بانکی ناوەندی بەم دواییانە لەسەدا 0.75ی بەرزکردنەوە لە رێژەی سیاسەتی خۆی بۆ 2.5 لە سەدی ڕاگەیاند، کە بەرزترین ئاستە لەماوەی 14 ساڵدا، بانکەکە پێشبینی دەکات لە سەرەتای ساڵی داهاتووشەوە دووبارە ڕێژەی قازانج بەرزتر بکاتەوە.
بانکی ناوەندی رێژەی سیاسەتی خۆی بەرزکردەوە لەسەدا 1، ئەوەش دوو مانگ پێش ئێستا، ئەوە گەورەترین زیاد بوون بوو لە ماوەی نزیکەی 30 ساڵی رابردوودا.
شیکەرەوەی ئابووری ئێس ڤی تی ئەلێکساندەر نۆرین گوتی: “هەندێک لە شیکەرەوەکان پێیانوابوو لەسەدا 1 زیاد دەبێت، چونکە هێشتا هەڵئاوسانمان لە سوید نەبەزاندووە، ئەوانی تر پێشبینی بەرزبوونەوەی لەسەدا 0.50 دەکەن، هەڵبژاردنی سازانی بانکی ناوەندی، واتە دەیەوێت ئەوە نیشان بدا، کە بەردەوامە لەسەر ئەو ڕێگایەی هەڵیبژاردووە، بەڵام بەنیاز نییە شۆک دروست بکات”.
ڕێژەی سودی بنچینەیی مانای ئەو بەرژەوەندیەیە کە بانکی ناوەندی ئەو قەرزانەی کە بۆ بانکە بازرگانیەکان دابینی دەکات وەردەگرێت و، هانی ئەو بانکانە دەدا ئەوامیش ڕێژەی قازانجیان لەسەر قەرزدارانی تاک و کۆمپانیاکان بەرز بکەنەوە، ئەوەش کاریگەری لەسەر زۆربەی دانیشتوان دەبێت.
بۆ زۆرێک لە خێزانەکان، بەتایبەتی ئەوانەی خانووبەرەی گەورەیان هەیە، پێدەچێت زستانێکی سەخت بێت، چونکە بەرزبوونەوەی نرخەکان داهات دەخۆن، وەک بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و کارەبا و سووتەمەنی، هاوکات نرخی قەرزەکان بەرزدەبێتەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی قازانجەوە.