خاوەن موڵکێک: “شوقە نادەمە کرێ بە عەرەب ئەوان وەک بەراز دەژین” 

ئەمڕۆ پێنج شەممە، راپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئاشکرایکردووە، کە خاوەن موڵکێک لە ڕۆسنگۆردی مالمۆ، بە ئاشکرا لەسەر بنەمای باکگراوندی ڕەگەزیی خۆیان موڵکەکانی بە کرێ دەدا و، ڕەتی دەکاتەوە بەهیچ شێوەیەک بیداتە عەرەب.

پەیامنێرێکی ڕۆژنامەی سێدسڤینسکان پەیوەندی بەخاوەن موڵکەکەوە کرد، ئەویش لێی پرسیوە، کە خەڵکی کوێیە و پێیگوتووە، کە دەیەوێت لە کرێچییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست رزگاری بێت و، وتووشیەتی: “ئەوان لێرە وەک بەراز ژیاون”.

ماڵ و سامانی ئەو کەسە سویدییە بریتییە لە سێ بینای بەرز لە ڕۆزنگۆرد، حەوشەکانیشیان بە پەرژینی بەرز و دڕکی پۆڵا پەرژین کراون.

ژنێکی دانیشتووی ئەو ناوچەیە، کە داوای کردبوو ناوی نەهێنرێت، وتی: “ئەو خاوەن موڵکە هەوڵی ئەوە دەدات سویدییەکان، یان خەڵکی بەلقان شوقەکانی بەکرێ بگرن”.

کرێچییەکی تر گوتی کە ئەو چێژی لە شوقەکەی وەرگرتووە و خاوەن موڵکەکەش رێزی گرتووە، “ئەگەر تۆ لەگەڵی باش بیت، ئەو لەگەڵ تۆ باشە، بەڵام حەزی لە عەرەب نییە”.

جێی باسە، ئەو هاوڵاتییە سویدیە، خاوەنی سێ بینایە و ٢١٠ شوقەیەی نیشتەجێبوونی تێدایە، کاتێک پەیامنێرەکە بە ناوێکی عەرەبیەوە پەیوەندی پێوەکردووە، بۆ ئەوەی بپرسێت ئایا شوقەی بەتاڵ هەیە، بەڕێوەبەری خانووبەرە ئولف سکێرسکۆگ وەڵامی دایەوە و ئەم گفتوگۆیەی خوارەوە ڕوویدا:

لە کوێی، لە چ وڵاتێکەوە؟

  • بۆچی دەپرسیت؟
  • تۆ پەیوەندیم پێوە بکە و من بڕیار دەدەم کە من دەمەوێت چی بپرسم. ئەگەر ناتەوێت وەڵام بدەیتەوە، پێویست ناکات پەیوەندیم پێوە بکەیت.

پەیامنێره که وتی که ئەو له عێراقەوه هاتووە، سەیر بوو که ئایا ئه وه گرینگه . ئولف سکێرسکۆگ وتی ئەزموونێکی خراپی لەگەڵ عەرەبدا هەیە، ئەوەشی وت: “هەموو ئەم ساڵانە ژمارەیەک لە عەرەب و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان هەبووە، ئەپارتمانەکانیان وێران کرد و لێرە وەک بەراز ژیاون، لەبەر ئەوە ئێمە زۆر بە پەرۆشین کە کێ شوقەکان بەکرێ دەگرێت، وە شوقەیەکم بۆ کرێ نییە.

ئاماژەی بەوەدا کە لەسەدا 95ی ئەو کۆچبەرانەی کە لە موڵکەکانی نیشتەجێن خەڵکی بالکانن و ئەوەشی خستەڕوو کە “ئەوان کار دەکەن و کڕیاری باشن”

ڕەنگە بە دڵت بن