علی جمال
وەک دەڵێن پاراستنی ژینگە ، پاراستنی ژیانە و لەبەرچاو نەگرتنی پاراستنی ژینگە، دەبێتە هۆی تێکدانی ژیان لەسەر زەوی
بێگومان ژینگە نیعمەتێکی خوداییە و هەرچی لە نێو ئەم چوارچێوەیەدا فەراهەم کراوە بۆ خزمەتی مرۆڤ دروست کراوە، ساڵ لە دوای ساڵیش بە هۆی پێشکەوتنی زانست و تەکنەلۆژیای سەردەم دەسەڵاتی مرۆڤ بەسەر ژینگە زیاتر دەبێت، بە تایبەتی دوای زیادبوونی داواکاری بۆ خۆراک و شوێنی حەوانەوە ئەمەش وای کرد مرۆڤ پەنا بۆ بڕینەوەی دارسانەکان بە مەبەستی دابینکردنی شوێنی حەوانەوە، پیشەسازی یاخود پەنا بۆ پەیڕەوکردنی لەوەڕاندنێکی چڕ ببات، دواتر بەکارهێنانی پەینی کیمیایی بە هەموو جۆرەکانییەوە، ئەمەش هۆکارن بۆ لەناوبردنی هاوسەنگی ژینگە و دەرئەنجام ڕەنگداونەوەی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر ژیانی مرۆڤ بۆ نموونە بڕینەوەی دارستانەکان کاریگەری خراپ دەکاتە سەر سیستەمی ژینگە و دەبێتە هۆی تێکدانی هاوسەنگی نێوان ڕێژەی هەردوو گازی (دوانۆکسید و ئۆکسجین) لە هەوادا، هەروەها بەکارهێنانی خراپ و چڕی لەوەڕگاکان کار دەکاتە سەر تێکدانی ژیانی ڕووەکی سروشتیی لە ناوچەکەدا، ئەوەش تێکچوونی خاک و کەش و هەوای بە دواوەیە، خۆ ئەگەر پڕۆسەکە بەردەوام بێت دەبێتە هۆی داماڵینی خاک، وەک ئاشکرایە مرۆڤ پێویستی بە ئۆکسجین هەیە بۆ هەناسەدان و کردارە زیندەگییەکان هەروەها پێویستی بە خواردن هەیە ئینجا سەرچاوەی خواردنەکە یا ڕووەکییە یا ئاژەڵی، وێڕای پێویستی مرۆڤ بۆ ئاوی سازگاری خواردنەوە. کەواتە چارەنووسی مرۆڤ پەیوەستە بە هاوسەنگی ژینگەی دەوروبەری، هەر جۆرە لەبارچوون و لاسەنگییەکیش لەو سیستەمە ڕوو بدات ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی مرۆڤ هەیە، لەم سۆنگەیەوە مرۆڤ بۆ پارێزگاریکردن لە ژیانی خۆی هەوڵی پاراستنی سیستەمی ژینگەی داوە
پاراستنی ژینگە و رێزگرتن لە ژینگە ئەرکێکی مرۆیی و کۆمەڵایەتییە. دەبێت سەرجەم تاکەکانی کۆمەڵ بە وشیارییەوە بەرامبەر بە ژینگە هەڵسووکەوت بکەن و هەوڵ بدەن بۆ پاراستنی. تێکدانی ژینگە وێرانکردنی سەرچاوەکانی ژیانە. پێویستە دڵسۆزانە بەرامبەر بە ژینگەی خۆمان هەڵسووکەوت بکەین. .
ئەگەر سەرنجی وردی ژینگەی هەرێمی كوردستان بدەی و هەنگاوە كردارییەكانی حكومەتی هەرێم بۆ پرسی ژینگەهەڵبسەنگێنی هەست بەوە دەكرێت بۆ پاراستن و چاككردنی ژینگە زیاتر كار لە سەر بەشێك لە هۆشیاری ژینگەی كراوە ژینگەپارێزی وەك گوفتار دەركەوتوە نەك كرداری گرنگ و پرۆژەی سوودمەند بە ژینگە یا لانی كەم پارێزگاری لەو ژینگەیی هەیە، ڕاستە ئێستا هاولاتی هەرێمی كوردستان دەزانێ ژینگە چیە و بەشێكیش خەمخۆریان بۆی هەیە بەڵام لە رووی زانستی و پێوەرەكانی گرنگی دان بە ژینگە جێگایی متمانە و دڵخۆشی نین چونكە:
١-رێژەی سەوزایی و دارستان : تا ئێستا رێژەی سەوزای هەرێمی كوردستان بە بەراورد بە ستاندەردی جیهانی كەمترە و تەنانەت رووبەرێكی ڕاست و دروست بەردەست نیە كە لە سەر نەخشە دیاری كراو بێـت و زانیاری تەوا هەبێت سە بارەت بە رێژەی راستەقینەی سەوزای، حكومەت پڵان و بودجەی گەورەی تەرخاننەكردوە بۆ دروستكردنی دارستان و رووبەری سەوزای
گەورە تەنانەت پشتێنەی سەوزای شارەكانیش كە لە پڵان دابوون جێبەجێ نەكران.
٢- ئاو : سەرچاوە ئاوییەكانی هەرێمی كوردستان بە رێژەیەكی بەرز شیاون بۆ خواردنەوە و كشتوكاڵ كردن بە ئاوی سەرزەوی و ژیرزەوەیەوە بەلام بە هۆی نەبوونی پلانی حكومەت بۆ پاراستنی سامانی ئاو كە لە داهاتوو لە ئەگەری كەمبوونەوەی بڕەكەی كیشە و كارەساتی ژینگەی و مرۆی لێدەكەوێتەوە، بەداخەوە تا ئێستا سوود لە ئاوی ژێرزەوی وەردەگرێت نەتوانراوە ئاوی سەرزەوی بەكربهێندرێت لە هەموو بوارەكان و ژمارەیەكی زۆر بیر لێدراون كە ئاوی ژیرزەوی بە بڕێكی زۆر دەردەهێنن و مەترسی لە سەر یەدەگی سامانی داهاتووی ئاو دروست دەكەن.
٣-ئاوەڕۆ: لە هەرێمی كوردستان لە هیچ شار و شارۆچكەیەك یەكەی چارەسەری ئاوەرۆ یا پالاوتنی ئاوەرۆ لە مادە و پاشەڕۆیە زیان بەخشەكان (ئاوی قورس و ئاوی بەكارهاتوو) نیە، لە داهاتووەكی نزیكیش ئەم پرۆژە نیشتیمانیانە بودجەیان بۆ تەرخاننەكراوە، دا دێت بڕێ ئاوی پیس زۆر دەبێت و تێكەڵی یەرچاوەئاویەكانی سەر زەوی و بەنداوەكان دەبێت لە هەڕێمی كوردستان كە مەترسیان زۆ سەر تەندروستی مرۆڤ زیاتر دەبێت.
٤-خاك: ئاستی پیسبوون یا خاوین بوونی خاكی هەڕێمی كوردستان نەزانراوە ، هیچ ڕێگرییەك نابینرێت بۆ پاراستنی خاكی هەرێمی كوردستان و تەنانەت پێشێلكاری زۆریش دەكرێتە سەر خاك هەر لە تەڵبەندكردن و تێكدانی زەوی كشتوكاڵی و گۆڕینی رەگەزی زەویەكان، زەوی و خاك لە هەرێمی كوردستان وەك كاڵایەكی بازرگانی سەیردەكرێت و
٤-پاشماوەی ڕەق:-رۆژانە لە هەرێمی كوردستان 7000 تۆن زبڵ و خاشاك كۆدەكرێتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا ناوەندێكی ریساكلین نییە پڕۆفێشناڵ بێت.، كە لە تانجەڕۆی سلێمانی كارگەیەك دانراوە، بەڵام هێشتا بەتەواوەتی نەكەوتووەتەكار. لە ماستەرپلانی وەزارەتی شارەوانیشدا هاتووە، كە ئەو كارگەیە لە هەموو شارەكانی هەرێمی كوردستان بكرێتەوە، “بەڵام بەهۆی كێشەی داراییەوە ئەو پڕۆژانە جێبەجێنەكراون”. سەڕەڕایی ئەمەش هەموو جۆرەكانی پاشماوە تێكڵ دەكرێن زۆر جار بەهۆی كەمتەرخەمی پاشماوەی پزیشكیش دەبینڕێت و جیا ناكڕێنەوە و دەگوازرێنەوە بۆ شوێنی تەرخانكراوی شارەوانیی بۆ چارەسەری پاشماوەی رەق بە ڕێگایی ژێر خاك كردن كە ڕێگایەكی گۆنجاو و ژینگەیی نییە بە تایبەت كە وەك پێویست ژێرخاكردن ئەنجام نەدرێت.
٥-ژینگەی هەوایی: لەگەڵ ئەوەی دەتا و ئاماری گشتی هەوای هەرێمی كوردستان لە بەر دەست نین كە ئاستی پیسبوونی هەوای هەرێمی كوردستان بخاتەڕوو بەڵام هەبوونی ژمارەیەكی زۆری ئۆتۆمبێل، ئامێرە قورسەكان،خراپی كوالێتی سوتەمەنی،هەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە موەلیدەی كارەبایی و پابەندننەبوونیان بە ڕێنمایەكانی ژینگە،هەبوونی پاڵاوتگەی نەوتی ، كارگە و پیشەسازی بەڵگەن لە سەر پیسبوونی هەوای هەرێمی كوردستان هەبوونی دەنكۆڵەی هەڵواسراو و دەرهاویشتە گازەكانی وەك دووەم ئۆكسیدی كاربۆن و دووەم ئۆكسیدی نایترۆجین و هایدروكسیدی گۆگرد.(بەهۆی وەستانی قەدەغەی هاتووچۆ و چالاكییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كڕۆنا ،هەست بە جیاوازی پیسبوونی هەوا كراوە كە بەڵگەیە بۆ پیسبوونی هەوایی هەرێم لە ڕابردوو و داهاتوو )، رۆژانە لە هەرێمی كوردستان بەپێی ئەو داتایانەی دەستەی ژینگەی هەرێم لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان وەریانگرتووە، نزیكەی 8 ملیۆن لیتر بەنزین دەسووتێنرێت، “ئەمەش زیانێكی گەورەی بۆسەر ژینگەی هەرێمی كوردستان هەیە”.
لە ئەنجامدا پاراستنی ژینگە و گەشەسەندنی بەردەوامی سامانە سروشتییەکانی بووەتە ئامانجێکی هاوبەش لە نێوان وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان لەمڕۆدا و بۆ گەیشتن بەم ئامانجانە کۆمەڵێک مەرج و رێسای نێودەوڵەتی لە ئاستی جیهانیدا لەلایەن رێکخراوی… وڵاتانی جیهان لەم بارەیەوە هاوکاری یەکتر دەکەن. و ڕەنگە هەندێک جار جێبەجێکردنی ئاسان نەبێت، چونکە ڕەنگە ڕێوشوێنە پێویستەکان بۆ پاراستنی ژینگە لەگەڵ قازانجی مرۆڤ و قازانجی دامەزراوە داراییەکان ناکۆک بن بۆیە پێویستە هەوڵ بدرێت ئامرازی دروست بەکاربهێنرێت، و پەرەپێدانی کۆمەڵێک هاندان بۆ دامەزراوە پابەندەکان و دەرکردنی هەندێک یاسا بۆ پاراستنی ژینگە، بە مەبەستی گەیشتن بە باشترین شێوەی هاوکاری لە نێوان هەموو گروپەکانی کۆمەڵگا کۆمەڵگەی بەرپرسیار لە پاراستنی ژینگە بۆ: بەرپرسانی دەوڵەت، ناوخۆیی دامەزراوەکان، و بەرپرسانی فیدراڵی، چونکە زۆربەی وڵاتانی جیهان دەزگا حکومی و فیدراڵیەکان لەخۆدەگرن کە بەرپرسیارن لە پاراستنی ژینگە. ئاستی کاریگەرییەکەی بەندە بە بڕی پارەی دارایی و پشتیوانی سیاسی کە لەلایەن حکومەتەکانی وڵاتەکانیانەوە وەریدەگرێت، بەو پێیەی ئەم دەزگایانە لە زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتوو و هەندێک لە وڵاتانی تازەپێگەیشتووی جیهاندا بە هاوپەیمانێکی گرنگ دادەنرێت، کە گرنگی بە کاروباری ژینگە و پاراستنیان دەدەن. ڕێکخراوە ژینگەییەکانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و جیهانی ڕێکخراوە ناوخۆییەکان لە کاروباری ژینگەیی لە چوارچێوەی بازنەی جوگرافی خۆیاندا کاریگەرترن، بەو پێیەی باشتر توانای دەستنیشانکردنی ئەو پرسانەی کە پەیوەندییان بە ژینگەکەیانەوە هەیە، و گونجاوترین ستراتیژییەکان بۆ پەیڕەوکردن لە ناوچەکەیاندا دەستنیشان بکەن. ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و جیهانییەکانی وەک سیێرا کڵەب، گرینپیس، دۆستانی زەوی، سندوقی جیهانی بۆ سروشت ئەو ڕێکخراوانەن کە بوونێکی یاسایییان هەیە، واتە دامەزراوەی تایبەت بە خۆیان هەیە، پشکی خۆیان لە بودجەی دارایی و سەرچاوەکانیان هەیە پێویستی بە شەڕی درێژخایەن بوو بۆ ئەوەی لەسەر ژینگە بپارێزرێت.
بێگومان مرۆڤ و پاشەڕۆی مرۆڤ و چالاکییە ئابووری و سیاسیەکانی مرۆڤ دەتوانین بە هۆکاری سەرەکی تێکدانی ژینگە بزانین. مرۆڤەکان لە پێناو بەرژەوەندی خۆیاندا هێرشیان کردە سەر دارستانەکان و لە هەموو دونیا هەزاران و بگرە بە میلیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشە لە دارستانەکانیان لەناو برد و کردیان بە شار و گوند و شوێنی نیشتەجێبوون. دارستانەکانیان لە ناو برد و کردیان بە زەوی کشت و کاڵ. کارگە و کۆمپانیا زەبەلاحەکان دووکەڵیان بەرهەم هێنا و لە لایەکیترەوە پاشەڕۆکانیان کردە ناو ڕووبارەکان و بوون بە هۆی مەرگی دەیان و سەدان هەزار جۆر گیانلەبەری دەریایی و زەمینی.
مرۆڤەکان بە مەبەستی چاوچنۆکی دەستیان کرد بە ڕاو کردن و هەزاران جۆر گیانلەبەریان لە ناو برد تەنها لەبەر گەیشتن بە دەستکەوتی ئابووری و ماددی و لە ئێستاشدا هەزاران جۆر گیانلبەر مەترسی لەناوچوونیان لەسەرەو چاوچنۆکی مرۆڤەکان کۆتایی نایەت و مرۆڤ بووە بە شێرپەنجەی سروشت و کەوتۆتە گیان سروشت. بە مەستی بازرگانی کردن و فرۆشتن دەیان و بگرە سەدان جۆر گیانلبەری کوشت بۆ ئەوەی بازرگانی بە پێست، گۆشت و بەشەکانیتری جەستەی ئەو ئاژەڵانە وەک عاج و شفرە و …یانەوەبکات.
مرۆڤەکان بە مەبەستی تێرکردنی حەزی کاتی خۆیان، باڵندەو ئاژەڵەکانیان لە ژینگەی راستەقینەی خۆیان دوور خستەوەو لە ناو قەفەس و زنجیریان کردن، لە باخچەی ئاژەڵان لە قەفەسیان کردن و لە دەرەوەی قەفەسەکانەوە مرۆڤەکان تەماشاین کردن و حەزی کاتی خۆیان دامرکاند.
تێکدانی ژینگە، گۆڕینی ڕێ رەوی ئاوەکان، گۆڕینی شوێنی ژیانی ئاژەڵەکان و تێکدانی ئێکۆسیستم، پیسکردنی دەشت و دەرو رووبار و هەوا، پیس کردنی خاک و خۆڵ. هەموو ئەو کارانە بوو کە مرۆڤ کردی بۆ ئەوەی ژیانی باشتر بۆ خۆی مسۆگەر بکات کە چی پێچەوانەکەی ژیانی خۆی و ئاژەڵەکانیتریشی تێکدا.
ئەم بوونەوەرە دوو پێیە تا زیاتر توانیویەتی کونجکۆڵی بکات و بە ناو پێشکەوتووتر بێت زیاتر زیانی بە سروشت گەیاندووە. دروستبوونی ماشێن و کۆمپانیا و کارگە مەزنە پیشەسازییەکان ، دروستبوونی شارە مەزنەکان و مێترۆپۆلەکان، دروست بوونی شەمەندەفەڕ و قیتارو کەشتی و پاپۆڕە گەورەکان زیاترین زیانیان بە سروشت گەیاندووە. ئەو شتانەی بە دەستکەوتی مرۆڤایەتی و مرۆڤ لە باری پیشەسازییەوە ناوی دەبرێت بووە بە هۆکاری تێکدانی رێ رەوی سروشت و سروشتیان تێکداوە.
ئەمڕۆ لەگەڵ هەر کەسێکدا بە هەر ئاستێکی زانستەوە قسە بکەیت زۆر بە ئاشکرا باس لەوە دەکات کە سروشت تێکچووە، زەوی وەک جاران نەماوە، گۆڕان دروست بووە، گەرمای زەوی لە ئێستە وەک گەرمای چەند دەیە لەوە پێش نییە، رووبارەکان وشک بوون، سەرچاوە ئاوییەکان کەمیان کردووە، گیانلەبەرەکان و ئاژەڵەکانی دەورووبەریان کەمتر بوون و هەن.بە گشتی ئەم گۆڕانانە لە ژینگەدا روویداوەو شوێن پەنجە و شوێن دەستی مرۆڤ بە سەر ئەو گۆڕانانەوە دیارە. مرۆڤ بە تایبەت لە سەردەمی مۆدێرنیتیدا بووە بە تێکدەری ژینگە و ڕۆژانە دووکەڵ بەرهەم دەهێنن.
سەرمایەداری و پیشەسازی سەردەمی سەرمایەداری دەتوانین بە گەورەترین دوژمنی ژینگە بزانین. سەرمایەداری لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیدا و بۆ کەڵکە بوونی زیاتری سەرمایە کەوتە گیانی ژینگە و ژینگەی تێکدا. بە بێ لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە ئەوەی تێک دەچێت داهاتووی ژیانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتییە، بێ بەزەییانە وەشایە گیانی ژینگە. سیستەمی پێش سەرمایەداری سیستەمێکە پەیوەستە بە ژینگەوە، ژینگەی خۆش دەوێت و ژیانی خۆی لە سەر ژینگە رێک دەخست. بەڵام سەردەمی سەرمایەداری و پیشەسازی سەردەمی رووخانی ژینگە و تێکدانی ژینگەیە. کاتێکیش کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەخۆیدا هاتەوە کە زانی بەشێکی زۆر لەم سەرمایە مرۆییەی تێکداوە. هەرچەند ئێستاش ئەو هەوڵانەی کە هەن لە پێناو پاراستنی ژینگە زۆر کەمترن لەو شەپۆلە بەرفراوانە تێکدەرانەیەی کە کاریگەری هەیە لەسەر تێکدانی ژینگە.
ئێمە بە گشتی ئێستە دوو شەپۆلی گەورە دەبینین، شەپۆلێک کە لایەنگری ژینگەیە و شەپۆلێک کە دژی ژینگە. لایەنگرانی ژینگە ئەوانەن کە ئاگاداری مەترسییەکانی لەناوچوونی ژینگەن، ئاگادارن کە لەناوچوونی ژینگە تا چەند ئەتوانێت مەترسی بێت بۆ کۆمەڵگای مرۆڤایەتی. شەپۆلێک کە ژینگە بە سەرمایەی مرۆڤایەتی دەزانێت. لە بەرامبەردا شەپۆلێک هەیە کە دژی ژینگەیە. شەپۆلێک کە چاوچنووکانە کەوتۆتە گیان ژینگە. ژمارەیەک لە دەوڵەتەکان و حکوومەتەکان لانیکەم لە سێ دەیەی رابردوودا سیاسەتێکی ژینگەپارێزانەیان گرتۆتە بەر و بەشێکی زۆر لە چالاکییە پیشەسازی و ئابوورییەکانیان بە شێوەیەک دامەزراندووە کە زیانی کەمتری بۆ ژینگە هەبێت ، لە بەرامبەریشدا ژمارەیەکیان بێ مبالاتانە و بێ بەزەییانە کەمترین بەرنامەیان بۆ پاراستنی ژینگە نییە.