نەخۆشییەک بڵاوبۆتەوە لە سەگەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە

لە باشووری سوید، بەهۆی میزی جرجەکانەوە لە گۆمی راکدا و بڵاوبوونەوەی بەکتریایەک، بووەتە هۆی نەخۆشکەوتنی سەگ و بەربڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە، تا ئاستی مردنی سەگەکان گەیشتووە.

بەکتریاکە دەتوانێت خاوەنی سەگەکانیش تووش بکات، بەڵام نیشانەکانیان لە مرۆڤدا زۆر نین و تا ڕادەیەک هاوشێوەی ئەنفلۆنزان، ئەو بەکتریایە دەبێتە هۆی نەخۆشییەک کە پێی دەوترێت لیپتۆسپیرۆس، کە لەم دواییانەدا بووە هۆی مردنی سێ سەگ لە گۆتلاند، بەکتریاکان هێرش دەکەنە سەر جگەر و گورچیلەی سەگەکان.

ئۆلریکا خۆشتین ڤێتێرنەری گۆتلاند بە ئەفتۆنبلاندتی وت: لەم ساڵانەی دواییدا لە باشووری سوید، حاڵەتێکی زیاتر دەرکەوت وەک لەساڵی 2019دا، ئێمە یەکەم دۆخمان هەبوو، لە کاتێکدا پێشتر ئەوە دەگمەن بوو.

نەخۆشییەکە بەهۆی میزی مشک و جرجەکانەوە بڵاو دەبێتەوە و، لەگەڵ ئەوەشدا مشکەکان زۆرن لە سوید، بەڵام نەخۆشییەکە زۆر دەگمەن بوو، پاشان دوای ئەوەی گەشتینە پایز، زیاتر بوو، هاوکات نەخۆشییەکە گۆڕاوە.

خۆشتین، وتیشی: “لەوانەیە گۆڕانی کەشوهەوا لە پشت ئەو گۆڕانکارییەوە بێت، ئەوە پایزی نەرم و شێدارە کە وا لە بەکتریاکە دەکات ماوەیەکی درێژتر بمێنێتەوە.

کاتێ جرجەکان لە ئاوی وەستاو، یا لەسەر خۆڵی شێداری دارستان میز دەکەن، ئەوا بەکتریاکان لە دوای خۆیان جێدەهێڵن، کاتێ سەگەکان ئاو دەخۆنەوە، لەڕێگەی هەوکردنی مشکەوە نەخۆش دەبن، وەک چاوەکانیان، دەم، یا سۆرس لەسەر پێستیان دروست دەبێت، ئەنتی بایۆتیکەکان دەتوانن بەکتریاکان بنبڕ بکەن و ئاژەڵەکە بپارێزن.

هەروەها نەخۆشیەکە دەتوانێت لەڕێگەی ئاوی پیسەوە مرۆڤیش تووش بکەن، ئەگەر سەگێکت هەبێت کە نەخۆش کەوتبێت، ئەوا بەکتریاکە لە میزەکەی سەگەکەدا هەیە، بەڵام نەخۆشییەکە لە مرۆڤدا نیشانەی جدی نابێت و وەک ئەنفلۆنزا وایە.

ئەو پێیوایە، کە ئەستەمە نەخۆشییەکە بوەستێنرێت، کاتێ سەگەکان لە شوێنی ئاوی جێگیردا ئاو بخۆنەوە هاوکات لە هەموو شوێنێکیش مشک و جرج هەیە، بۆیە ڕێگریکردن لەو بەکتریایە ئەستەمە.

وە داوای لە خاوەن سەگەکان کرد، کە لە دژی ئەو نەخۆشییە کوتان بکەن بۆ ڕێگەگرتن لە مردنیان، ئەو نەخۆشییە کە لە ئێستادا لەو وڵاتەدا بڵاودەبێتەوە، بۆیە دەبێت ساڵی جارێک کوتان ئەنجام بدرێت.

ئەو ئەوەشی وت کە ڤاکسینەکە بە تەواوی لە دژی هەوکردن ناپارێزێت، بەڵام مەترسییەکەی کەم دەکاتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن