کۆچبەران لەم وڵاتەدا دەکەونە دۆزەخی دەرمانەوە

ماددە هۆشبەرەکان و دەرمانە بەکارهێنراوەکان و ژیانی کەمئەندامانی بێهاوکاری لە خاکی فەرەنسادا، سەرنجی ڕاپۆرتی ڕوانگەی دەرمان و مەدە هۆشبەرەکانی فەڕەنسی بۆ ئالوودەبوون راکێشاوە، دەوڵەتی فەرەنسا گرینگی بەو گەنجانە نادات کە لە شەقامەکاندا دەژین و مەترسی کەوتنیان هەیە بۆ ئیستغلالکردنی قاچاخچییەکانی مرۆڤ و تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، ئەم مەترسییە لە هەموو شوێنێکدایە و ژیانی ئەو گەنجانە تووشی خەسارەت دەکات، ئەو هۆکارانە چین کە دەبنە هۆی خراپ بەکارهێنانیان و ئالوودەبوون؟ ئەو ئەنجامانە چین بۆ ئەوان؟

ڕوانگەی ماددە هۆشبەرەکان و ئالوودەبوونەکانی فەرەنسا، لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر بابەتەکە بڵاوکردۆتەوە، کە کەمینە بێ هاوکارییەکان لە فەڕەنسا زۆربەیان مەغریبی و جەزائیرییەکانن و لە خاکی فەرەنسا دەژین، لە شەقامەکاندا بێ ماڵن، چونکە دەوڵەتی فەڕەنسا مافی پەنابەری و یارمەتی کۆمەڵایەتی پێ نەبەخشیون.

لەڕێگەی چاوپێکەوتن لەگەڵ ژمارەیەک لە کارمەندە کۆمەڵایەتییەکان و دابینکارانی چاودێری تەندروستی، کە لە تۆڕێکدا بە ناوی “TREND” کۆکرانەوە، ڕاپۆرتەکە لەلایەن ڕوانگەی فەرەنسی و بەندی ئالوودەبوونەوە ئامادەکراوە، پشکنینی لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەو پەنابەرانە و ئالوودەبوونیان بە ماددە هۆشبەرەکان کردووە، هەرچەندە هەندێکیان هەر لە وڵاتی بنەڕەتی خۆیانەوە دەستیان پێکردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، هۆکاری خراپ بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و ئالوودەبوونی پەنابەران، دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی نالەباری ژیان و گوزەرانی هەندێ لەو پەنابەرانە، هەندێکیش کەوتوونەتە تەڵەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و تۆڕەکانی لەشفرۆشی، هەندێکیش لەڕێگەی تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستیان بە بەکارهێنانی ئەو ماددانە کردووە، ئامانجی تۆڕەکان ئەوەیە کە پەیوەندی و کاریگەریان لەسەر پەنابەرەکان هەبێت، بۆ ئەوەی بۆ بەرژەوەندی خۆیان و بۆ مەبەستی دیاریکراو کەڵکیان لێ وەربگرن.

کاتێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی س کۆچ و تاڵییەکەیان دێن، ئەو پەنابەرانە دەکەونە تەڵەی بەکارهێنانی دەرمانەوە، ئەگەر پێشتر دەستیان پێکردبێت، ئەوا خراپتر دەبن: “بەکارهێنانی بەرهەمە دەروونییەکان وادەکات کە “بوێری بدەن” یان “بەرگەی گەشتێکی زۆر بە ئێش بگرن”.

ڕێگەم پێنادرێت بیر لە هیچ شتێک بکەمەوە

بەگوێرەی توێژینەوەکە، هەندێ لە پەنابەرەکان لە خاکی فەرەنسادا بێ لانەن، بۆیە پەنا دەبەنە بەر دەرمان و کحول و حەشیش، ئەم ئالوودەبوونە جۆرێکە لە وەڵامدانەوە بۆ “دڵەڕاوکێ، نائارامی و خەمۆکی و نیشانەکانی فشاری دوای شۆک”، کە لەلایەن هەندێ پەنابەرەوە ئەزموون دەکرێن.

پەنابەرێ وتوویەتی: “بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان، ڕێگەم پێدەدات بیر لە هیچ شتێک نەکەمەوە، نە بیر لە خێزانەکەم بکەمەوە، یا کێشەکانی خۆم، من چیتر ئازاری گەدە و پشتم نییە، دەتوانم باشتر گفتوگۆ لەگەڵ خەڵک بکەم”.

عەجەت نەدیمی، خۆبەخشی کۆمەڵەی میدیس دو میی، دەڵێت بەکارهێنانی دەرمان لەلایەن ئەو پەنابەرانەوە کە دوورن لە دایک و باوکیان و، ئەوانەی لەسەر شەقامەکان دەژین مەترسییە، ئێمە هەوڵ دەدەین خۆمان بەدوور بگرین، بە پێوەری خۆمان، ئەرکی سەرەکی کۆمەڵەکەمان بریتیە لە دابەشکردنی خۆراک و پەناگە و دابینکردنی هاوکاری پەیوەست بە ڕێککارە ئیدارییەکان، بەڵام کێشەی هەڵسوکەوتی ئالوودەبوون لە هەموو شوێنێکدایە.

ئەوەشی وت: “دابەشکردنی خواردن و خواردنەوە ڕێگەمان پێدەدا، کە پەیوەندی لەگەڵ ئەو گەنجە کۆچبەرانە دروست بکەین، ئەو ساتە خۆشانەی پێشکەشی ئەو گەنجانە دەکەین چ لە ڕێگەی شانۆوە بێت، یا لە ڕێگەی مۆسیقاوە، ئەو ساتانەن کە هەوڵدەدەین لە ئاوارەیی و لە دەستدانیان بۆ چەند ساتێ رزگاریان بکەین، ئەمە هەوڵێکە بۆ پاراستنیان لە ون بوون”.

بۆ ڕێگەگرتن لە خراپتربوونی ئالوودەبوونی ئەو لاوانە بە ماددە هۆشبەرەکان و لەدەستدانیان لەسەر شەقامەکان، خۆبەخشەکان لە کۆمەڵەی “میدیس دو میی” پەناگەیان بۆ هەندێک لەو گەنجانە ڕێکخستووە، کە ماددەیەکی دیاریکراو بەکاردەهێنن، بەتایبەتی حەشیشەکان.

عەجەتی نەدیمی خۆبەخشی بۆ ئەو بابەتە زیاد دەکات و دەڵێ: “سەرباری ئەوەش تێبینی دەکەین ئەو کۆچبەرانە لە قۆناغێکی پێشکەوتووی ئالوودەبوون و خراپ بەکارهێنانیدان”.

مەترسی ئیستغلالکردن

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە هەندێ لەو پەنابەرانەدا دەستدرێژی و ئالوودەبوون جۆرێکی تریان گرتووەتەبەر، کە پێی دەوترێت دیاردەی دەستدرێژیی هەمەجۆر، ئەندامێکی ستاف لە ناوەندی کارگێڕی کۆمەڵایەتی توێژینەوەکە دەڵێت: “جگەرە دەکێشن، حەبی مادە هۆشبەرەکان دەبەن و تێکەڵەیەک و کۆکتێلێک دروست دەکەن”.

ئەو زیاد دەکات، حاڵەتەکانی زیادەڕۆیی دەبێتە هۆی چەندین کاریگەری تەندروستی، بە مەترسی دادەنرێت و دەتوانێت بگاتە حاڵەتی کۆما، یا مردن.

“نەبوونی پشتیوانی ئەو پەنابەرانە مانای ئەوەیە کە وەک نێچیری ئاسان ئاشکرا دەکرێن، لەو شوێنانەی کە خواردنمان تێدا دابەشکردووە، بینیمان خەڵک دەهاتن بۆ دەوروبەری، بە ئامانجی ناردنی گەنجان بۆ ناو تۆڕەکانیان، خۆبەخشەکان زۆرجار پەنابەران لەم مەترسییە دەپارێزن”.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، کە کاتێک ئەو گەنجانە دەکەونە تەڵەی تۆڕە تاوانبارەکانەوە، لەوانەیە هەندێکی تر خۆیان ببیننەوە کە کاری تاوانباری ئەنجام دەدەن، وەک (دزیکردن، مامەڵەکردنی ماددە هۆشبەرەکان و هتد). ئەو لاوانەی کە هاوکاریان نییە، مادەی هۆشبەر و دەرمانی دەروونیان بۆ دابین دەکرێت، ئەوەش لە بەرامبەر دزینی کەلوپەلی دیاریکراودا شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆ دابین دەکرێت، ئەوانە کاریگەریەکی گەورەیان لەسەر کۆچبەران هەیە و توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت. ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو ماددە دەروونیانە پشتگیریان دەکەن لە ئەنجامدانی چالاکی تاوانکاری.

لە ڕێگەی ئەم لێکۆڵینەوەوە، ڕوانگەیەکە ئاماژە بەوە دەکات کە تاچەند هەڵسوکەوتی ئالوودەبوونی ماددە هۆشبەرەکان دەکرێت بە گرەوێک دابنرێت بۆ پاراستنی منداڵ. جیاواز لە کۆچبەرە بچووکەکانی تر، ئەو کۆچبەرە بچووکانەی کە دەرمان بەکاردەهێنن، بە دەگمەن خۆیان بە کۆچبەری بچووکی بێهاوڕێ دەناسێنن، لەبەر چەند هۆکارێک بۆ ئەوان دیارە کە ئەم ڕێککارە ئیدارییە ئاڵۆزە و زۆرجار نەگونجاوە بۆ بارودۆخیان، ئەوەشی خستەڕوو پەیوەستبوون بەژیانی ئاوارەیی سەر شەقام و کاریگەری هاوتەمەنیان و گروپەکانی تر و بێ متمانەییان بەدامەزراوە ئیدارییەکان دەگەڕێتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن