وەزیری دارایی پێشووی بەریتانیا، ڕیشی سوناک بووە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و سەرۆکی نوێی پارتی پارێزگاران، ئەوەش دوای کشانەوەی پێنی مۆرداونتی ڕکابەری.
مۆرداونت لە پێشبڕکێ بۆ سەرکردایەتی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا کشایەوە، دوای ئەوەی شکستی هێنا لە کۆکردنەوەی تەواوی پەرلەمانتارانی ئەو پارتە، بەپێی راپۆرتەکان، تەنیا 25 دەنگی کۆکردۆتەوە، لە کاتێکدا سوناک 194 دەنگی کۆکردۆتەوە.
تراس لە ڕۆژی پێنجشەممە پاش 45 ڕۆژی شڵەژاوی لە ئۆفیسەکەی دەستی لەکار کێشایەوە و، دانی بەوەدا نا کە ناتوانێت پاکێجێکی ئابووری اتەواو پێشکەش بکات بۆ بڕینی باج، کە ناچار بوو پاش توڕەبوون لەناو پارتەکەیدا، واز بهێنێت و ببێتە هۆی ئاژاوە لە بازاڕە داراییەکان بۆ چەند هەفتەیەک.
پۆستی سەرۆکوەزیران لەبەریتانیا، بەوە ناسراوە کە فەرمانڕەوای دیفاکتۆی ئەو وڵاتەیە لە پاشایەتییەکی دەستووریدا، کە کارەکانی پاشا تێیدا بە زۆری ڕێوڕەسمە.
سۆناک یەکەم کوڕی کۆچبەر نییە، کە دەستی بگات بە حوکمی ئەو وڵاتەی کە پەنایان بۆی بردوون.
باراک ئۆباما
باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، بە ڕەچەڵەک کینیاییە و، یەکەم سەرۆکی ئەفریقی و ئەمەریکییە کە گەیشتە کۆشکی سپی.
لەساڵی 1961 لە هاوای و لەدایک بووە و بنەچەی کینییە، ئۆباما لەساڵی 2004 کاتێک ئاماژەی بە کۆنگرەی نەتەوەیی دیموکراتی کرد سەرنجی ڕاکێشا.
باوکی سەرۆکی ئەمەریکا وەک منداڵێک لەگەڵ خوێندندا سەرگەردانی ژیان بووە و، دوای وەرگرتنی بڕوانامەی زانکۆ بەخششیشی وەرگرت و، بۆ خوێندن رۆشتە ویلایەتی هاوای ئەمەریکا.
ئەو باوکە کاتێ ئۆباما گەنج بوو گەڕایەوە کینیا و لە هەشتاکان لەوێ مرد.
کارلۆس مونعیم
یاسای ئەرجەنتین بۆ ماوەی ١٠ ساڵ تەواو لە ٨ی تەمووزی ١٩٨٩ دەستی پێکرد و، لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٩ کۆتایی هات.
لە دایک و باوکێکی سوری لەدایکبووە، کە لە سوریاوە کۆچیان کردووە بۆ ئەرجەنتین، مونعیم یاسای تەواوکردووە و پاڵەوانی دوورخستنەوەی سەرکردەی ئەرجەنتینی ئیسپانیای پێرۆن بووە و، لە دژی دیکتاتۆر خۆپیشاندانیان کردووە.
لەهەڵبژاردنەکانی ساڵی 1989دا هات بۆ سەرۆکایەتی و حکومەتەکەی چەندین چاکسازی ئابووری ئەنجام دا و، ئابووری ئەرجەنتینیش بەر لەهاتنی تووشی ڕێژەیەکی زۆر هەڵئاوسان بوو، کارلۆس خەرجییەکانی حکومەتی کەمکردەوە و، پشتی بەدابەشکردنی هەندێک کەرتی حکومەت.
پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ بەریتانیا گەڕاندەوە و کۆتایی بە قەیرانی سنووری لەگەڵ چیلی هێنا، پێش و دوای سەرۆکایەتی مێژوویەکی سیاسی دوورودرێژی هەبوو و بۆ ماوەی سێ خول لە شاری لا ڕیۆجا هەڵبژێردرایەوە و، یەکەمجار لەساڵی 1973-1976 و دووەم و سێیەمیش لە ساڵی 1983-1989، تەنانەت دوای دەرچوونی لە دەستەڵات لە ساڵی 2005.
میشێل تامر
میشێل تامر کە بە ڕەچەڵەک لوبنانی بوو، دوای لابردنی سەرۆک دیلما ڕوسێف، سەرۆکایەتی بەرازیلی گرتە ئەستۆ و، بوو بە سەرۆکی گەورەترین وڵاتی ئەمەریکای لاتین.
میشێل میگویل ئەلیاس تامر لولێیا، ناسراو بە میشێل تامر، لە 23ی ئەیلولی 1940 لە شاری تیتیێ نزیک ساوپاوپاوڵۆی باشووری ڕۆژئاوای بەڕازیل لەدایکبووە، دایک و باوکی لوبنانی بوون و، کۆچیان کردووە بۆ بەرازیل.
دوای تەواوبوونی خوێندنی ناوەندی، لە بەشی یاسای زانکۆی ساوپاوپاوڵۆ خوێندوویەتی، لە ساڵی 1963 بڕوانامەی یاسایی وەرگرت و دکتۆرای خۆی لە زانکۆی کاسۆلیکی ساوپاوڵۆ وەرگرت.
ئەو وەک داواکاری گشتی دەوڵەت و، دوو جار وەک وەزیری دەوڵەت بۆ ئاسایشی گشتی خزمەتی کردووە.
میشێل تامر، پێش ئەوەی سەرۆکایەتی بکات، وەک پارێزەر و سیاسەتمەدار کاری کردووە و، لەساڵی 2011ەوە وەک جێگری سەرۆک کۆمار خزمەتی کردووە، هەتا لە 12ی ئایاری 2016 سەرۆکایەتی بەوەکالەت بەدەستهێنا.
جولیۆ سیزار تۆربای
ئەو بۆ ماوەی چوار ساڵ حوکمی کۆڵۆمبیای کرد، لە ٧ی ئابی 1978 تا هەمان ڕۆژ تا 1982.
ئەو پیاوە لە کۆڵۆمبیا گەورە بووو و دایک و باوکی لوبنانی بوون، باوکی بازرگانێکی کۆچبەر بووە، لە خانووبەرەی تاننۆرینی لوبنانی کە پاش کۆچەکەی یەکسەر سامانێکی بەدەستهێنا، بەڵام لە ماوەی شەڕی ناوخۆی ساڵی 1899ی هەزار ڕۆژدا، هەمووی بە فیڕۆچوو.