆکری بەمەبەستی پێشگرتن لە پێشرەوی سمکۆ دەنێرێتە چوار فەرسەخی مهاباد تا ئاویی مەحەمەشا درۆن و بریار بووە عەلی ئاغاش ٣٣٦ چەکدارلەگەڵ خۆی بەرێت.
لە نزیکی مەحەمشا رەسوڵ مەنگور و عەلئ ئاغای کێشەیان دەکەوێتە نێوان و لێیان دەبێتە شەڕ، رەسول مەنگور چاوێکی عەلی ئاغا کوێر دەکا ت و عەلی ئاغاش رەسول مەنگور دەکوژێت و تووشی ناکۆکی دەبن و دەگەرێنەوە مهاباد.
دواتر پش شەری دێبۆکری و لەگەڵ مەنگورەکان و گەرانەوەیان بۆ مهاباد مەلەک زادە چەند سەرۆک هۆز دەستبەسەر دەکات و رەوانەی زیندانی تەورێزیان دەکات بە پێی پیلانێک کە مەلەک زادە دایرشت ئەو چەند سەرۆک هۆزە بۆ خواردنی نانی شەو بانگهێشت دەکات و بەم پیلانە دەستبەسریان دەکات، ئەمیر ئەسعەدی دێبوکری ، کەریم ئاغای قوم قەلا و میرزامستەفای حەسەن زادە وتاربێژی مهاباد و میرزا رەحمەت ئەو کەسانە بوون کە دەستبەسەر کرابوون ئەو کردارەی مەلەک زادە ئەوەندی تر خەڵکی توورە کرد و بووە هۆکارێکی تر بۆ ئەوەی خەڵک هیوایان بە سمکۆ بێت بۆ ئەوەی ڕزگاریان بکات.
کە لەشکەری ئێرانییەکان لە لایەن سمکۆوە تێک دەشکێت مەلەک زادە و چەند ئەفسەرێکی تر بە دیل دەگێرین و سمکۆ ئاوا دەفەرموێ لە وتارێکی مێژووی کەم وێنەدا : بۆ خۆت رادەست نەکرد و لە قەلبی کوردستان شەری منت کرد؟ ئێمە میلەتێکی چواردە ملیۆنی لە چەهریقەوە تا لورستان نامانەوێت لە ژێر ڕکێف و بەندەگی عەجەمان ( ئێرانی ) دابین و من لەم دەقەیدا دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان رادەگەێینم.
(( ناوەندی بەڵگەنامەکانی وەزارەتی دەرەوی ئیران – سالی ١٣٠٠ی هەتاوی ١٩٢١ی زایینی –راپۆرتی ئاغای ئەمین لەشکەر سائێن قەڵا-٠کارتۆنی ژمارە ٤٥-دۆسیەی ژمارە ١٠ –بەڵگەی ژمارە ٤٥)
سمکۆ لە تەمەنی ٢٥ ساڵ خەبات و تێکۆشانی بێ وجانی خۆیدا بۆ یەک چرکەش لە ئامانجی پیرۆزی خزمەت بو کوردستان و وەدی هێنانی دەوڵەتی کوردی هەدای نەداوە، پاش ڕزگار کردنی شاری مهاباد و ڕاگەیاندی دەوڵەتی کوردی ، هەر لە موعتەمیدین شاری مهاباد شوورایەکی یازدەکەسی پێک دێنێت بۆ بەرێوە بەردنی شارەکە، خالێ جێی رامان ئاەوەی سمکۆ هەمووکات وەک سەرۆک و رێبەری کورد خەمی دەسەلات و حوکمرانی نەبووە چون لە ورمێش بەهەمان شێوە تەیمور ئاغای کردە حاکم لە سەقز و شوێنەکانیتریش بەهەمان شیوە خەڵکی ئەو ناوچەیەی کردبووە حاکم و بەرێوەبەر هەروەها سمکۆ خەتی تێلگرام و تەلەفونی لە مهابادەوە و بۆ ناوەندەی فەرماندەیی خۆی واتە چەهریق راکێشا بوو بۆ ئەوەی بتوانێ پەیەوەندی ئاسان تر و خێراتری لەگەڵ شارەکانی کوردستان هەبێت.
هەزاران سڵاو لە ڕۆحی پاکی دانەر و ئەندازیاری ناسیۆنالسیتی کورد حەزرەتی سمکۆی ڕێبەر و دوژمن بەزێن. پیرۆز بێت سەد ویەکەمین ساڵڕۆژی ڕزگاری شاری مهاباد بەدەستی ڕێبەری شەهیدمان جەنابی سمکۆ
ھێما سۆفی